tgoop.com/Aeen_296/8008
Last Update:
زمانی دایک
لە دونیای پڕ لە قڕڕە و قاو و قیژە کە قەدەر قەراری لە ژیان هەڵگرتوە
ئێمەش لەو قەتارە قەڕەباڵغە دا قەسیدەی نەوەستانمان لە قەباڵەی تەمەن نووسیوەتەوەو بە ئەستوندی قەڵەمێکی ئاڵکاو ئێوەری هەبوون دەسەلمێنین و وشە بە وشە پەرتووک و پەیڤی دیرۆکی زمان و ئەوین، بە تراویلکەی خەیاڵ دەخەملێنین بەڵکوو باڵا بگرێ و ببێ با ئاودەنگی ئارانی مێشک و له بژاوی ژیاری دیرۆکی فام هێمایەک بدۆزینەوە بۆ پێناسە!
لەم بەستێنەدا باڵە فڕکەی هەست و هاوار لە ئاسۆ پەڕیوە بن و چەشنی داڵدە و دێوەر لە دوونیایی هەڵبەست خۆ هەڵدەپەسێرن و هۆش هەتڵە کەن و هێور خۆ لە باوەشی هیوا باوێن و بە لێوی وێژەی زمانی دایک ڕامووسێین
بە قەڵەم بۆ ئەم ڕاپەڕینە بانگێشت دەکەین ئیمەش هەموو کات ڕابێژ لە ڕێبەرانی ڕاهاتوو و ڕووناک بیری ئەم ڕێبازە وەر دەگرین
و هەتا گڕ لە گڕکانی گەردوون دێ ئێمەش گرڤەی گەرووی گەلی خۆمان دەبین و شاتیمانی نەتەوەیی دێنین.
ئێستاش دە ڕاوەڕاوی ڕچەکوتانی با کلاسی و ڕەداڵی ڕووتی، کە ڕکێفی ڕۆژگار کەوتۆتە سەر ڕەزیلی و میراتێکی ڕەمەکی پڕ لە بۆنی ناموویی و ڕەنگ پەڕیو لە سەر زاری من و تۆ و زارۆکان دەزرینگێتەوە، کە زامی ئەم زمانە هەر دێی و دەزێ و دەزێتەوه و بەو تێبێنیە تەما بۆ تاوان دەگرین!
لەو نێوەدا زمانی بەستزمان وەک زەبەلاحێکی غەریب، زۆلاخ لە زەین ڕادەکێشێ بەڵام ئەم ڕابوونەی زمان، ڕاگری گڕی نێوە گیانی ئەو فتیلەیە
وەرن بریسکە و سۆمای کەونە کەلتووری ئەژدادی لە کەشکەڵانی بێ کەوشەنی ڕەسەنایەتی کوردەواری لە سەر کەلی نەریت و ئەدەب و ڕێسای ژیان داگیرسێنین.
با کوڕپەی کەلتوور لە گروژم و ژانی ژیانەوە، لە ژێواری ئەمڕۆماندا لە دایک بێ و گۆشە نیگایەک لە دابی داپچڕاوی دیرۆکمان لەو کولانچە کەلەلایە بدەینەوە، کە نەکا لە ناکاو کەوڵمان بە ئاو دا بڕوا.
✍شەیدا مەحموودی شنۆ
https://www.tgoop.com/Aeen_296
@hanasyaven
BY کـانـاڵی فـەرمی مـەلا ڕەسووڵی ئـەنـدێـزێ

Share with your friend now:
tgoop.com/Aeen_296/8008