tgoop.com/Aso_Najjari/5235
Last Update:
☘وەشوێن کڵاوی لار☘
کێ دەزانێ، بۆچی من وێڵم بەلادێ وشارەوە؟
بۆ هەدادانم نیە، بەم حاڵەتە غەمبـــــــارەوە؟
کێ دەزانێ، چۆن لە دەرس و دەور و مەکتەب بووم وەڕەز؟
لەو عەزابەی دیم بە دەستی تاقمی هوشیارەوە
کێ دەزانێ چۆن لەشەترەنجی ژیان من مات و کش
بێکەس و جێ کەوتوو وم بەشوێن کڵاوی لارەوە
جا لە جێیێ هاوەڵانم، یەک بە یەک لێم بوونە دژ
خۆزگە بەو تیرەی کەبۆم دەخرێ لەکن ئەغیارەوە
بای شەماڵی مەیلەکەت لە کوێیە سەرما کوشتمی
سارده با بەستوویەتی پەنجەم بە سیمی تارەوە
وەک گوڵینگ بۆ گەردنی بووکی خەیاڵی شیعرەکەم
تەرمی شۆڕ بووی چوار چرای دڵمە بەسەر سێدارەوە
جامەگەر تۆزێ وەسەر خۆم کەمێ لەو خۆڵەوا
بای شەماڵ جارجارە بۆم دێنێ لەکووچەی یارەوە
چش دەبا تۆش وەک نەیارانی گەلم ڕەحمت نەبێ
وەک مناڵ خۆم ژیر دەکەم تاهەم بەئەم ئەشعارەوە
با نەچرپێ ڕازەکەت ئاسۆ بە گوێی نا مەحڕەما
شەو لەتۆی شیعرێکی پڕ هیوای سبەی، بیشارەوە
# ئاسۆ
#مهاباد
بەهاری 1371
BY مامۆستا ئاسۆ

Share with your friend now:
tgoop.com/Aso_Najjari/5235