Telegram Web
هەموو ئارەزوویە باڵم،چ بکەم کە پێ بە داوم

@z_harman

✍️:ناسر حیسامی
👍1
ئەوەی دزێوە نەک شەوە،شیرین خەوە

@z_harman

✍️:عەلی حەسەنیانی(هاوار)
1
Berew Aso
Adnan Kerim
@z_harman

🎼عەدنان کەریم🎼

من بەرەو ئاسۆ، بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم، پاڵ وە شەیتانی دەدەم
👏1
@z_harman

بە نازی دایک و باب گەورە بێ:لەژێر چاوەدێریی دایک و بابیدا گەورە بێ و ژیانی پڕ لە ئارامی و خۆشەویستی بێ. دوعای خێرە بۆ منداڵ.

به کوڕی بابت مەنازە،مووچەت نان و پیوازە:بە کەسێک دەگوترێ کە سەرەڕای باروودۆخی نالەباری ماڵی،خۆ بە باب و ڕەچەڵەک و بنەچەکەیەوە هەڵداوەسێ.

ئەسپی لەسەر ناڵ بکە:بۆ وەسفی کەرەسە و ئامێری دەسکرد وەک کورسی و مێز و چوارپایە دەگوترێ کە قایم و ڕەختە و سەخت و خۆڕاگر ساز کراوە و بۆ ئەوەی دەبێ ئەسپی لەسەر ناڵ کەی.

کەری خۆمە و گوێی ناڵ دەکەم:ئەو شتە ئی خۆمە و هەر کارێکی پێم خۆش بێ لەگەڵی دەکەم و پەیوەندی بە تۆ نییە و مافی ڕەخنە و دەخالەتت نییه.

حدوودیان ناڵ دەکرد،گۆڵەبارگین دەیکوت:ئەمنیش: کاتێ دەگوترێ کە مرۆڤێکی نەزان و بێ‌هونەر چاوەڕوانی ئەوە بێ وەک کەسایەتییەکی هونەرمەند و گەورە ڕێزی بگیرێ و خەڵات بکرێ.

لە ناڵیش دەدا و لە بزماریش دەدا:هەڵوێست یا ڕێبازێکی ڕوون نەگرتن، قسه و ئاکار و کار و کردەوەی دوولایەنە کردن،دەرنەبڕینی مەبەستی خۆت بە ئاشکرایی.

نانی بێ خوێ خواردن و تڕی سوێر کەندن:لە کاتی هەژاری و نەداریدا،بە دوای تەڕپۆشی و ئیمکاناتی باش و شتی لەو بابەتەوە بوون.

@z_harman

فەرهەنگی زارەکیی موکریان
✍️:سەلاح پایانیانی
👍41👏1
- ئەو پێکەنینی درەختە بۆ کوێ ئەبەی؟
- بۆ لای ئەو مەلە دڵتەنگە.
- ئەو قەڵەمی برووسکەیە
ئەدەی بە کێ؟
- بەو مێرگە تا دیوانێکی گوڵەهێرۆی
تازەترمان بۆ بنووسێ.
- ئەی دەفتەری ئەو پەڵە هەورە سپییە؟
- ئەیدەم بە مناڵێکی ئاوارە
هەتا وێنەی دەم و چاوی
کوردستانی تیا بکێشێ.
- ئەی ئەو پەلکە ڕەنگینەیەت
بۆ لەسەرتەوە پێچاوە؟
- ئەچم بۆ شایی ئەو گۆمەی
ئەستێرەیەکی هێناوە.
- ئەی ئەو موستیلەی گزنگە
نیازت وایە بۆ کێی بەری؟
- ئەیکەمە پەنجەی ئەو سەروە شۆخ و شەنگە.
- ئەی ئەو ملوانکەی تەرزەیە؟
- ئەیکەمە گەردنی کفری.
- ئەی ئەو چەتری هەورە نزمە
ئەدەی بە کێ؟
- ئەیدەمە دەس ئەو چنارە کەڵەگەتەی
زۆر دەمێکە لەبەر ئەو خۆرە وەستاوە.
- ئەی ئەو ئاوێنەی هەتاوە؟
- ئەوە ئەیبەم بۆ ئەو ڕەزەی
لە دوای چاوی هەڵەبجەوە
قژی خۆی دانەهێناوە.
- ئەی ئەو هەموو گوڵە ژاڵە و
ڕەشە ڕێحانە و مۆردانە بۆ کوێ ئەبەی؟
- ئەیانخەمە سەر تابووتی ئەو شەهیدە.
- ئەی ئەو هەموو زەردەخەنەی
منداڵانە بۆ کوێ ئەبەی؟
- بۆ بەر بارانی دوا ڕۆژێ
کە خۆشەویستیی زیاتر و
گوڵەبەڕۆژەی زیاتر و
شیعرێ جوانتری تیا بڕوێ.
- ببوورە ناوی بەڕێزت، بۆ گوێگران:
- من ئازادیم
ئەی تۆ؟
- شەهیدێکی پەیامنێری
ڕێگەی خۆتان


