tgoop.com/Aiad_fahmi/3771
Last Update:
دانانی خاڵ لەسەر پیتەکـان
١. ترسنۆکـەکان دەڵێـن: خەڵکی بە سەلامەتی دەژیـان،
خواردن و خواردنەوەیان هەبوو، ئەم کارەکە پێویست بوو؟!
بەردەوام ئەمـە دۆخی ئاژەڵەکانە، تەنیا بیر لە ئالیکەکەی
دەکـاتەوە، بە هێمنی قەڵەو دەبـێت هەتا لەکۆتاییدا دەکرێتە قوربانی، ئەم جۆرە لەناو هەموو گەلێکدا هەیە، تەنانەت لەناو گەلی ئێمەیشدا کە خاوەنی جەنگەکەین...
٢.دەڵێن: بۆچی ئـەم هەموو قوربانییە؟!
یەکەم: ئەوان شەهیـدن نەک قوربانی!
دووەم: ڕاوەستاوی لەسەر عەقیدە و مەبدەئەکانت
عیبادەتە نەک تیجارەت، هەتـا بەو جۆرە بپێورێـت...
(أصحاب الأخدود) هەموویان سووتـان،
خودا ناوی نا سەرکەوتنێکی مـەزن،
ئەبوجەهل ڕمی کرد بە سکی سومەیـەدا،
لەگەڵ ئەمەیشدا یەکەمین شەهیـدە لەئیسلامدا...
٣. دەڵێن: دڵتان بەو هەموو کەمئەندامە ناسوتێت؟!
وەڵڵا خەریکە دڵمان پارچە پارچە دەبێت بۆیان،
بەڵام ئەوە داگیرکەرە وای لێکردون نەك بەرگریکارەکـان!
پێغەمبەری خوداﷺ بۆ شەهیدبوونی حەمزە گریا،
دیمەنی قرتانی قۆڵەکانی جەعفەر زۆر خەمباری کرد،
بەڵام ئەوە قوڕەیشبوو ئەوانی شەهید کرد،
نەک پێغەمبەری خوداﷺ کە بردبوونی بۆ جەنگ...
٤. دەڵێن: ڕازین بەم هەموو وێرانکارییە؟!
ئێوە بیر لە بونیادی خانوو دەکەنەوە، ئێمەیش بیر لە بونیادی نیشتیمان و دەوڵەت دەکـەینەوە، ئەوە ئیحتیلالە وێرانکاری خولقاندووە، لەیابان کەس ناڵێن هیروشیما و ناكازاكی هۆکارەکەی سوپای یابان بووە، هەمووان دەزانن کاری ئەمریکابووە، ئەمـە لەدەمێکدا ئەوە جەنگی ئابوری و شوێنی دەسەڵاتـە، وەک جەنگەکەی ئێـمە نییە کە جەنگی بیروباوەڕ و وجودە...
٥.دەڵێن: سەرکردەکان لە دەرەوەی غەزەن،
بۆچی بەشداری جەنگەکە ناکەن؟!
پێغەمبەری خوداﷺ لەهەموو جەنگەکـانی ژیانیدا بەشداری نەکردووە، ئیمامی ئەبوبەکر خودی خۆی نەچوو بۆ جەنگی موڕتەدەکـان، عومەری کوڕی خەتتاب دونیای فەتح کرد و
خۆی لـە مەدینەبوو...
پاڵەوانی جەنگ تەنیا ئەوە نییە کە بەشداری جەنگەکە دەکـات، پاڵەوانی حەقیقی ئەوەی ئامادەکاریی بۆ کردووە،
ئەگەر ئەوانەی دەرەوە نەبوایە، نەدەبوونە خاوەن ئەو چەکەی دەبابەی میرکافـا دەکات بە دوو بەشەوە...
٦. دەڵێن: ئەی چی ئەگەر ئیحتیلال هاتە ناو غەزە؟!
ئەوان ترسنۆکن لەگەڵ مووسادا نەچوون،
ئێستا لەگەڵ ناتانیاهۆدا دەچن؟!
غەزە لەوان گەورەترە...
٧. دەڵێن: ئەگەر سەرکـەوتنێکیش هەبێت،
تاوانی ئەوانە چین کە کوژران؟!
هەمووان سەرکەوتن نابینن، یاسر و سومەیە پێش هیجرەت شەهیدبوون، حەمزە و موصعەب پێش فەتح شەهیدبوون!
ئەم ڕێگەیـە خوێنی پێویستە، ئێمە بەرپرسین لە هەوڵدان
نەک ئەنجام، لە ڕۆشتن نەک گەیشتن، لە جەنگ نەک سەرکەوتن، پەیمانی خودایە سەرکەوتن هەر دێت،
ئەوەی لەم ڕێگەدا مرد، بردیەوە گەرچی نەگەیشت...
٨. دەڵێن: ئێوە لەسۆشیاڵ میدیا هەر بۆ قسە ئازان و
هیچتان لەدەست نایەت!
شیعری حەسانیش هەر قسەبوو،
ئەو کاریگەرییە مەزنەیشی هەبوو،
ئەگەر لە قسەدا هەر قسە دەبینن،
لە تەلئەبیب پرسیاری وتارەکـانی ئەبو عوبـێدە بکەن،
وەڵڵاهی هیچی کەمتر نییە لە بۆردومانەکانی کەتایب...
ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
BY Aiad fahmi ئەیاد فەهمی
Share with your friend now:
tgoop.com/Aiad_fahmi/3771