tgoop.com/Bu_Hawsarakan/11171
Last Update:
واتاکەی: 👆👆
﴿وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مَرْيَمَ﴾ ئهی محمد - صلى الله عليه وسلم - لهم سوورهتهدا لهم قورئانه پیرۆزهدا باسی (مهریهمى كچى عیمران) بۆ خهڵكی بكه
﴿إِذِ انْتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًا شَرْقِيًّا﴾ كاتێك كه دووركهوتهوهو تاك بووهوه له كهسوكاری بۆ عیبادهت كردنی خوای گهوره چووه لای ڕۆژههڵاتی (بیت المقدس).
﴿فَاتَّخَذَتْ مِنْ دُونِهِمْ حِجَابًا﴾ لهوێ پهردهی ههڵخست بۆ ئهوهی خهڵكی نهیبینێ له كاتی عیبادهت كردنی خوای گهورهدا، بۆ ئەوەی خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ عیبادەتی خوای گەورە و ڕوو لە خوای گەورە بکات.
ئەی باوەڕداران
ئەمە دەرسی تێدایە بۆ هەموومان بەتایبەتی بۆ ئافرەتان.
ئەوە مەریەمە هەموو کاتەکانی خۆی یەکلایی کردبووەوە بۆ عیبادەتی خوای گەورە یان زۆرێك لە کاتەکانی بۆ عیبادەت
بەڵام هەندێك لە ئافرەتان خوای گەورە هیدایەتیان بدات، کاتێك دیاری ناکەن کە خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ خوای گەورە لە شەو و ڕۆژێکدا ئەگەر بۆ چەند ساتێکی کەمیش بێت بۆ ئەوەی قورئانی تێدا بخوێنێت.
بەڵکو پێمان گەیشتووە حاڵی هەندێك لە ئافرەتان کاتێك نوێژ دەکەن لەناو منداڵەکانیان نوێژ دەکەن کە دەنگە دەنگ دەکەن و قسە دەکەن.
ئەی خوشکی موسڵمان چۆن خشوعت دەبێت لە نوێژەکەت، چۆن ڕوو لە خوای گەورە دەکەیت
کە گوێت لە فڵان کەس بێت قسە دەکات، وە منداڵێکیان گاڵتە دەکات، وە منداڵێکیان دەگرێت.
بۆیە پێویستە لەسەرت وە لەسەر هەموو موسڵمانان کاتێك بیانەوێت نوێژ بکەن با لە شوێنێکی تایبەت نوێژەکەیان بکەن، جگە لە نوێژی جەماعەت نەبێت.
#أحمد_الطيار.
BY بۆ هاوسەرەکان
Share with your friend now:
tgoop.com/Bu_Hawsarakan/11171