tgoop.com/Aso_Najjari/5222
Create:
Last Update:
Last Update:
⭐️گەلاوێژ⭐️
وا گەلاوێژ بیست و پێنجومیە بەکاتی چوارچرا
کوا دەزانێ نەسڵی ئەم عەسرە کەچی بوو وچی کرا؟
لاوی کورد! مێژوو نەزانی، لاوی دۆڕاوی لەژین
ڕووخەکە ئەو دیوەخانەی بێ بناغەی دانرا
هەر لەخۆڕا شاری سابڵاغ نەبوە شانازی گەلۆ!
خاکەکەی سوورە بەخوێنی یەک برا نا، سێ برا
یازدە مانگ ئەم رۆژ هەڵاتەی بوو مەکوی ئازادی کورد
بچنە نێو شیعری موکوریان، تێدەگەن چۆن ڕابرا
کۆمەڵەی ژیناوەری کورد تەی ببوو قاچاخیەکەی
هەر وەکوو ڕۆژ هاتەدەر کاتێ کە ئاڵا هەڵکرا
ڕۆژی کورد ئەو ڕۆژە ئاوابوو لە ئەو مەیدانەدا
چوونە سەردار و لەبۆیان ئەو پەتانەی هەڵخرا
ناکەوێ شەخسێ کە خاراوی خەمی خاک و گەلە
نا نەوێ کاخێ بناغەی وا بەپاکــــیی دانرا
تا لە ئاسۆوە هەڵێ خۆرێ پەیامی ئاشتی
دای لە ئاوێنەی دڵی شاعیر دەبێتە چلچرا
#ئاسۆ
#بۆکان گەلاوێژی ٤٠٢
BY مامۆستا ئاسۆ
![](https://photo2.tgoop.com/u/cdn4.cdn-telegram.org/file/d55UwXPyVsIeCjfOEik9-dNF7lLxG4eqvH_ux4vuIMF-qDTpTdba5Ec4mVEN2YfUSk1HMeXH9vNDJFupfmQk59WpY1gE0aWa8_512ZQBIk3JTkeVfWS-DGm9iMUkO13128alP3vO3LWNCHW4NLqTQ5W0zMHmK9xjXIb3-013gWr2laaFxiJocxixoqTdRJBPZVq-GxrbjucNLzsIBXvLLzQAStKjGOtcRwKxvJ809RewZBUPl54iBsJvybmeMQHD6iJWOqY1lV9TF5ig-OI020e7VbZRV6UWRLs0TzCy1BJMvobdQFRO2jPlIglt6FL1TNWb234tDyGv93SGSB7lzQ.jpg)
Share with your friend now:
tgoop.com/Aso_Najjari/5222