tgoop.com/Bangxwaz1995/8970
Last Update:
خوشکانی ئازیزم بەداخەوە بەهۆی فێڵی دوژماننمان و بۆسە هەمیشەییەکانی شەیطان ئافرەتانی ئەم سەردەمە تووشی لادانێکی زۆر زۆر بونەتەوە لە زۆربەی بوارەکاندا و بەتایبەتیش جل وپۆشاکەکانیان، حتی وای لێهاتووە کەمترین ئافرەت ئەبینیت کە ئەو جلبابە دروستەی لەبەردابێت کە ئافرەتانی پێشینمان پۆشیویانە،
هەرکاتیش خوشکان ئاگادارئەکرێنەوە لەو نادروستیانەی کە ئەیکەن لەژێر جل و پۆشاکەنایاندا یان پێیان ناخۆشە و قسەکەت وەرناگرن، یاخود ئەڵێن هەرچۆنێک بێت خۆمان داپۆشیوە لە سفوری باشترە....
بێ ئاگا لەوەی ئەو فیتنەیەی ئەوانناویانەتەوە ئافرەتانی متبرجیش نەیانکردوە چونکە ئەوان لەسەر حیسابی دینداری مۆدێلات ئەکەن،ئافرەتانی متبرج ئەوەی ئەیکات لەڕووی دینیەوەحسابی بۆناکرێت و کەس ناڵێت لە دیندا ڕووت وقوتی دروستە....
بە پشتیوانی بەخوای گەورە لە چەند دەرسێکدا زۆر بەڕوونی باسی حیجابی شەرعی ئافرەتی موسوڵمان و ئەو مەرجانەی زانایان دایانناوە ڕوونکرایەوە، ئەگەر خوای گەورەش ویستی لێبێت و بۆمانی ئاسان بکات ئەیکەین بە نامیلکەیەکی پڕسوود و بڵاوی ئەکەینەوە.
بۆ زانیاری زیاتریش ئەم چەند خاڵە کورتەی ئەو نادروستیانەن کە لەژێر مەرجەکانی باڵاپۆشی ئافرەتی موسوڵماندا دەکرێت:
١. لەشانکردنی جانتا بەشێوازێک کە لەسەر شان دائەنرێت و درێژە ئەمەش لاشە دەر ئەخات.
بدیل بۆ ئەوە ئەتوانرێت بەدەستەوە بگیرێت.
٢. مەرجەکانی عابای دووپارچە کە ئایا دروستە یاخود نا، (هەتا ئافرەت خۆیی لێ بپارێزێت و نەیکات باشترە)
عەزی و تەنورە یان عەزی و لەچکی یەک قات و دوقات و پەڕپەڕەدار ئەمانە هیچی دروست نین و مەرجەکانی تێدا نیە.
٣. چرچی سەردەستەکان و ئەو مۆدێلاتانەی کە ئەکرێت فستۆ دان لە خوار یان سەردەستی عابا یان نیقابەکان. یان چنراوی نوسین ، زنجیری ملەوەن.
٤. جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە باشترین ڕەنگ ڕەشە و سوننەتی ئافرەتانی پێشین بووە، دوای ئەو قاوەی و نیلی و سەوزێکی تۆخ ئەمیش بۆ ئەو کچانەی کە هێشتا نەگەشتونەتە تەمەنی بلوغ و پێگەیشتن تا وردە وردە حەز لە عاباو نیقاب ئەکەن، باقی ڕەنگەکانی تر زۆر سەرنج ڕاکێشن و ئافرەتی موسوڵمان خۆی لێ بەدوربگرێت و نەیانکات.
٥. نەکردنی قوماشی سیرا و حەریر و سەتەن و فیزۆ و قوماشی ساف بۆ عابا گۆرەوی ،دەستکێش چونکە حەجمی لاشە دەرئەخات و پێچەوانەی مەرجێکی تری حیجاب و باڵاپۆشیەکەمانە.
٦. عابای سەرشان تشبە به پیاوان، لەپێکردنی نەعل و گۆرەوی پیاوانیش هەروەها.
دورکەوتنەوە لە پانتۆڵ ئەگەرچی لەژێر عاباشەوە بێت چونکە ئەویش هەر هەمان حوکمی هەیە و جل و بەرگی پیاوانە.
٧. جل و بەرگی سپی بوکێنی و بەدلەی ڕۆژی گواستنەوە تشبه بە کافرەکان بۆیە ئەبێت ئافرەتان ئاگاداربن و لەوڕۆژەیاندا جل وبەرگێک بپۆشن لەژێر عاباکانیانەوە کە دوست بێت نەک لاسایی کردنەوەی کافرەکان.
٨. عابای کڵاودار تشبە بە کافرەکان و جل وبەرگی قەشەکانیانە.
٩. ئەوئاستەی کە دیاری کراوە لەشەرعدا کە ئەویش باڵێک درێژ بێت عاباکانمان دروست نیە زیاتر درێژ بکرێتەوە، چونکە ئەمەش بۆتە مۆدێل...
١٠. مستیلە وبازن و سەعات وکڵاوی ژێر لەچک یەکێکن لە ڕازاوەییەکان بەداخەوە ئێستا لەگەڵ پێڵاو و جانتایا ڕێک ئەخرێن ڕەنگەکانیان و بوەتە مۆدێل بۆیە لێی دوربکەونەوە.
١١. گرنگیدان بە پاک و خاوێنی و بۆن خۆشی ئافرەت نابێت ببێتە ڕێگایەک بۆ بەکارهێنانی حەرام ئەویش بەکارهێنانی عەتر و موعەطەر و هاوشێوەکانیەتی بۆ دەرەوە و ئەمیش هەڵوەشێنەرەوەیەکی تری حجابی شەرعی ئافرەتە و دروست نیە بۆ لای نامەحرەم عابا و پۆشاکەکانمان بۆندار بکرێن.
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🖊: دایکی ئیناس
@AfratanyMusulman2
BY 🌹قنــاة داعية مسلـمة🌹
Share with your friend now:
tgoop.com/Bangxwaz1995/8970