KARGEHAZIMAN Telegram 331
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
«گوڵەندام» ھۆنراوە: مامۆستا #وەفایی گۆرانی: مامۆستا #حەسەن_زیرەک ئاواز و موزیک: مامۆستا #موجتەبا_میرزادە خوێندنەوە: #نیروان_ڕەزایی . کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی ‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî @Kargehaziman لاپەڕەی ئینستاگرام https://www.instagram.com/k…
«گوڵەندام»
مامۆستا #وەفایی

گوڵەندام ئەی تەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێ! چارەیێ! ڕوحمێ! ئەمان دەستم بە دامانت
غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆم، بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم، شەهیدی تۆم، بە نووکی تیری موژگانت
ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم، کەلامت غارەتی دینم
تەبەسسوم سیحری لێوانت، تەکەللوم ڕەمزی چاوانت
مەگەر سەر تا قەدەم زولفت وەکوو من خاو و شێواوە
کە سەرگەردان و سەودایە لە سەر چاکی گەریبانت؟
دەڵێی شەککەرفرۆشی شاری میسرە وا بە شیرینی
بنازم! خاڵی وەک هیندوو لە گۆشەی لێوی خەندانت
ئەگەر دڵ بوو ئەگەر دین دام بە سورمەی چاوەکان، ئیدی
بەسم سەودازەدە و ڕیسوا کە، تۆبی و دین و ئیمانت
تەلیسمی بابلە، سیحری حەڵاڵە، ڕەنگی ڕێحانە
شکەنج و بەندە، یاخۆ جێ دڵانە زولفی سەرشانت؟
بە ئازادی لە کن خۆی شوهرەیە، من مات و حەیرانم
گوڵ و نارنجی بەر هێناوە خۆ سەروی خەرامانت
لەبەر چاوت بگریێم، یا لە دەست تۆ داد و هاوار کەم؟
لەبەر نەیڕەنگی مەستان؟ یا لە سیحری ڕەنگی دەستانت؟
دڵم سەودازەدەی باڵاتە، خۆم دڵدادەیی ئەبرۆت
بە باڵا دڵ بەڵاگێڕت، بە ئەبرۆ خۆم بە قوربانت
لە دادی من بپرسە جارێ ئەی سوڵتانی عیشوە و ناز
بە ناحەق بۆ چی بمکوژێ ئیشارەی چاوی فەتتانت؟
«وەفایی» کەوتە حەڵقەی زولفت، ئیدی مەیدە بەر موژگان
کە من کوشتەی تەنافت بووم، چ لازم تیرەبارانت؟
.
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
‌‏Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman

لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==

#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری

tgoop.com/Kargehaziman/331
Create:
Last Update:

BY کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی

Share with your friend now:
tgoop.com/Kargehaziman/331

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

The initiatives announced by Perekopsky include monitoring the content in groups. According to the executive, posts identified as lacking context or as containing false information will be flagged as a potential source of disinformation. The content is then forwarded to Telegram's fact-checking channels for analysis and subsequent publication of verified information. To view your bio, click the Menu icon and select “View channel info.” The optimal dimension of the avatar on Telegram is 512px by 512px, and it’s recommended to use PNG format to deliver an unpixelated avatar. It’s yet another bloodbath on Satoshi Street. As of press time, Bitcoin (BTC) and the broader cryptocurrency market have corrected another 10 percent amid a massive sell-off. Ethereum (EHT) is down a staggering 15 percent moving close to $1,000, down more than 42 percent on the weekly chart. Over 33,000 people sent out over 1,000 doxxing messages in the group. Although the administrators tried to delete all of the messages, the posting speed was far too much for them to keep up.
from us

Telegram کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
FROM American