Telegram Web
دەمگوت: مێردە ئەوەی دایڪی
لە باوشی بێگانەدا جێ نەهێڵێ.
دەمگوت: حیزن ئەوانەی وا لە تەنگانە
گیانی خۆیان هەڵئەگرن و
بیر و ئەندیشەی خۆیان و
بەرژەوەندی نیشتمانیان پێشێل ئەڪەن
هانا بۆ هەندەران دەبەن.

@z_harman


✍️:جەلال مەلەکشا
3👌2👍1
لەم ماوەی ژینە کە من ڕامبوارد
هەر خۆم بە کاتی هەل و هات سپارد

کەچی هەر نەمدی کاتێ هەل دەهات
هەر کاتێ هەل هات، هاتم بۆ نەهات

@z_harman

✍️:سەیید کامیل ئیمامی(ئاوات)
3👌1
گوڵ بەربەیانێک ژاکا و هەڵوەری
ڕازی خۆی هەڵڕشت بۆ با و هەڵوەری
کەم شەرتیی چەرخە کە گوڵ بە دە ڕۆژ
ڕوا و پشکووت و ژیا و هەڵوەری



@z_harman

✍️:گۆران
👍21
ڕێبازی عاشقان بوو
پەروانە بۆ نەهاتی؟

شەم هەڵبوو بۆ تەوافت
گەر تۆی نەدی کوژاوە

@z_harman

✍️:ناسر ئاغابرا(ژاکاو)
2
ناسر ڕەزازی / مەلوول گیان
www.ChrikayKurd.com
@z_harman

"مەلوول گیان"
🎼ناسر ڕەزازی🎼
1
337
www.ChrikayKurd.com
@z_harman

"ئەسمەر یارم جوانە"
🎼محەممەد ماملێ🎼
erę ho nazenîn-ZÎREK
WWW.CHRIKAYKURD.COM
@z_harman

"ئەرێ هۆ نازەنین"
🎼حەسەن زیرەک🎼
💯1
شەڕ ئادرێسی ماڵی یار دەگۆڕێ

@z_harman

✍️:فەرەیدوون ئەرشەدی
3
شەڕ نەیهێشتووە بە لاوی دڵداری بکەین

@z_harman

✍️:مارف ئاغایی
🔥2
بیر کەم بتەنە ڕایەڵەکەت بێ پۆیە
مەی ڕۆکە لە کووپە چ ڕەوای ڕۆڕۆیە؟
ئەمڕۆ کە بە فیز و قۆزی، سۆزی تۆزی
بابردەڵە، پێت وابوو جیهان بۆ تۆیە؟

@z_harman

✍️:مامۆستا هەژار(خەییام)
2
ئاوێنە چ سووچی هەیە؟ ئەو ڕوویی سییایە

@z_harman

✍️:حەریق
هەموو ئارەزوویە باڵم،چ بکەم کە پێ بە داوم

@z_harman

✍️:ناسر حیسامی
ئەوەی دزێوە نەک شەوە،شیرین خەوە

@z_harman

✍️:عەلی حەسەنیانی(هاوار)
Berew Aso
Adnan Kerim
@z_harman

🎼عەدنان کەریم🎼

من بەرەو ئاسۆ، بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم، پاڵ وە شەیتانی دەدەم
@z_harman

بە نازی دایک و باب گەورە بێ:لەژێر چاوەدێریی دایک و بابیدا گەورە بێ و ژیانی پڕ لە ئارامی و خۆشەویستی بێ. دوعای خێرە بۆ منداڵ.

به کوڕی بابت مەنازە،مووچەت نان و پیوازە:بە کەسێک دەگوترێ کە سەرەڕای باروودۆخی نالەباری ماڵی،خۆ بە باب و ڕەچەڵەک و بنەچەکەیەوە هەڵداوەسێ.

ئەسپی لەسەر ناڵ بکە:بۆ وەسفی کەرەسە و ئامێری دەسکرد وەک کورسی و مێز و چوارپایە دەگوترێ کە قایم و ڕەختە و سەخت و خۆڕاگر ساز کراوە و بۆ ئەوەی دەبێ ئەسپی لەسەر ناڵ کەی.

کەری خۆمە و گوێی ناڵ دەکەم:ئەو شتە ئی خۆمە و هەر کارێکی پێم خۆش بێ لەگەڵی دەکەم و پەیوەندی بە تۆ نییە و مافی ڕەخنە و دەخالەتت نییه.

حدوودیان ناڵ دەکرد،گۆڵەبارگین دەیکوت:ئەمنیش: کاتێ دەگوترێ کە مرۆڤێکی نەزان و بێ‌هونەر چاوەڕوانی ئەوە بێ وەک کەسایەتییەکی هونەرمەند و گەورە ڕێزی بگیرێ و خەڵات بکرێ.

