Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا
"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.
ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری
خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک
بەرگی یەکەم
بەشی (۴)
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2

ساتێک بۆ پێکەنین 😄
حەمام کردن لە ڕابردوودا
حەمام چون لە ڕابردوودا بێ گومان هەفتەی جارێک بوو ، یان پێنج شەمە بۆ پێنج شەمە یان جومعە بۆ جومعە بوو.
۱= کە دایک بانگی دەکردی وەرە دەی نۆرەی تۆیە دەتکوت ئەمنیە بانگت دەکات بۆ ژووری ئەشکەنجە ، جا لەوە ناخۆشتر ئەوەی پێش تۆ دەهاتە دەرێ هەردوو چاوی سوور هەڵگەڕابوو ئەوەندەی دیکە ترس هەڵی دەگرتی .
۲= لاقت دەخستە حەمامەکە ڕێک چەپۆکێکی جوانت دەخوارد دەیکوت زووکە حەمامەکە سارد بۆوە .
۳=جا دەست دەکرا بەجل داکەندن قوڕ بەسەر ئەوەی سەری زل بوو چون ئەو بلوزانەی لە بەری دابوون ملەکەی زۆر تەنگ بوو چونکە ئی براکان یان خوشکەکانی دیکەی بوون لەبەریدا.
٤=دایکت کاتێ جلەکانتی دادەکەند وەک وەی بوو مریشکی پاک دەکات و دایدەپەڵۆسێ ، جا دانەیەک و دوو و سێ نەبوو .
٥=جارێ جامێک ئاوی بەسەرت دا دەکردگەرمتر لە70 دەرەجەبوو ، هەرکوتبات ئاخ جامەکەی بەبەتاڵی لەسەرت ڕادەکێشا دەیکووت وسسسس قسەنەکەی با سابون نەچێتە نێو زارت.
٦= سابوونی چی لە بەردی ڕەقتر بوو ، جاری واش هەبوو لە پەنجەی پێتی دەدا و مردنت بەچاوی خۆت دەدیت .
۷=جا لە هەمووی ناخۆشتر کەپۆی تووند تووند دەگرتی دەیکوت فن کە با کەپۆت پاک کەمەوە ، بەهەموو هێزت فنت دەکرد چڵمەکە لە گوێچکەت دەهاتە دەر چونکە دایکت کەپۆی گرتبووی.
۸= ئەوجار نۆرەی لەش شوشتن بوو بە لفکەی زوور و ڕەق ، کە بە گیانتی دا دەکێشا دەتکوت پەنیری لە ڕندە دەدات ئەوەندە بێ ڕەحمانە بوو گیانتی شوێن شوێن دەکرد 😃
۹= بەردەپێ لێدان بوو ئەوەندەی لەبەری پێت دەدا باڵات هەمووجارێ چەند سانتی مێترکورت دەبۆوە .
۱۰=وەبەڵام ووشک کردنەوە ، قوڕم بەسەر خاولێکە بۆخۆی تەڕ بوو بەحساب وشکت دەکاتەوە تەواو دەتکوت قەسابە و گۆشتت لێ دەکاتەوە .
۱۱=دوایە کە قژەکانتی شانە لێدەدا دەتکوت گاسنە و ئەرزی دەکێڵێ جا ئازا بووی بڵێی ئاخخخخ شانەیەکی لێ قایم دەکردی .😃
۱۲=جا دیسان پێنج شەش بلوزی لەبەر دەکردی بۆ ئەوەی سەرمات نەبێ جارجار قۆڵێکی لەبیر دەچوو لەبەرت بکات ئەتۆش هەستت پێ نەدەکرد تا شەوێ لەجێگای دا دەتزانی ئەوە خواروخێچی.
۱۳=لە ئاخرێ دا دەیکووت دەی فڵان خوشک یا براتم بۆ بانگ کە با بێ بیشۆم ، کە لەحەمام دەچوویە دەرێ خوشک یان براکەت چاوی پێت دەکەوت هەر لەوێ ئەژنۆی دەشکا 😃😃

