tgoop.com/Hawrem_ba/3315
Last Update:
بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ئەو کافرەی کەتەحەدای خوای کرد لەکاتی ئەشکەنجەدانی زیندانیەکی موسوڵمان ئەو کوفرە گەورەی کرد و گوتی
" ئەگەر خودا بێتە خوارێ سجنی دەکەم "
بزانە بەچ عەزابێک لەناوچوو..؟!
" لیوا حمزە البسیونی دەرچووی کۆلێژی جەنگیە لە میصڕ ساڵی ۱۹٥۲ پلەی ڕائد بوو بەرپرسی ئەشکە*نجەی زیندانەکانی میصڕ بوو
بە دڕندەترین شێوە خەڵکی میصڕی ئەشکە*نجە دەدا ، بە ( شەیتان بیسونی ) ناسرابوو
لە هەر شوێنێک ناوی بهێنرایە خەڵک لێی دەترسان ،
ڕۆژێک لە کاتی ئەشکە*نجەدان هاواری کرد بە زیندانەکانی گوت : ئەگەر خوا لە ئاسمان بێتە خوارەوە دەیکەمە زیندانی تاکە کەسی ( سجن انفرادي ) .
حەمزە لە ۱۹ ی ۱۱ ی ۱۹۷۱ لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەگەڵ براکەی بەرەو شاری ئەسکەندەریە بەڕێکەوت سەیارەیەکی بارهەڵگر لە پێشیان دەڕۆیشت کە پڕ بوو لە شیشی بینا ،
لە ناکاو لە ناوەڕاستی شەقامی خەت سەریع پەکی دەکەوێ و لە پڕ دەوەستێت ، سەیارەکەی حەمزە خۆی پیا دەکێشێ و شیشەکان دەچەقنە سەر و مل و چاو شانی و مێشکی دەتەقێ و ملی دەدڕێ و شانی ڕاستی لێ دەبێتەوە هەر لەوێ دەمرێت .
لە کاتی شۆردنی جەنازەکەی ۱۱ جار خۆی پیس کرد تا وای لێهات گومانیان کرد کە زیندوو بێت ،
دکتۆریان بانگرد و دکتۆری دووپاتی کردەوە کە مردووە .
ناچار بە پیسی کفنیان کرد و بەرەو مزگەوتیان برد کە گەیشتنه بەردەم مزگەوت ، تابووتەکەی بەرەوە دەرگای مزگەوت هەڵنەدەگیرا ، هەرچەند هەوڵیان دا بێ سوود بوو ناچار بەرەو گۆڕستان بەڕێکەوتن و نوێژی لەسەر نەکرا ،
لە گۆڕستان جەنازەکەی نەدەچووە ناو گۆڕەوه دوای چەندین هەوڵی بێ هوودە خستیانەوە ناو تابووتەکەی و لە قەراغ گۆڕستان و بە تەنها چیمەنتۆیان بەسەر تابووتەکەی داکرد
" مەلای مزگەوتەکە ئەو ڕۆژە لە مینبەرەکانەوە هاواری کرد و ووتی : حەمزە ویستت خوا بخەیتە زیندانی تاکە کەسی بەڵام خوا ڕێگری لێکردی لە چوونە ناو ماڵەکەی و بەتەنها و بە پاشەڕۆی پیسیەوە لە گۆڕستان نێژرای .
لەبەر خوا بڵاوی بکەنەوە بەڵکو ببێتە دەرس و هیدایەت بۆ هەموو ئەو زاڵم و ستەمکارانەی کە خەڵک بەناحەق زیندانی دەکەن و ئازار و ئەشکە*نجەیان دەدەن و دژایەتی خودا دەکەن
BY هآوڕێــم بـە
Share with your friend now:
tgoop.com/Hawrem_ba/3315