tgoop.com/KurdistanHRN/9919
Last Update:
🔸ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٧ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هادی ڕوستەمی، بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە و بە دەستووری بەرپرسانی زیندان، بە کەلەبچە و پێبەندەوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.
🔸بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەزبەر (٢٧ی سێپتامبەر) ژمارەیەک لە هێزەکانی گاردی زیندانی ناوەندیی ورمێ هێرشیان کردووەتە سەر بەندی ٢ و کەلوپەلی بەندکراوانیان پشکنیوە. دوو لە پاسەوانەکانی ئەو بەندە بە ناوەکانی سینا سوگولی و سالار محەممەدی دوای ئەوەی لەگەڵ هادی ڕوستەمیدا تووشی دەمەقاڵە بوون، پەلاماری ئەم بەندکراوەیان دا و بە دەستووری بەرپرسانی زیندان گواستیانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
🔗 https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/torture-ku/2024/09/30/p37121
@KurdistanHRN
BY شبکه حقوق بشر کردستان | تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
Share with your friend now:
tgoop.com/KurdistanHRN/9919