Telegram Web
وتم: ئەو خاڵە چ بوو هەر کەڕەتێکت دەرخست
وتی: داغێ بوو بە جەرگ و دڵی مەحویما نا

@Honrave
#مەحوی
چ خۆشە کاتی جوانی عەشقی یاری ماهـ ڕوخساری
کە عاشق دڵ بدا وەک من بە دڵداری وەفاداری

لە ناو باخ و گوڵستانا هەوای سافی چەمەنزاری
لەگەڵ یارا بکەی سەیر و سەفای بێ ترسی ئەغیاری

شەرابی ناب و گوێی ئاو و شەوی مەهتاب و فەسڵی گوڵ
خوڕەی ئاو و سەدایی عوود و تار و نەغمەیی بولبول

شنەی با بێت بەسەرما خۆشە دائیم وا لە ڕووی سەحرا
بهێنێ بۆم هەمیشە بۆنی عەتر و عەنبەری سارا

لە لام خۆشە بە ڕاستی جێگەیێکی وا و فەسڵی وا
لەگەڵ تۆ ئەی نیگاری نازەنین ئەی شۆخی بێ هاوتا

بەڵام دووربین لە چاوی دوژمنان و خۆیش و بێگانە
سەری تۆ بێ لەسەر ڕانم دەسی من بگرێ پەیمانە

@Honrave
#کەمالی
خوێنی دوو چاوم بە نەوعێ دامەنم ڕەنگین ئەکا
هەر کەس ئەمبینێ بە حاڵی ناتەوانم شین ئەکا

شێخی ئیڕشاد و مورید و سالیک و سۆفی و فەقێ
ئەو بەیەک نواڕین بەجارێ کافر و بێ دین ئەکا

هیچ خەنە پێویست نییە بۆ دەست و پەنجەی دڵبەرم
وا بە خوێنی من خەریکە دەست و پێی نەخشین ئەکا

قەت لە لێوی شەککەر ئەفشانی قسەی خۆشم نەبیست
دایمەن بێ دینە مەشغووڵە دڵم غەمگین ئەکا

وا لە هیجری قامەتی سەروی نیگاری نازەنین
ئەم دڵەم قومری سیفەت هەر گریە و ناڵین ئەکا


گەر بڵێی ئەحمەد لە یاری بووسەیێ داوا بکا
ڕوو ئەچەرخێنێ لە تۆ و گوێی لەو قسە سەنگین ئەکا

@Honrave
#ئەحمەد_موختار_جاف
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم؟!
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم؟

لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم؟

لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار
وەکوو شێخ ئیختیاری مەزهەبی تەرسا نەکەم، چ بکەم؟

لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی هەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم، چ بکەم؟

دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم؟

لە چاوا نم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە
سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم؟

لە سەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزییەم مانع الجمعە
کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چ بکەم؟

بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم. ئەجەل، زوو بە
بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم؟


ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی
هەتا قامی قیامەت، ئاهـ و واوەیلا نەکەم، چ بکەم؟

@Honrave
#مه‌حوی
سەحەر لە تەرفی بۆستان لە سەحنی لالەزارەوە
نەسیمی جانفەزا وەزی بە موژدەیی بەهارەوە

زەوی زموڕڕودیی بووە بە فەڕشی زەڕنیگارەوە
وەکوو دوڕ و عەقیق ئەچن شکۆفەکان بە دارەوە
ئەوا دەچێتە گوڵچنین گوڵێ بە لەنج و لارەوە


نیگاری ماهڕوویی من بە شەو دەمێ کە دێتە دەر
لە دەوری کوڵمە پەرچەمی دەڵێی لە عەقرەبا قەمەر
لە بۆنی میشک و عەنبەری جیهان بەهەشتە سەربەسەر
دەمی مەسیحە وا کە دێ لە بەر دەمم دەمی سەحەر
وە یا شەمیمی میشک بۆ لە نافەیی تەتارەوە

@Honrave
#حەقیقی
لە شۆعلەی ڕووی کەمەر چین زێڕ و زێوان
چ زەهرەی زوهرە و کەیوان کە بێ وان
شوعاعی میهر و مەهـ لاچوو لە نێوان
لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سپیدەی باغی سێوان

لەبەر ئەبرۆی کەوان و تیری سەر ژێت
هیلال ئەوشۆ بەخۆی گوت تەنگ ئەبێ جێت
خزی ڕووبەند و کاتێ کەوتە بەر پێت
لە خەوفی تەلعەتت ڕۆژ هەر وەکوو شێت
بە ڕووزەردیی هەڵات و کەوتە کێوان

شەمیمی عەتری زولفت عەینی شەوبۆ
شکاندی پشتی گوڵ خونچەی دەمی تۆ
نیگارم وەک گۆڵە هەم ڕەنگە هەم بۆ
مەکەن مەنعی پەشێوی دڵ کە ئەمشۆ
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان

