tgoop.com/AMozhgary5/3323
Last Update:
لە كاتژمێر 5 بەیانیدا ، كە نزیكی نوێژی بەیانییە، كۆمەڵێك خەڵكی سەركەوتوو دەبینیت دەستنوێژیان شووشتووە و ڕوویان لەماڵەكانی خودا كردووە یاخود لەماڵەوە خۆیان ئامادە كردووە بۆ بە جێهێنانی نوێژی بەیانی ، لەكاتێكدا چەند بەرامبەری ئەوانە لە موسڵمانان هێشتا لەنێو نوێن و پێخەفەكانیاندان و جێگا گەرمەكەیان بەجێ ناهێڵن بۆ نوێژی بەیانی یاخود خەبەریان نابێتەوە!
هەر كە كاتژمێر بوو بە حەوت ئەو كاتە نوێژی بەیانی تەواو بووە كاتی خوێندن و چوونە سەر كار دەست پێ دەكات شار بە جۆرێك دەگۆڕدرێت وەك ئەوەی لە ماڵەكاندا زەنگی ئاگاداركردنەوە لێ دراوە ، تێكڕا دێنە دەرەوە بۆ سەر كار و خوێندن.
ئایا وای لێ هاتووە سەرەتای كاتی دەوام لە دەروونماندا گەورەتر بێ لە كۆڵەكەیەك كە پەیوەستە بە دەرچوون لە ئیسلام؟
ئەم بەراوردكردنە بە ئازارەی نێوان كاتژمێر پێنج و حەوتی بەیانی بریتیە لە وێنەیەكی شەرمەزاری ، كە بۆمان ئاشكرا دەكات چۆن لەدڵ و دەروونماندا دونیا گەورەتر بووە لە دینەكەمان.
BY ئامــۆژگـــــاری🕌🎙
Share with your friend now:
tgoop.com/AMozhgary5/3323