لە ناڵیش دەدا و لە بزماریش دەدا:هەڵوێست یا ڕێبازێکی ڕوون نەگرتن، قسه و ئاکار و کار و کردەوەی دوولایەنە کردن،دەرنەبڕینی مەبەستی خۆت بە ئاشکرایی.

نانی بێ خوێ خواردن و تڕی سوێر کەندن:لە کاتی هەژاری و نەداریدا،بە دوای تەڕپۆشی و ئیمکاناتی باش و شتی لەو بابەتەوە بوون.

@z_harman

فەرهەنگی زارەکیی موکریان
✍️:سەلاح پایانیانی
👍41👏1
- ئەو پێکەنینی درەختە بۆ کوێ ئەبەی؟
- بۆ لای ئەو مەلە دڵتەنگە.
- ئەو قەڵەمی برووسکەیە
ئەدەی بە کێ؟
- بەو مێرگە تا دیوانێکی گوڵەهێرۆی
تازەترمان بۆ بنووسێ.
- ئەی دەفتەری ئەو پەڵە هەورە سپییە؟
- ئەیدەم بە مناڵێکی ئاوارە
هەتا وێنەی دەم و چاوی
کوردستانی تیا بکێشێ.
- ئەی ئەو پەلکە ڕەنگینەیەت
بۆ لەسەرتەوە پێچاوە؟
- ئەچم بۆ شایی ئەو گۆمەی
ئەستێرەیەکی هێناوە.
- ئەی ئەو موستیلەی گزنگە
نیازت وایە بۆ کێی بەری؟
- ئەیکەمە پەنجەی ئەو سەروە شۆخ و شەنگە.
- ئەی ئەو ملوانکەی تەرزەیە؟
- ئەیکەمە گەردنی کفری.
- ئەی ئەو چەتری هەورە نزمە
ئەدەی بە کێ؟
- ئەیدەمە دەس ئەو چنارە کەڵەگەتەی
زۆر دەمێکە لەبەر ئەو خۆرە وەستاوە.
- ئەی ئەو ئاوێنەی هەتاوە؟
- ئەوە ئەیبەم بۆ ئەو ڕەزەی
لە دوای چاوی هەڵەبجەوە
قژی خۆی دانەهێناوە.
- ئەی ئەو هەموو گوڵە ژاڵە و
ڕەشە ڕێحانە و مۆردانە بۆ کوێ ئەبەی؟
- ئەیانخەمە سەر تابووتی ئەو شەهیدە.
- ئەی ئەو هەموو زەردەخەنەی
منداڵانە بۆ کوێ ئەبەی؟
- بۆ بەر بارانی دوا ڕۆژێ
کە خۆشەویستیی زیاتر و
گوڵەبەڕۆژەی زیاتر و
شیعرێ جوانتری تیا بڕوێ.
- ببوورە ناوی بەڕێزت، بۆ گوێگران:
- من ئازادیم
ئەی تۆ؟
- شەهیدێکی پەیامنێری
ڕێگەی خۆتان


@z_harman

"دیدارێکی کورت"
لە کتێبی مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:شێرکۆ بێکەس
💔2
کە من هۆگر بە تۆ بووم
تازە بۆچی دولبەرێکی تر

@z_harman

✍️:عەونی
2
ئەم هەموو دەرد و فیراقەم بۆ قومێ لەو ئاوەیە
یەعنی یەک ماچە لە کوڵمت، نووری چاوانم مەڕۆ


@z_harman

✍️:ئەخۆل
یەک‌ساڵه ،دووساڵەی هەڵدەخەڵەتێنێ:کاتێ دەگوترێ کە کەسێ هەوڵ بدا فێڵ لە مرۆڤێکی لە خۆی بەتەمەنتر و بەئەزموونتر بکا.


یەخەی خۆ لە کەسێک دادڕین:تووک و نزا لە کەسێک کردن،نەفرین و لەعنەت کردنی کەسێک.


دە یاڵ و بژت ڕیم:جنێوی ژنانە بە پیاوی سەروپرچ درێژ.


دەڵێی زەردێنەی هێلکەیه:بۆ گەنمی زەرد و جوان و پڕدان دەکار دەکرێ.


هێلکەی لەوسەری دانێی،لەوسەری دیاره:شوێنێکی تەواو دەشت ،جێگایەکی زۆر گۆڕ و دەشتایی.


هێلکەی لەگ‌لەگی دەیبەستێ:لە وەسفی هەوای زۆر سارد دەگوترێ،هاوتای تفی هەڵاوێی دەیبەستێ.

@z_harman

فەرهەنگی زارەکیی موکریان
✍️:سەلاح پایانیانی
4
2025/07/13 02:14:39
Back to Top
HTML Embed Code: