tgoop.com/Bxwenawa/308
Last Update:
[ #نوێژی_جەژن فەرز و پێویستە لەسەر #ئافرەتانيش ]
بەڵكو تەنانەت فەرز و پێویستە لەسەر ئافرەتانی بێنوێژیش كە ئامادەی شوێنی نوێژی جەژن ببن و بەشداربن لە خێر و دوعای ئیمانداران :
بە پێی فەرموودەی صەحیحی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژی جەژن فەرز و پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانان ، تەنانەت فەرز و پێویستە لەسەر ئافرەتانیش ، بەڵكو تەنانەت ئافرەتانی بێنوێژیش واجب و فەرز و پێویستە لەسەریان كە ئامادەی شوێنی نوێژی جەژن ببن و بەشدارببن لە خێر و دوعای ئیمانداران بەڵام ئافرەتانی بێنوێژ (كە لە سوڕی مانگانە یان لە زەیسانیدان) نوێژ ناكەن :
عَنْ حَفْصَةَ بِنْتِ سِيرِينَ قَالَتْ : كُنَّا نَمْنَعُ جَوَارِيَنَا أَنْ يَخْرُجْنَ يَوْمَ الْعِيدِ ، فَجَاءَتِ امْرَأَةٌ فَنَزَلَتْ قَصْرَ بَنِي خَلَفٍ فَأَتَيْتُهَا فَحَدَّثَتْ أَنَّ زَوْجَ أُخْتِهَا غَزَا مَعَ النَّبِيِّ (صلى الله عليه وسلم) ثِنْتَيْ عَشْرَةَ غَزْوَةً فَكَانَتْ أُخْتُهَا مَعَهُ فِي سِتِّ غَزَوَاتٍ ، فَقَالَتْ فَكُنَّا نَقُومُ عَلَى الْمَرْضَى وَنُدَاوِي الْكَلْمَى ، فَقَالَتْ يَا رَسُولَ اللَّهِ : عَلَى إِحْدَانَا بَأْسٌ إِذَا لَمْ يَكُنْ لَهَا جِلْبَابٌ أَنْ لاَ تَخْرُجَ ؟ فَقَالَ : لِتُلْبِسْهَا صَاحِبَتُهَا مِنْ جِلْبَابِهَا فَلْيَشْهَدْنَ الْخَيْرَ وَدَعْوَةَ الْمُؤْمِنِينَ ، قَالَتْ حَفْصَةُ : فَلَمَّا قَدِمَتْ أُمُّ عَطِيَّةَ أَتَيْتُهَا ، فَسَأَلْتُهَا أَسَمِعْتِ فِي كَذَا وَكَذَا ؟ قَالَتْ : نَعَمْ ، بِأَبِـي - وَقَلَّمَا ذَكَرَتِ النَّبِيَّ (صلى الله عليه وسلم) إِلاَّ قَالَتْ : بِأَبِـي - قَالَ : ((لِيَخْرُجِ الْعَوَاتِقُ وَذَوَاتُ الْخُدُورِ وَالْحُيَّضُ ، وَيَعْتَزِلُ الْحُيَّضُ الْمُصَلَّى ، وَلْيَشْهَدْنَ الْخَيْرَ وَدَعْوَةَ الْمُؤْمِنِينَ)) ، قَالَتْ : فَقُلْتُ لَهَا : آلْحُيَّضُ ؟ قَالَتْ : نَعَمْ ، أَلَيْسَ الْحَائِضُ تَشْهَدُ عَرَفَاتٍ وَتَشْهَدُ كَذَا وَتَشْهَدُ كَذَا ؟ [صحيح البخاري ومسلم] .