@z_harman

"دیدارێکی کورت"
لە کتێبی مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:شێرکۆ بێکەس
💔2
کە من هۆگر بە تۆ بووم
تازە بۆچی دولبەرێکی تر

@z_harman

✍️:عەونی
2
ئەم هەموو دەرد و فیراقەم بۆ قومێ لەو ئاوەیە
یەعنی یەک ماچە لە کوڵمت، نووری چاوانم مەڕۆ


@z_harman

✍️:ئەخۆل
یەک‌ساڵه ،دووساڵەی هەڵدەخەڵەتێنێ:کاتێ دەگوترێ کە کەسێ هەوڵ بدا فێڵ لە مرۆڤێکی لە خۆی بەتەمەنتر و بەئەزموونتر بکا.


یەخەی خۆ لە کەسێک دادڕین:تووک و نزا لە کەسێک کردن،نەفرین و لەعنەت کردنی کەسێک.


دە یاڵ و بژت ڕیم:جنێوی ژنانە بە پیاوی سەروپرچ درێژ.


دەڵێی زەردێنەی هێلکەیه:بۆ گەنمی زەرد و جوان و پڕدان دەکار دەکرێ.


هێلکەی لەوسەری دانێی،لەوسەری دیاره:شوێنێکی تەواو دەشت ،جێگایەکی زۆر گۆڕ و دەشتایی.


هێلکەی لەگ‌لەگی دەیبەستێ:لە وەسفی هەوای زۆر سارد دەگوترێ،هاوتای تفی هەڵاوێی دەیبەستێ.

@z_harman

فەرهەنگی زارەکیی موکریان
✍️:سەلاح پایانیانی
4
سەبووریم دێ ببینم، گەر بە خەو، دیداری دڵدارم
لەگەڵما دوشمنە، چ بکەم ڕەفیقان، چاوی بێدارم


لەپاش دەردی فیراق، ئیتر لەلام دونیا هەموو پەشمە
لە عومر و زیندەگی و عەیش و جەوانی، جوملە بێزارم


@z_harman

✍️:سالم
3
ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرچێ هەتا ڕۆژی جەزا بێخود
جەزای ئەو بێوەفایە ڕەببی دەردی بێوەفایی بێ

@z_harman

✍️:بێخود
3
خاوەنی ئیمانە هەر کەس نیشتمانی خۆی بوێ

@z_harman

✍️:کەماڵی
بەهێز ئەبێ، بێهێز بخوات
مێژوو ئەڵێ، ژین وا ئەڕوات
.

@z_harman

✍️:شێرکۆ بێکەس
👍2
👏3
💔4
سووچی دەردانە ئەگەر جارێ خەیاڵی مەی دەکەم
ئەو وڵاتە وا نەبێ، من بیری بادە کەی دەکەم


@z_harman

✍️:هێدی
2025/07/14 07:21:51
Back to Top
HTML Embed Code: