گەر بە بۆ نیسبەتی توڕڕەت بدەمە موشکی خەتا
بۆ خەتا فەخرە بەسا بۆ منە بەس خەبت و خەتا
شێوەیی ئەبرۆیی تاقت هەمەجا دێتە نەزەر
دەگەڕێ دڵ بە تەرەف تۆوە وەکوو قیبلەنوما
کەی بە چەنگاڵی هەڵۆی غەم دەکەوێ تایری دڵ
تا لە زاغی خەمی زوڵفت هەیەتی زیللی هوما
ئەبەدەن ڕەنگی عەدەم نایەتە ڕووی کوشتەیی عیشق
بە دەمی تیغی ستەمدا دەڕژێ ئاوی بەقا
لە دو لا زولفی بەڵاجۆ کە بە لا دەنوێنێ
نەفی مانەندی لەتیفیی ڕوخی جانانە دەکا
کەی لەبەر توڕڕە دەگا دەستی خەیاڵم بە ڕوخت
تۆ نەبی کێیە بکا دەستەیی سونبول بە قەڵا
مورغی پڕ وەحشەتی دڵ ئەو شەوە ئەمنییەتی بێ
لە ڕوخ و توڕڕەیی تۆ دەردەکەوێ دام و چرا
نەقدی جان و دڵ و دین پێشکەشی یەک نیگەهت
گەر قوبووڵ کەی لە منی سووختەدڵ ڕۆیی نەما
وەرە سا پەنجە لە خوێنی دڵی سالم بگرە
سەبتە ئەم ڕەنگە بەدایم نییە وەک ڕەنگی حەنا
@Honrave
#سالم

لە عەشقی لەیلەکەی بێ مەیلەکە و دنیایی دوون، هەیهات
سەرێکی ڕاحتیم ساتێ نەبوو دانێمە باڵینم
لە دەردی دڵ، لە جەرگی کوڵ، لە داخی سینەکەی سووتاو
بە ڕۆژم داد و ڕۆڕۆیە، لە شەودا شیوەن و شینم
بڵێنە شۆخەکەم بێڕەحمی تا چەند، بێ وەفا تا کەی؟
بە سانی خونچە دڵتەنگ بم، وەکوو گوڵ جامە بدڕێنم
@Honrave
#سافی_هیرانی

بەحیرەت لەو گوڵەندامەم کەوا بادامییە چاوی
دڵی نازک وەکوو گوڵ ھەم ڕەقە وەک توێکڵی بادام!
@Honrave
#مەحوی
دڵی نازک وەکوو گوڵ ھەم ڕەقە وەک توێکڵی بادام!
@Honrave
#مەحوی
دوو چاوم خوێن ئەبارێنێ لە عیشقی ڕوومەتی ئاڵت
گرفتارە لەناو زوڵفت دڵم بۆ دانەیی خاڵت
خوا کەی بێت کە من پەشتانی باڵا و قامەتی تۆ بم
چ وەختێ پڕ بە چنگ بگرم دوو لیمۆی نەوڕەسی کاڵت
نەخۆشی خۆشترە لای من لە ساغی و سیححەت ئەی جانا
ئەگەر یەک هەفتە جارێ بێی بپرسی چۆنە ئەحواڵت
بە شاهیی عالەمی ناگۆڕمەوە ئەمڕۆ لە دنیادا
جنێو و توندی و قەهر و قسەی نالایق و تاڵت
نیگارا لێم ئەپرسی بۆ چی وا دێوانەیە ئەحمەد
لە عیشقی چاوی تۆیە چاوەکەم وا بووم بە عەوداڵت
@Honrave
#ئەحمەد_موختار_جاف

