tgoop.com/Bu_Hawsarakan/11166
Last Update:
چەند سودێکی لەباوەش گرتن بۆ هاوسەران
۱. بەریەک کەوتن لەکاتی باوەشدا متمانەبەخۆبوون زیاد دەکات ، دەشبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ئەو دوو کەسە .
۲. پشوو بە ماسولکەکانت دەدات و قەلەقی جەستە ناهێڵێت و هاوسەنگی لە دەمارە خانەکاندا دێنێتە کایەوە .
۳. فێری بەخشین و وەرگرتن یمتمانەمان دەکات و بە بنەمایەکی سەرەکی خۆشەویستی دادەنرێت .
٤. ڕێژەی هۆڕمۆنی ئۆکسینۆسین لەخوێندا زیاد دەکات کە ئەوەش بەرپرسە لەچارەسەرکردنی هەستکردن بەتەنهایی و توڕەیی .
٥. باوەشی درێژ خایەن و گەرمو گوڕ ڕێژەی سیرۆتونین لەخوێندا زیاد دەکات کەماددەیەکی تایبەتە بە بەختەوەربوون و پشودانی زیاتر بەمێشک .
٦. دەبێتەهۆی ئەوەی ئەوساتەی تێیدا دەژیت هەست بە ئاسودەیی و بەختەوەری بکەی .
۷. کلیلی چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکیەکانە .
٨. بەردەوامیدان بە باوەشکردن و لەباوەشگرتن دەبێتە هۆی بەردەوامبونی پەیوەندەکی سۆزداری سەرکەوتوو .
بەهیوای سود.
BY بۆ هاوسەرەکان
Share with your friend now:
tgoop.com/Bu_Hawsarakan/11166