tgoop.com/Kargehaziman/339
Last Update:
دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە
لەتلەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە
عیللەتی دەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەککەرت
مایەیی ژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە
سەد شوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادییە
بۆ بەڵاگەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە
دڵبەرەی قەدعەرعەرەی بێڕەحمەکەی بەدبەختەکەم
دڵڕفێنەی شۆخەکەی بێعەهد و پەیمانم وەرە
نازەنینەی سوخمەئاڵەی دیدەمەستەی کەچکولاهـ
گوڵعوزارەی شۆخوشەنگەی شاهی خووبانم وەرە
خانەوێرانم لە دووریت، ڕەهزەنی ئیمان و دڵ
زینەتی بەزم و سروورم، شەمعی دیوانم وەرە
چوونکە سایەی چەتری زوڵفت دوور لە فەرقی فەرقمە
سینە پڕخوێن و زووخاوم، دڵپەرێشانم وەرە
دوور لە باڵای نەونەمامت زامی جەرگم تازەیە
وەک عەرەب سەد جار دەخیلەک، زوو بە لوقمانم وەرە
کەس نییە سابتقەدەم وەک من لە داوی عەشقدا
بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە
گەر دەپرسی حاڵەتی من بۆ فیراقت پێت بڵێم؟
هەر وەکوو تاهیر هەمیشە دیدەگریانم وەرە
تاهیر بەگی جاف (1878-1918)
.
کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
Kargeha ziman û wêjeya Kurdî
@Kargehaziman
لاپەڕەی ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kargey_ziman_u_edebi_kurdi?igsh=MWx2eTYxcHJoYjNvZQ==
#کوردی_نووسین
#وشەی_کوردی
#کوردستان
#کوردی_بنووسه
#کوردی_بنووسین
#کوردی_قسە_بکە
#کوردی_قسە_بکەن
#کورد
#کوردەواری
BY کارگەی زمان و ئەدەبی کوردی
Share with your friend now:
tgoop.com/Kargehaziman/339