tgoop.com/Atrakam/11470
Create:
Last Update:
Last Update:
هەرکات کەسێک ئەبینم.. پێکەنینی یان قسەکردنی
یاخود ستایلی جلوبەرگی تەنانەت شێوازی دەست و ڕوخسار و سەیرکردن و سەلیقەی لە تۆ ئەکا.. بۆ ساتێک سەیر ئەکەم و ئەمهەوێت ببێت بە هی من.. چونکە هاوشێوەی تۆیە، بەڵام لەکۆتایی ئەترسم لە ناخیش وەکوو تۆ وەحشیەتناک و چەپەڵ بێت، سەرم دا ئەخەم و بەڕێگا ئەڕۆم ئەمهەوێت بۆ دوور دوور بڕۆم و هەرگیز جارێکیتر نەیبینمەوە، سەڕەڕای نەبوونی باوەڕبەخۆبوون بەرامبەر هەموو کەس کە تۆ منت گۆڕی بۆ مرۆڤێکی نەرێنی و بێ باوەڕ بەرامبەر بە خۆی.. نازانم ئەم ژیانە زۆنگاوە بەرەوکوێم ئەبا کە هەرچەند هەوڵی ڕزگاربوون بدەم زیاتر ڕۆ ئەچم و لەکۆتایی مرۆڤێکی خەمناک و نەرێنی ئەمێنمەوە..
@amar_mehrabi
BY عەترەکەمـ┊🖤
Share with your friend now:
tgoop.com/Atrakam/11470