tgoop.com/Islam_zhyanmana/6653
Last Update:
زانینی باری کەش و هەوا ناچێتە بابی ئەستێرەناسی و بانگەشە کردنی عیلمی غەیبەوە ، بەڵکو ئەو کارە پشت بەهەندێ شتی حسی و تەجروەبە دەبەستێت .
وەبەهەمان شێوە زانینی کاتی خۆر ومانگ گیران ، وکاتی هەڵکردنی با وبارینی باران هەمان شتە .
شيخ ابن عثيمين رحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: کەسێک هەواڵی ڕودانی شتەکان بدات لەڕێی حیسابەوە هیچ پەیوەندی بەبانگەشە کردنی غەیبەوە نی یە ؛ هەموو ئەو شتانەی کەلەڕێگەی عیلمی حیسابەوە دەزانرێت ناچێتە بواری کاهین وئیدعای غەیبەوە ، وەک ئەوەی هەواڵ بدات بەگیرانی مانگ وخۆر ، ئەمانە ناچێتە بواری ئیدعای عیملی غەیبەوە چونکە بەحیساب دەزانرێت ، وەهەروەها ئەوەی هەواڵی ئەوە بدات خۆر لەبورج 20 ولەفڵان سەعاتدا ئاوا دەبێت ، ئەمە ناچێتە بواری بانگەشە کردنی عیلمی غەیب ، بۆیە هەواڵ دان بەم شتانە هەر چەند بۆ داهاتووش بێت بەعیلمی غەیب حیساب نی یە.
وئایا ئەوەی کەئەمڕۆ هەیە دەچێتە بواری ئیدعا کردنی عیلمی غەیبەوە وەک ئەوەی هەواڵی باری کەش وهەوا بڵاو دەکاتەوە ودەڵێت لەخیلالی بیست وچوار کاتژمێردا باری کەش وهەوا بەو شێوەیە دەبێت؟
وەڵام نەخێر ؛ چونکە پشت بەهەندێ شتی حسی دەبەستێت ، کەئەویش چۆنیەتی جەوی دونیایە ؛ چونکە جەوی دونیا دەپێورێت بەهەندێ ئامێری دەقیق و ورد ، و بەو هۆیەوە دەزانن کەئایا باران دەبارێت یاخود نا .
گرنگ ئەوەیە هەر شتێک پشت بەشتێکی مەحسوس وهەست پێکراو ببەستێت ناچێتە بواری عیلمی غەیبەوە ، هەر چەند هەندێ کەسی عەوام وا دەزانن ئەم بابەتانە غەیبین ، و دەڵێن: بەڕاست زانینی ئەمانە بەڕاست زانینی جادو گەران وساحیرانە.
"القول المفيد شرح كتاب التوحيد".
وينظر : "الفتاوى الكبرى" لشيخ الإسلام ابن تيمية (4/424) فيما يتعلق بمعرفة أهل التقاويم والحساب لأوقات الكسوف والخسوف ، وأول الربيع ، وأول الشتاء ونحو ذلك مما يعرف بالحساب ، ولا يدخل في علم الغيب .
هەروەها ابن باز رحمە الله تعالی ئەفەرموێ :
الأرصاد لها دلائل، إذا قالوا فيها: إن شاء الله، أو بإذن الله، وهم على طريقة متبعة يعرفونها؛ ما تكون من دعوى علم الغيب، إذا كان على طريقة يعرفونها من الأهوية التي تسوق، والسحاب، وأشباه ذلك .. ولا يجوز الجزم بهذا، بل يقول: بإذن الله، أو إن شاء الله، أو بمشيئة الله، وأما الجزم بهذا لا ، لا يجزم بها، لا يجزم بهذا إلا من رأى، إذا من رأى ..
والله أعلم .
وەرم گرتووە
BY 🌴Regay Xwanasan🌴
Share with your friend now:
tgoop.com/Islam_zhyanmana/6653