ئەم دڵەی وەک بت پەرستێ ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێک ئاڵاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بە زەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست ناکەم، نایزڕێنم ناوەکەت
چونکە ئەیزانم تەلاری یارە خواپێداوەکەت
مەستی کردووی، بۆیە نابینێ لە عاستم، چاوەکەت
باخەوان بۆ ئەو مەبەستە گوڵ ئەلاوێنێتەوە
بۆ ئەوەی گەورەی بکا و بۆ پارە بیگۆڕێتەوە
بیفرۆشێ بەو کەسەی خەڵقی ئەڕوتێنێتەوە
بۆ ئەوەی مێزی شەرابی پێ بڕازێنێتەوە
کچ لەلای ئێمە گوڵێکە، بۆیە پەروەردەی ئەکەن
تا بڕازێنێتەوە مێزی شەرابی دەوڵەمەن
ڕەنگە لات وابێ کە گوایا یارەکەت مارەت ئەکا
یا بە کەیبانووی تەلاری بەرزی ئەم شارەت ئەکا
ئەم خەیاڵەت خاوە، تووشی داوی ئەو مارەت ئەکا
چونکە وەک گورگێکە، مەیلی ئەو لەش و لارەت ئەکا
ئەو بەتەنیا بۆ گوڵی سەر مێزی بادەی تۆی ئەوێ
هەر کە جارێ بۆنی کردی، جا گوڵێکی نوێی ئەوێ
ئەو، گوڵی بۆ مێزی بادە و پۆکەر و یاریی ئەوێ
واتە تۆی بۆ تێپەڕینی کاتی بێزاریی ئەوێ
من، گوڵم بۆ تۆوی باخی ژین و دڵداری ئەوێ
یانی من، تۆم بۆ ئەوینی عومری یەکجاری ئەوێ
تۆم ئەوێ وەک گوڵ لە باخی ماڵی مندا هەڵبدەی
نەک گوڵی سەرمێزی ئیمڕۆ بیت و پێخوستی سبەی
من ئەوینم هینی عومرە و، هی خەوی شەوگار نییە
وەک خەوی خاوەن تەلار و خاوەنی دینار نییە
هەر بووە و هەرگیز ئەمێنێ، هینی جار و بار نییە
ئاوی لێڵی کوێرە شیوێ چەشنی هی ڕووبار نییە
جا ئیتر من قسەی خۆم پێ گەیانی، بێ درۆ
حەز ئەکەی هەر وەک پەپوولە ڕوو لە ئاگر کە و بڕۆ!
@Honrave
#ئەحمەد_هەردی

