tgoop.com/Aso_Najjari/5202
Last Update:
🌼🌼🌼
لەم شۆڕشی مەستانە بەبێ شەوقی چراخۆم
بێ فیلتێر وبێ نێت وئینستاو شتی وا خۆم
لەم لاوە لەترسان و لەوێ لاوە لەخۆشیان
وەک ڕێوی دەواجین بە نەزەر تێر و تەبا خۆم
هەستاوە خرۆشێ لە دەروون و لە بروونیش
من بێ نەفەس و جووڵەیێ لەم کاکی براخۆم
کچ هاتونە مەیدان وهەموو ڕوسەری سووتان
کڕبوون نەجەفی و مەشەدی بێ ئەهلی عەباخۆم
هەرچی ژنی دونیایە هەموو هاتنەوە مەیدان
فاتم دەڵێ بێ زێنەبەکەم بێ سەروپاخۆم
ئەستێرە درۆکان کە لەسەرشان دەترووسکان
قاچاخ بوە سەردار دەڵێ بێ نوور و زیاخۆم
رەشتی هەموو هاتونەتە دەشتی وەکوو شێران
تەورێزی دەڵێ کوردەوەرە، وەک کوڕی شاخۆم
مەعسوومە لەبەر بەردی فەقێی فەیزیە هەڵهات
قوم چۆڵ بوە بێ کەلـلـەیی مەندیلی مەلاخۆم
تارانی، هەتا ڕانی، لەقوڕدا کە چەقیــــبوون
هەستاونەتە سەرپێ ودەڵێ ،بێ ئێوە چ ناخۆم
هەرمن بەتەنی، لەم دەمی پیری وخەم و دەردە
بەو چاوەکزەش ،هاودەمی، سەد دەرد وبەڵا خۆم
شەو تاوەکوو ڕۆژ چاو ودڵ وگوێم لەخەبەردان
نیوەیشی درۆن، توونی قەناتێ بە وەفا خۆم
شێرانە وەکوو شێربەگی گوڕڕەی بێ بڵێ دەی!
ڕەشپۆش و پەرۆشی کوڕی ئا وا تەوەلا خۆم
وەک ئاسۆ، لەئەم دەورە پڕی جەورە، غەریبم
بێ مەکتەب وبێ مەسنەد و بێ پیاڵەیێ چاخۆم
#ئاسۆ
بۆکان 3 7 401
BY مامۆستا ئاسۆ
Share with your friend now:
tgoop.com/Aso_Najjari/5202