tgoop.com/KurdistanHRN/9914
Create:
Last Update:
Last Update:
🔸مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ سزای ٢٥ ساڵ بەندکران تێدەپەڕێنێت، لەم حەفتانەی ڕابردوودا بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتووە.
🔸ئەم زیندانییە سیاسییە لە گەڵاڕێزانی ١٤٠٢دا (نۆڤامبەری ٢٠٢٣) لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە سزای لەسێدارەدان و ١٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بەڵام سزای لەسێدارەدانەکەی لە جۆزەردانی ئەمساڵدا (ژوەنی ٢٠٢٤) دوای ڕاگەیاندنی لێخۆشبوونی دەزگای دادوەری گۆڕدرا بۆ سزای ٢٥ ساڵ بەندکران.
🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-strike-ku/2024/09/28/p37098
@KurdistanHRN
BY شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
Share with your friend now:
tgoop.com/KurdistanHRN/9914