وا تەمەن دیسان بەسەر هەورازی ساڵا تێپەڕی
چۆپیکێشی خەم لەسەر تەرمی خەیاڵم هەڵپەڕی
چەندە خۆشە لەم ژیانە چەشنی شێت بێخەم بژی
تێنەگەی بۆچی لە ژینای و چ بوو خێر و شەڕی
@Honrave
#ئەوین_ڕەحمانی
چۆپیکێشی خەم لەسەر تەرمی خەیاڵم هەڵپەڕی
چەندە خۆشە لەم ژیانە چەشنی شێت بێخەم بژی
تێنەگەی بۆچی لە ژینای و چ بوو خێر و شەڕی
@Honrave
#ئەوین_ڕەحمانی
ئەگەر باوەڕ دەکەی، سەوگەند بە ئەبرووت
هیلال ئاسا خەمیدەم بۆ مەهی ڕووت
دووسەد عوقدەم لە دڵدایە بەبێ تۆ
درۆ ناکەم بە عوقدەی چینی گێسووت
فسوونی عیشقی تۆ بۆ من تەلیسمە
بە ئەفسوونی نیگاهی چاوی جادووت
لە کونجی بێکەسی جانم بە لەب هات
بە گۆشەی لەبنشینی خاڵی هیندووت
لە ئەشکی خوێن بە یادی لێوی ئاڵت
کەنارم بوو بە کانی لەعل و یاقووت
تەنووری پڕ گڕە میحنەتسەرای دڵ
بە گەرمیی تابی شوعلەی ئاتەشیی خووت
کەناری چاوی سالم جۆیبارە
بە سەروی قامەتی مەوزوونی دڵجووت
@Honrave
#سالم
هیلال ئاسا خەمیدەم بۆ مەهی ڕووت
دووسەد عوقدەم لە دڵدایە بەبێ تۆ
درۆ ناکەم بە عوقدەی چینی گێسووت
فسوونی عیشقی تۆ بۆ من تەلیسمە
بە ئەفسوونی نیگاهی چاوی جادووت
لە کونجی بێکەسی جانم بە لەب هات
بە گۆشەی لەبنشینی خاڵی هیندووت
لە ئەشکی خوێن بە یادی لێوی ئاڵت
کەنارم بوو بە کانی لەعل و یاقووت
تەنووری پڕ گڕە میحنەتسەرای دڵ
بە گەرمیی تابی شوعلەی ئاتەشیی خووت
کەناری چاوی سالم جۆیبارە
بە سەروی قامەتی مەوزوونی دڵجووت
@Honrave
#سالم
قوربان وەرە ئەم جەژنە قوربانە ئەگەر چی
ئەم زەحمەت و ئازار و جەفادانە لەسەر چی
گەر دەم کوژی بەم چاوە بڵێ فورسەتە ئیمڕۆ
نەک ڕۆژی لە پەنهانەوە خوێنم بە هەدەر چی
ڕەنگین کە بە خوێنم وەرە دەی پەنجەیی ئاڵت
شایستە لە جەژنا بتەوێ گەر بە سەفەر چی
دوو زوڵفی سیاهت کە لە ڕووت هاتە تەماشا
نزیکە فەڕەنگ بێتۆ لەبۆ کەشفی قەمەر چی!
ئاهی منی دێوانە لەگەڵ بولبولی شەیدا،
پڕ سۆزە ئەگەر بێ لە موناجاتی سەحەر چی
مەقسەد نییە گەر کوشتنی من بۆ چی لە دوولا
سەف بەستە وئامادەیە ئیعلانی بە شەڕ چی
تەرکی نەزەری بادەی مەستانە کە عەونی
دووچاری دەبێ چاهی زەلالەت بە نەزەر چی!
@Honrave
#عەونی

ئوستادی قەدەر ڕەسمی قەدی تۆیە لە دەسیا
بۆیە کە وەها لەت لەتە پەڕگاری هەموو شۆخ
مەستانە سیفەت ڕوو ئەکەمە چۆڵ و بیابان
خۆم دوور ئەخەمۆ ئەمڕۆ لە ئاساری هەموو شۆخ
بێ تامە برا شیعری من و نیکتەیی قانع
بازاڕی نەما دەفتەر و ئەشعاری هەموو شۆخ
@Honrave
#قانع