واتـــــــــە : (حَفْصَة) ی كچی (سِيرِين)ەوە فەرموویەتی : ئێمە ڕێگریمان دەكرد لە كچەكانمان لەوەی كە دەربچن بۆ نوێژ لە ڕۆژی جەژندا ، ئەوەبوو ئافرەتێك هات و لە (قەسر و باڵاخانەی بنەماڵەی خەلەفدا) دابەزی و منیش ڕۆیشتم بۆلای و ئەویش ئەوەی باس كرد كە مێردی خوشكەكەی دوانزە جار لەگەڵ پێغەمبەردا ڕۆیشتووە بۆ غەزا و خوشكەكەی ئەمیش لە شەش غەزایاندا لەگەڵ مێردەكەیدا بووە و فەرموویەتی : ئێمە سەرپەرشتی نەخۆشەكان و تیماری بیندارەكانمان دەكرد ، ئەو ئافرەتەی خوشكم پرسیاری كرد لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و وتی : ئەی پێغەمبەری خوا ئایا یەكێك لە ئێمەی ئافرەتان هیچی لەسەر هەیە ئەگەر عابای نەبوو دەرنەچێت بۆ نوێژی جەژن ؟
فەرمووی : با هاوڕیكەی لە عابای خۆیی لەبەربكات بۆ ئەوەی كە ئافرەتان ئامادەی خێر و دوعای ئیمانداران ببن .
(حَفْصَة) فەرموویەتی : جا كاتێك كە (أُمُّ عَطِيَّة) هات بۆ بەصرە منیش ڕۆیشتم بۆلای و پرسیارم لێی كرد : ئایا سەبارەت بە فڵانە شت هیچت بیستووە ؟
فەرمووی : بەڵێ ، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) باوكم بەقوربانی بێت – وە ئەو كەم جار بوو ناوی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بێنێت ئیللا دەیوت : باوكم بەقوربانی بێت - فەرموویەتی : "با ئافرەتانی تازەپێگەیشتوو و ئەو كچانەش كە لە ژووری تایبەت و پشت پەردەوەن و ئەو ئافرەتانەش كە بێ نوێژن و لە سوڕی مانگانەدان دەربچن بۆ نوێژی جەژن ، وە ئافرەتانی بێ نوێژ دوورەپەرێز دەبن لە شوێنی نوێژی جەژن ، وە با ئامادەی خێر و دوعای ئیمانداران ببن .
منیش بە (أُمُّ عَطِيَّة) وتم : تەنانەت ئەو ئافرەتانەش كە بێ نوێژن و لە سوڕی مانگانەدان دەربچن بۆ نوێژی جەژن ؟
(أُمُّ عَطِيَّة) یش فەرمووی : بەڵێ ، ئەی ئەوە نیە ئافرەتی بێ نوێژ ئامادەی عەرەفات و ئامادەی فڵانە شوێن و فڵانە شوێنیش دەبێت ؟
* دروست نیە ڕێگری لە ئافرەتان بكرێت لە هاتن بۆ مزگەوت :
💎عَنِ ابْنِ عُمَرَ (رضي الله عنهما) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) : ((لاَ تَـمْنَعُوا إِمَاءَ اللَّهِ مَسَاجِدَ اللَّهِ ، [وَلْيَخْرُجْنَ تَفِلَاتٍ])) [صحيح البخاري ومسلم ورواه أحمد والزيادة له] .
واتــــــــــە : ئەی پیاوان ڕێگری لە ئافرەتانی عەبدی خوا مەكەن لە هاتن بۆ مزگەوتەكانی خوا ، وە با دەربچن بە سادەیی و خۆیان بۆنخۆش و ڕازاوە و سەرنج ڕاكێش نەكەن .
كەواتە : فەرز و پێویستە ئافرەتانیش بێن بۆ نوێژی جەژن و دەبێت عابا بپۆشن و خۆیانیش بۆنخۆش و ڕازاوە و سەرنج ڕاكێش نەكەن ، وە دروستیش نیە ڕێگریان لێ بكرێت لە هاتنیان بۆ مزگەوت بۆ نویچژەكانی جەژن و جومعە و جەماعەتیش .
براتان : #محمد_عبدالرحمن_كەلاری
ڕەحمەتی خواتان لێبێت لای خۆتان بڵاوی بكەنەوە و پۆستی بكەن بۆ ئەوەی كە سوودی زیاتر بێت
@muhamadkalary
BY پڕۆژەی "بخوێنەوە"
Share with your friend now:
tgoop.com/Bxwenawa/308