دوو زولفی عەنبەرینی نافەمیشکن
دوو چاوی مەستی بیمار و پزیشکن
لەچاو من جۆیبار و جۆگە ویشکن
دوو چاوی من کەوا کەیلی سریشکن
دەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان

بە ئوممێدی قەدی نەوڕەس نیهالی
قەسەمخۆرە حەقیقی بۆ ویسالی
کە بەو دوو نەرگیسی چاوی خەزالی
شەڕابی لەعلی رۆممانی لە نالی
حەرامە بێ مەزەی ماچێکی لێوان

@Honrave
#حەقیقی
تەخمیسی غەزەلی #نالی
لە شوێنی چی دەچی ئەی دڵ خەیاڵت خاوە دەیزانم
ئەوەی تۆ بۆی خەریکی ئەو لە تۆ تۆراوە دەیزانم

وەکوو دوێنێ مەبە بێباک لە ڕێگای خۆشەویستیدا،
تەماشای شێوەیی ئیمڕۆ گەلێ گۆڕاوە دەیزانم

@Honrave
#عه‌ونی
سۆفیی گۆشەی خانەقا بووم، ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەتنشین بووم، ئێستە مەست و مەیزەدەم

سەروی ئازادیش لەبار و دڵگەش و بەرزە بەڵام،
گیانەکەم! من شێت و شەیدای لار و لەنجەی ئەم قەدەم

جیلوەیی جوانی لە هەرچیدا هەبێ خۆشم دەوێ
ڕۆژێ کوشتەی مینیژۆپ و ڕۆژێ گیرۆدەی شەدەم

هەر یەکەی بۆ خۆی دەجوولێنێتەوە هەستی دەروون
زەردەپەڕ، کاروانکوژە، تاریک و ڕوونی سوبحدەم

ئاسمانی ساو و دەریای مەند و تارمایی چیا
سێوی لاسوور و بەهێی زەرد و هەناری گوڵ بەدەم

کێ وەکوو من سارد و گەرمی ڕۆژگاری چێشتووە؟
گا لە دەشتی گەرمەسێر و گا لە
کوێستانی گەدەم!

وەک شەپۆلی زێی خوڕەم ساتێ هەدادانم نییە
گێژ دەخۆم، پێچێ دەدەم،من ڕۆڵە کوردی ئەم سەدەم

ڕێگە سەخت و پڕ لە کەند و لەند و هەڵدێرە و گەوە
هەر دەبێ ببزووم، دەبێ بکشێم، وچانی لێ نەدەم

سێبەری مەرگم لە پێشدایە و بەرەو مەنزڵ دەڕۆم
ناخی گۆڕی تەنگە جێگام، هەر تل ئاسا بێ قەدەم

من بەرەو ئاسۆ، بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم، پاڵ وەشەیتانی دەدەم!

کانیی ڕوونم دی بەلێشاوی بەهار شلوێ نەبوو
بەفری گەورەم دی چیای گرت و بەتاوێ بۆ قەدەم

ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو لە شانازی و شەرەف
عومری زۆرم دی کە دوایی هات بەڕیسوایی و نەدەم

ئاگری سینەم بڵێسەی دێ و وڵات ڕۆشن دەکا
ئەو دەمەی خۆم وەک دڵۆپێک دەچمە نێو دەریای عەدەم

@Honrave
#هێمن
دڵبەرەی باڵا بڵندم، مەیلی دڵداران ئەکا
خونچەدەم، سروەی نەسیمی خۆی لە کوردستان ئەکا

ڕەوت و لەرزانە و نیاز و خەندە و گرژینەوەی
دائیما خاپوور ئەکا، ئیمان و دڵ وێران ئەکا

تا لە خۆی پۆشی هەوایی نازکی ڕوحولحەیات
ڕووی بەدیعی، کەی لە دڕکی سەرک و گوڵباتمان ئەکا؟

هەر لە یەک پێ، سەد هەزاران جان فیدای ناوی ئەکەم
تا بە لوتفی خۆی لە سینەی، سێو و بێ پەخشان ئەکا

دڵ لە زاریدا بە زار هات و، نەهاتی چاوەکەم
چاو لە ڕێتا، خۆی غەریقی شەوچرا و مەرجان ئەکا

گەر دوعای تەخت و مراد و عیززەتی کا، دڵبەرم
من ئەڵێم ئامین و ویش، وەختی دوعام ئامان ئەکا

قەت لە دنیادا عیلاج و چارەیی ڕاجی نییە
بەختی بەد، هەردەم جەفا و مەرگی لەسەر ئیعلان ئەکا!