منت بمرێ، ئەتۆش وەكو من غەمینی؟
گرفتاری تەم و تاسەی ئەوینی؟
شەوان وەك من، هەتاکو دێی بە لادا
دەمی مردن بە چاوی خۆت ئەبینی؟
@Honrave
#شێخە_ڕەسوڵ
گرفتاری تەم و تاسەی ئەوینی؟
شەوان وەك من، هەتاکو دێی بە لادا
دەمی مردن بە چاوی خۆت ئەبینی؟
@Honrave
#شێخە_ڕەسوڵ
گەر هەچی خاوەن دڵێک یاری نەبێ
قەت لەگەڵ دنیای ژیان کاری نەبێ
ئەو دڵە هەر بۆ فڕێدان چاترە
هات و سۆزی عەشقی دڵداری نەبێ
با بسووتێ گیان لە کوورەی میحنەتا
گەر توانای زار و بێزاریی نەبێ
ڕوو ئەکەینە کۆشکی یاری چارەساز
زامی دڵ بێچارە گەر چاری نەبێ
بێگومان خاڵە عەلی دێوانەیە
ڕەنگە باکی دین و دیناری نەبێ
@Honrave
#عەلی_عارف_ئاغا
قەت لەگەڵ دنیای ژیان کاری نەبێ
ئەو دڵە هەر بۆ فڕێدان چاترە
هات و سۆزی عەشقی دڵداری نەبێ
با بسووتێ گیان لە کوورەی میحنەتا
گەر توانای زار و بێزاریی نەبێ
ڕوو ئەکەینە کۆشکی یاری چارەساز
زامی دڵ بێچارە گەر چاری نەبێ
بێگومان خاڵە عەلی دێوانەیە
ڕەنگە باکی دین و دیناری نەبێ
@Honrave
#عەلی_عارف_ئاغا
بیری ڕابردوو چرای داخت ده دڵ دا ههڵ دهکا
گهرچی فکری ژینی ئێستا دهتخهته بهر پێ پتر
داری خۆزگه بێ بهرو بێ سێبهر و بێ ڕیشه نییه
پیاو به قهبری زۆر کهسان سهبری له زیندوان دێ پتر
@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری
گهرچی فکری ژینی ئێستا دهتخهته بهر پێ پتر
داری خۆزگه بێ بهرو بێ سێبهر و بێ ڕیشه نییه
پیاو به قهبری زۆر کهسان سهبری له زیندوان دێ پتر
@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری
جوانە گوڵخونچە، گوڵم! وەک دەم و لێوی تۆ نا
بێ و هەناریش خڕوپڕ وەک مەمی سێوی تۆ نا
گەرچی زۆر شیرنە هەنگوینی شەمەترووکە بەڵام
بە مەزەی نۆبەرە ماچێک و جنێوی تۆ نا
@Honrave
#عەباس_حەقیقی
بێ و هەناریش خڕوپڕ وەک مەمی سێوی تۆ نا
گەرچی زۆر شیرنە هەنگوینی شەمەترووکە بەڵام
بە مەزەی نۆبەرە ماچێک و جنێوی تۆ نا
@Honrave
#عەباس_حەقیقی
دەخولێتەوە یادی تۆ لە ناو ڕوح و ڕەوان دا
وەک بەرگێ لە ناو گێژەوی ڕوباری ڕەوان دا
ماوێکە خەیاڵم نیە خاڵی لە خەیاڵت
خاڵی نیە جێی خاڵی لەبی تۆ لە خەوان دا
گشت مانگە شەوێ پەرچەمی زولفت بە شنەی با
دەشنێتەوە لەو خاترەکەی مانگەشەوان دا
بیرم نەچووە قەهقەهەکەت خەندەیەکە ،بەس
لەو زایەڵەکەی زیل و بەمی قاسپەکەوان دا
بیستوومە دەڵێن عەیبە عیشق سەردەمی پیری
کوا مەعنی عیشق، ئەمڕۆ لە ناو قەلبی جەوان دا؟
خاڵە لە خەمت پشتی چەماوە مەکە مەنعی
لەو شێعری خەمەی تیرە لە ناو ماڵی کەوان دا
@Honrave
#خاڵە_قازی

بولبولی پڕخەم لە دامەن مێرگوزاری ڕوومەتت
وەک دەفەی شێخان، چ ئاوازێک و جوستوجۆ ئەکا!
شاهی چاوت، عالەمێ دەسگیری موژگانی درێژ
هەروەکوو دڵ، لەتلەتی شمشێری دوو ئەبرۆ ئەکا
سەر، هەوای ڕەنگی بەهاری پڕ گوڵی ڕاگرتووە
دەم، بە خەندە کەوسەر و هەنگوین لە مێرگان ڕۆ ئەکا
@Honrave
#ڕاجی

گەواهن ئەو شەوانەی ماچەکانت
لە سەر لێوم چرۆیان دا بە شادی
پەلک تا ناو قەدم ڕۆیی بە نەرمی
ئەوینداریت لە نازی جەستەما دی
@Honrave
#شیوا_ئەمینی
لە سەر لێوم چرۆیان دا بە شادی
پەلک تا ناو قەدم ڕۆیی بە نەرمی
ئەوینداریت لە نازی جەستەما دی
@Honrave
#شیوا_ئەمینی