tgoop.com/AfkarNull/1738
Last Update:
هەرکاتێک درکت بەوە کرد کە بە ڕێگایەکی هەڵەدا ڕۆیشتوویت، کەسێکی هەڵەت هەڵبژاردووە، یان دۆخێکی خراپت بەسەردا دێت و ئازارت هەیە؛ لەبیرت نەچێت کە هەرگیز درەنگ نییە بۆ گەڕانەوە. ئەگەر دە ساڵیش بخایەنێت تا بگەڕێیتەوە، پێویستە بگەڕێیتەوە. مەڵێ ڕێگای گەڕانەوە درێژ و تاریکە.... بە سروشتی هەموومان لە بڕیار و هەڵبژاردن و ڕێبازی ژیانماندا هەڵە دەکەین؛ هەندێک لەو بڕیار و ڕێگایانە دەبێتە هۆی ئازار و ناخۆشی لە ژیانماندا! هەندێک جار ئەم ئازار و مەینەتییە و ڕێگا سەختەکە دواجار بەرەو پێشکەوتن یان گەیشتن بە ئایدیاڵ بۆ ئێمە دەبات؛ کە لەم حاڵەتەدا قبوڵکردنی سەختی ڕێگاکە و هەوڵدان بۆ داهاتوو دەتوانێت لۆژیکی و دروست بێت؛ چونکە لە کۆتاییدا دەتوانێت ببێتە هۆی داهاتوویەکی گەش... بەڵام هەندێک بڕیار و هەڵبژاردن و ئازار وامان لێدەکات بەرگەی ئەم سووڕی ئازارە بگرین لە ژیاندا بەبێ سوود و هیچ داهاتوویەکی گەش! ئازارێکی بێ کەڵک کە تەنها کوالیتی ژیانمان کەم دەکاتەوە! تۆ لە هەر شوێنێکی ڕێباز و ژیانتدا گەیشتووی بەم ئەنجامە؛ هەوڵبدە ئەو ئازار و هەڵبژاردنە لە ژیانتدا لاببەیت! ئەوە لەبیر مەکەن؛ "هەڵە بوون" هەڵە نییە، مانەوە لە نێو هەڵە هەڵەیە...
BY -𝐀𝐅𝐊𝐀𝐑ⁿᵘˡˡ-
Share with your friend now:
tgoop.com/AfkarNull/1738