tgoop.com/KurdistanHRN/9916
Last Update:
🔸زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسیی کوردی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی کە لە زیندانی ناوەندیی یەزددا حەڤدەیەم ساڵی بەندکران تێدەپەڕێنێت، بە دەستووری وەزارەتی ئیتلاعات لە مافی دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە چوار ساڵ لەمەوپێشەوە و دوابەدوای گوازرانەوە بۆ زیندانی یەزد، تا ئێستا تەنها یەک جار توانیویەتی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دیدار بکات.
🔸هەروەها حەفتەی ڕابردوو و پاش بەردەوامبوونی ئازاری قورسی پاڵووی لای ڕاستی، بە مەبەستی سیتی سکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فەڕوخیی یەزد کراوە و سەرەڕای ناڕەزایی و دەنگهەڵبڕینی زەینەب، هێزەکانی زیندان ناچاریان کردووە بە کەلەبچە و پێبەندەوە تاقیکارییەکە ئەنجام بدات.
🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2024/09/29/p37106
@KurdistanHRN
BY شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
Share with your friend now:
tgoop.com/KurdistanHRN/9916