tgoop.com/Hawrem_ba/3281
Last Update:
- کە منداڵەکـەت جوێن و قسەی ناشرینی وت،
پێی مەڵێ: ڕۆڵە عەیبە وامەڵێ...
بەڵکو بـڵێ: (خودا کەسی خراپەکار و زمانپیسی خۆشناوێت)
- کـە منداڵەکەت لە منداڵێکی تر دەدات،
لە منداڵەکەت مەدە، بەڵکوو پێی بـڵێ:
(موسڵمانی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە،
موسڵمانان لە زمان و دەستی سەلامەت بن)
- ئەگەر ئەرکی قوتابخانەی بەجوانی ئامادە نەدەکرد،
پێی مەڵێ: مامۆستا لێت تووڕە دەبـێت...
بەڵکوو پێی بـڵێ: ( کە کارێک ئەنجام دەدەیت،
خودا پێی خۆشە بەجوانی و تەواوی ئەنجامی بدەیت)
- ئەگەر هاواری کرد بەسەرتدا،
پێی مەڵێ: بێــئەدەب، من دایکـتم...
بەڵکوو پێی بـڵێ:
(خودا فەرمانی پێ کردوین لەگەڵ دایک و باوکمان باشبین و تەنانەت وشەی ئۆف بەکار نەهێنین بەرانبەریان...)
- مەڵێ: هەستە نوێژەکەت بکە بانەچیتە ئاگرەوە.
- بڵـێ: هەستە نوێژەکەت بکە با لەبەهەشت بەیەکەوەبین.
- مەڵێ: واز لەم یارییانە بێنە بڕۆ سەعی بکە...
- بڵـێ: سەعیەکەت تەواو کرد بەیەکەوە یاریی دەکەین...
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی Aiad fahmi
BY هآوڕێــم بـە
Share with your friend now:
tgoop.com/Hawrem_ba/3281