tgoop.com/KurdistanHRN/9909
Last Update:
🔻ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خەرمانانی ١٤٠٣
🔸لانیکەم ٧ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندار بە «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی تەورێز، خوڕەمئاوا، مەهاباد، هەمەدان، میاندواو و قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دران.
🔸 موبینا زەینیوەند، ١٧ ساڵان و خەڵکی دەڕەشاری ئیلام، بە چەکی گەرم و بە دەستی باوکی کوژرا. دەوترێت ناڕازیبوونی باوکی بە هاوسەرگیریی موبینا هۆکاری ئەم ژنکوشتنە بووە. هەروەها ژنێکی ٣٦ ساڵانی خەڵکی شاری ئیلام بە دەستی باوکی بە چەقۆ کوژرا، زانیارییەکی ورد لەسەر ناسنامە و هۆکاری ئەم ژنکوشتنە بەردەست نەکەوتووە.
🔸لەم مانگەدا و هاوکات لەگەڵ دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ژمارەیەک لە چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی مەهاباد، شنۆ، پیرانشار، دیواندەرە، مەریوان، سەوڵاوا و بۆکان لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەم دوو دەزگا ئەمنییە.
🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2024/09/25/p37035
@KurdistanHRN
BY شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
Share with your friend now:
tgoop.com/KurdistanHRN/9909