@Honrave
#ڕاجی
پەچەیی پەرچەمی و، پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگە شەوە کوڵمی تیا

لادە دەسرۆکەیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا

لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و، من سەوزە گیا

فەرشی کەففی بەری پێتە نەرگس
سەری داخستووە وەک چاوی حەیا

مەمخەرە هاوییەیی هەولی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا

«گێل» ئەگەر تورکی، تَعال ئەر عەرەبی
«بێ» ئەگەر کوردی، ئەگەر فورسی بیا!

سەری فەرهادم و، دەندووکی قوڵنگ
دەستی مەجنوونم و، دامێنی چیا


خاتری زاهیدی خاڵی، خاڵی
نییە، ئەڵبەتە، لە بێنێکی ڕیا

دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە، قوربان
حاڵی نالی کە نە مرد و نە ژیا!

@Honrave
#نالی
نە وەک هەر چاوی مەستە، خۆشی هەر مەست
بە لا دا دێ، کە دێ، وەک تورکی سەرمەست


لە حەجلەی ناز و ئیعزازی بە سەد ناز
خودا تو حافیزی بی، هاتە دەر مەست

بە دوویا شێخ و سۆفی مەستی عیشقی
لە ڕێیا کەوتوون مەستە لە سەر مەست

نیگاهی مەستی تا مەستانی ڕێ دا
نەما لەو جێگە ڕێگەی کەس لە بەر مەست

بنازم بەو پیاڵەی چاوی مەستە،
بە یەک پرشنگی عالەم سەر بە سەر مەست

لە بەر حوکمی نیگایا قاتە هوشیار
هەتا چاوی بکا بڕ، مەستە، هەر مەست

وتی: سەیری دەر و دەشتم نەماوە
لە چاوم مەوج ئەدا، پڕ دەشت و دەر مەست

بە جوزمەی ناوی ئەم ناوە بە چی بەم
بە نەشئەی ئەو بەشەر هەم بوالبشر مەست

دەناسێ بادەکەیی، مەقسوودی حەشرە
دەڵێ: مەحوی بنوو تۆ تا سەحەر مەست

@Honrave
#مەحوی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شینگێڕێک بۆ ماموستا سەیید عەلی سەردەشتی
@Honrave
هۆنراوە: #دڵبەخوێن
خوێندنەوە: #ئەحەد
گیانە، شمشیری برۆت خوێن دەڕژێنێ، بە سەرت!
ڕۆژی ڕووشت بە خودا، دڵ دەچزێنێ، بە سەرت!

من بە هۆی ڕووتەوە هاتم، کەچی شمشیری برۆت
کوشتمی بێ خەبەر و کردوویە خوێنێ، بە سەرت!

خوێنی من سوورە، لە سەر کوڵمەتە، مەیشارەوە لێم
لەگەڵ ئەو شیری برۆت کێشە بوو دوێنێ، بە سەرت!

یانی کوڵمت وەکوو ڕۆژە کە بە زولفی ڕەشی خۆت
داینەپۆشی دڵ و جەرگم دەکوڵێنێ، بە سەرت!

بەو هەموو سوێندە کەسی من، بە سەری تۆ، هۆنەر
ئارەزووی بوو کە موحەببەت بنوێنێ، بە سەرت!

گەر دەکێشێ لە منی غەمزەدە شیر، ڕۆژی ڕووت
ون کە، با ئاسوودە بم تاکوو سبەینێ، بە سەرت!

کامیل ئەوڕۆ بەکوڵ و جۆشە لە سایەی گوڵی ڕووت
وەکوو بولبول بە خرۆش خۆش دەخوێنێ، بە سەرت!


@Honrave
#سەید_کامیل_ئیمامی
وەک دوڕڕ و عەقیق نەخشە دەندان و لەبی ئاڵت
میسلی بەڕەزا پەخشە ئەگریجە و خڕخاڵت

پەنجەت لە حەنا مەگرە سوورێکی تەڵخ ڕەنگە
خوێنی دڵی من ئاڵە بەو پەنجەیی شمشاڵت

نەخلی قەدی چون سەروت چەند دڵبەر و مەوزوونە
سەیری کە چ شیرینە پاوانە و خڕخاڵت

@Honrave
#کوردی
قوربان وەرە سەیرێکی دڵ و عالەمی دڵ کە
هەر زەوقە بە دڵ، شەوقە لە سەر، ئاهە لە دەمدا

ئاوێنەیی دڵ وا لە جەلادا بە تەجەللا
دێوانەیی ڕووت کەی لە هەوای شەوکەتی جەمدا؟

بۆ خاتری خەندێکی بە ڕەنگی گوڵ و باران
عاشق ئەوەتا هەر کوڵی گریانی لە دەمدا

خەندەی گوڵی زارت کە نەبوو باعیسی مەستیم
بۆچی دڵی من دەستی لە گوڵزاری ئیرەم دا؟

@Honrave
#وه‌فایی
2025/04/14 09:26:20
Back to Top
HTML Embed Code: