tgoop.com/Asterak4m/3423
Last Update:
🔴چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئیقامەی تورکیا🔴
1_قەیدی نفوس گواسترایەوە بۆ دائیرەی ئیقامە و لە ئیستانبوڵیش تەنھا دائیرەی ئیقامەی فاتیح و چی تر لە فەرمانگەی نفوسی گەڕەکەکان قویدی نفوس ناکرێت
2-بۆ ئەوکەسانەی یەکەم جاریانە داوای ئیقامەی تورکی بکەن دەبێت ئەدرەسیان ھەبێت و بە تصدیق کراوی لە نۆتەر (داد نوس )کە خاوەن تاپۆکە خۆی ئامادەبێت لە نۆتەر ( داد نوس) و ئیمزا و پەنجە مۆر بکات.
3-بۆ ئەو کەسانەی ئیقامە نوێ دەکەنەوە تەنھا پێویستیان بە قەیدی نفوس ھەیە و ئەدرەس و تاپۆیان ناوێت.
———————————————————
تێبینی 1– : بۆ ئەو کەسانەی نازانن قەیدی نفوس چیە و چۆن دەکرێت ،
قەیدی نفوس تۆمار کردنی ناوەکەتە لە نفوسی تورکیا و ئەو کەسانەی ئیقامە نوێ دەکەنەوە پێویستە نفوسیان قەید بکەن ، بۆ قەیدکردنی نفوسیش پێویستە عەقدی خانوەکەت لەگەڵ وەصڵێکی ئاو یان کارەبا کە بە ناوتەوەیە لەگەڵ ئیقامەکەت ببیتە دائیرەی ئیقامە و قەیدی نفوست بۆ دەکرێت.
2–ئەو کەسانەی دانیشتوی گەڕەکی فاتیح و ئەسەنیورتن لە ئیستانبوڵ بە ھیچ جۆرێک قەیدی نفوسیان بۆ ناکرێت و دەبێ ئەدرەسیان غەیری ئەو دوو گەڕەکە بێت ، مەگەر شوقەکە ھی خۆیان بێت و تاپۆکەی بەناوی خۆیانەوە بێت ئەوکات دەتوانن.
BY أمیرات ژیان لە تورکیا️
Share with your friend now:
tgoop.com/Asterak4m/3423