Warning: mkdir(): No space left on device in /var/www/tgoop/post.php on line 37

Warning: file_put_contents(aCache/aDaily/post/KhalidAzizi/--): Failed to open stream: No such file or directory in /var/www/tgoop/post.php on line 50
Khalid Azizi (خالید عەزیزی )@KhalidAzizi P.1102
KHALIDAZIZI Telegram 1102
سوید/ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی بەرینی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزب
لە درێژەی کۆڕ و کۆبوونەوە تەشکیلاتییەکانی بەشی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ( ٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤) لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبەوە لە وڵاتی سوید و بە بەشداریی بەڕێز خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزب دێموکرات کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتیی بەرین بۆ ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە پێکهات.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد، بەڕێز کاک خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمەڵێک پرس و بابەتی سیاسی و تەشکیلاتیی هێنایە بەر باس.
بەڕێزیان لە سەرەتای قسەکانیدا وێڕای ئاماژەدان بە ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ناوچەکە و ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی کە لە ناوچەکە هاتوونە ئاراوە و ڕاستەوخۆ دەستی شەڕئەنگێزانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی‌ تێدایە، باسی لە ئەرک و وەزیفەی ئەندامانی حیزب کرد.
وتەبێژی حیزب لە پێوەندی لەگەڵ چۆنیەتیی کەڵکوەرگرتنی هاوڕێیانی حیزبی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە قازانجی پرسی کورد و بەرنامەکانی حیزب‌، باسی لە ڕۆڵی سۆشیاڵ میدیا لە پێوەندی لەگەڵ دەسپێڕاگەیشتنی خیرا بە زانیارییەکان کرد و بیروڕا گۆڕینەوەی بەکارهێنەرانی بە گرینگ زانی و لەم پێوەندییەدا لەسەر شێوەی بەکارهێنان و چۆنیەتیی دەرکەوتنی ئەندامانی حیزب و نووسین و قسەکردن لەسەر پرس و بابەتەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ئەندامانی حیزبی ئاگادار کردەوە کە پێویستە ڕەچاوی هەڵوێست و ڕوانگەکانی حیزب بکەن.
لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخی سیاسیی پارچەکانی دیکەی کوردستان، بەڕێز خالید عەزیزی قسەی بۆ بەشدارانی کۆبوونەوەکە کرد و وەبیری هێنانەوە کە؛ بەپێی پێڕەوی نێوخۆی حیزب سەبارەت بە پشتیوانی لە جووڵانەوەی ڕەوای گەلەکەمان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان دەجووڵێینەوە و دەست لە کاروباری هیچ پارچەیەکیان وەرنادەین و ڕێز لە سەروەریی سیاسییان دەگرین و سەرنج و هەڵوێست و کرداری خەباتکارانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وڵاتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
لە پێوەندی لەگەڵ هەڵوێست و بۆچوون و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکرات لەسەر پرس و بابەتە سیاسییەکانی تایبەت بەو ئاڵوگۆڕ و پێشهاتانەی لە ناوچەکەدا لە ئارادان، کاک خالید عەزیزی پەرژایە سەر ڕابردوو و ئەزموونی دوور و درێژی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە ڕووداوەکان و خوێندنەوەی درووست و واقعبینانەی حیزب و تێپەڕاندنی سەربەرزانەی گشت ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی بوونەتەوە.
لەم پێوەندییە‌دا بەڕێزیان وتی: حیزبی دێموکرات لە ڕابردوودا نیشانی داوە بە پشتبەستن بە ئیرادەی خەڵکی کوردستان و چالاکی و گیانفیدایی ئەندامان و تێکۆشەرانی خۆی و سیاسەتی دەروەستانەی ڕێبەرییەکەی توانای زاڵبوون بەسەر گشت کەندوکۆسپ و قەیرانەکاندا هەیە و هەر ئەو ڕابردووە پڕ لە ئەزموونەشە وای کردووە حیزبی دێموکرات دوای ئەو هەموو زەبرە قورسانە کە بەری کەوتوون، درێژەی بە خەبات بدات و وەک ئەکتەرێکی گرینگی مەیدانی سیاسەت لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ناوچەکەدا چاوی لێ بکرێ.
لە پێوەندی لەگەڵ مەیدانی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌، وتەبێژی حیزب وتی؛ ئێمە لە چوارچێوەی ئێراندا خەبات دەکەین و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان لە کوردستانی ئێران پێویستمان بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەموو نەتەوەکانی دیکەی ئێران هەیە، بەڵام سەبارەت بە ئاڵترناتیڤسازی ئەوە بەتەنیا بەس نییە و حیزبی دێموکرات لەگەڵ هێزە دێموکرات و پێشکەوتنەخوازەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی لەسەر خەتە.
لە دوایین بەشی کۆبوونەوەی ئەندامانی حیزب، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە بەشدارییان لە باسەکاندا کرد و بە بۆچوون و تێبینی و پێنشیارەکانیان، کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەند کرد کە دواتر لەلایەن کاک خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبەوە سەرنج خرایە سەر بۆچوونەکانیان.
📷khalid.azizii
📺khalid azizi
💬khalidazizii

💬:@KhalidAzizi
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM

tgoop.com/KhalidAzizi/1102
Create:
Last Update:

BY Khalid Azizi (خالید عەزیزی )

Share with your friend now:
tgoop.com/KhalidAzizi/1102

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

3How to create a Telegram channel? The Standard Channel 6How to manage your Telegram channel? Channel login must contain 5-32 characters Commenting about the court's concerns about the spread of false information related to the elections, Minister Fachin noted Brazil is "facing circumstances that could put Brazil's democracy at risk." During the meeting, the information technology secretary at the TSE, Julio Valente, put forward a list of requests the court believes will disinformation.
from us

Telegram Khalid Azizi (خالید عەزیزی )
FROM American