tgoop.com/BAHA_Beauty_Health/978
Last Update:
ئەو بابەتە لەبەر هەستیاریەکەی دوورە لە تەهشیر و ناوزڕاندنی هیچ لایەنێ بەڵکو لەبەر گرنگیەکەی شایەنی ئاماژە پێدان و ئاگادارکردنەوەیە
ئەو قسانە قسەی من نین بەڵکو قسەی بەڕێوبەری چارەسەری شێرپەنجەی یەکێ لە نەخۆشخانەکانی کوردستانە کە بەڵگەی هەبوو و دڵنیابوو لە قسەی خۆی بەڵام بەڵگەکانی بە من نەدا
مریشکی مەسلەحە و دەواجن حەبی مەنعی سکپڕی پێدراوە !!
پرسیارەکە ئەوەیە لەبەر چی ؟
چونکە حەبی مەنع دەبێتە هۆی ئەوەی مریشکەکە قەڵەوتر و گەورەتر دەربکەوێ
کاریگەری چیە لەسەر ئافرەت ؟
- نەبوونی سکپڕی
-هۆڕمۆنی ئیستروجین بەرز دەبێتەوە و وادەکا ئافرەت لە چاو پێشتری گەورە تر دیار بێ و قەڵەوتر و بە خۆوە بێ ، پاش ماوەیەکیش هۆڕمۆنی ئیسترۆجین دادەبەزێ و ئیندرۆجین بەرز دەبێتەوە ، مووی لەشی زیاد دەکا و دەنگی گڕ دەبێ و سیفاتی پیاوانەی زیاتر دەبێ
چارەسەر ؟
-خۆت بە دوور بگرە لە هەرچی مریشکی بازاڕە ! من سێ هەفتەیە ئەوەم زانیوە مریشک دەبینم بێزم دەبتەوە ، تکایە مەیخۆن ، بە دوو مانگ جارێ مریشکی خۆماڵی و کوردی بخۆن باشترە
- گەر مریشکی خۆماڵیتان هەیە بە دووری بگرن لە کوتان و تەڵقیح
بێجگە لەوانەی وتم خواردنی گۆشتی خراپ کاریگەری زۆرە لە دروست بوونی شێرپەنجە بە گشتی چونکە بەشێکی زۆری بە شێوەیەکی ئاسای گەشە ناکەن
خوشکان بە تایبەت
گەر دەتەوێ هۆرمۆناتی گیانت تێکنەچێ و ئەگەری دروست بوونی کیسی هێلکەدان و شێرپەنجەت کەم بێ گۆشتی مریشکی دەرەوە مەخۆ ...گەر زۆر ناچار بووی باڵ و جگەری مەخۆ
ئەو بابەتە زۆر زیاتر بووە لەوەی وتومە ...بەڵام لەبەر هەستیاری باباتەکە و ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەی هەوڵمان داوە لە چوارچێوەی ڕێنمای بمێنێتەوە
تەندروست باش بن هەمیشە
Jutyar
M.Sc student
Cancer Immunology
https://www.tgoop.com/BAHA_Beauty_Health/978