❤3👍1
Audio
👍1
وڵاتی دواکەوتوو،شوێنێکە گەر خەڵکەکەی کۆنەپەرەستی و بیر و باوەڕی ڕزیو و
گەندەڵی بە میرات پێگەیشتووی خۆیان
بە هەر پلەیەکی پیسی بێ ڕاگرتۆ و دوو دەستەکی پێوەی نووساون و ڕاگرتنی بە ئەرکێکی پیرۆزی سەر شانیان دەزانن...
#وە_نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
گەندەڵی بە میرات پێگەیشتووی خۆیان
بە هەر پلەیەکی پیسی بێ ڕاگرتۆ و دوو دەستەکی پێوەی نووساون و ڕاگرتنی بە ئەرکێکی پیرۆزی سەر شانیان دەزانن...
#وە_نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
👍2
ـ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
🗓 ئەوڕۆ دووشەمبە
❄️ ۱۰ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۰ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۳۰ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
❄️ ۲۸ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ دووشەمبە
❄️ ۱۰ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۰ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۳۰ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
❄️ ۲۸ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
❤3
ئیتر
من هیچ پێویستێکم
بە دنیا نەماوە
ئەو کاتەی کە ئەویندار بووم
بەشی خۆمیان داوە...
#محمود_درویش
#حسین_برهمت
وە ــ نادرمستەفازادە
من هیچ پێویستێکم
بە دنیا نەماوە
ئەو کاتەی کە ئەویندار بووم
بەشی خۆمیان داوە...
#محمود_درویش
#حسین_برهمت
وە ــ نادرمستەفازادە
👍1
برادەرێکی خەڵکی سلێمانی لە ئاڵمان ژنێکی هێنا، باوکی دژی وەستا بە هۆی ئەوەی ژنەکەی بە کافر ئەزانی.
دوای ماوەیەک لەگەڵ ژنەکەی هاتنەوە سلێمانی و خۆی بۆ کارێک هات بۆ تاران و ژنەکەی لە لای باوکی کە بە سەختی نەخۆش و پێویستی بە چاوەدێری و پەرەستاری بوو جێ هێشت. ژنە کە ئەزقەزا دەرچووی کەرتی پەرستاری بوو زۆر بە زانستیانە خزمەتی خەزووری ئەکرد و خواردن و دەرمانەکانی لە کاتی خۆیدا پێ دەدا و بە باشی پێی ڕائەگەیشت.
کاتێک کوڕە لە تاران گەڕایەوە بە باوکی وت: باوکەگیان بووکە کافرەکەت چۆن بوو بۆت؟
باوکی جوابی دایەوە: ڕۆڵە بە خوا دایکت کافرە.🤣🤣🤣🤣
کاناڵی گوڵ بزە

👍5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ـ🍃☘🍃☘☘🍃☘☘🍃
ـ☘🍃☘
من کە ڕۆڵەی کوردەکانم، تورک و تارم بۆ چییە؟
تا برای پشتیم ببێ، یاری لە مارم بۆ چییە؟
تا کڵاشی بەن چنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس با،
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە؟
تا کتێبی وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ،
وەسفی رکن آباد و نەهری روبادم بۆ چییە؟
شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ،
ئارەق و تریاکی هەر وەک ژەهری مارم بۆ چییە؟
نەی کە شومشاڵە عەزیزم، سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شمشاڵم ببێ، من عوود و تارم بۆ چییە؟!
✍ #قانع

❤3👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا محەممەد ناهید
گۆرانی گۆزەی هەڵگرت بو ئاوێ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
گۆرانی گۆزەی هەڵگرت بو ئاوێ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
👌2❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەڕ چەندە بێ بەزییانە هەتا ئێستا هەزاران منداڵی بێ باوک و دایک کردووە بەڕاستی دڵتەزێنە ئێستا ئەو منداڵە چە تاوانێکی هەیە ئەبێ تەمەنێک بەبێ باوک و دایک و بێ نان لە ژیانی خۆش بێ بەش بێ؟؟؟
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
💔6👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ سێشەمبە
❄️ ۱۱ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۱ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۳۱ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
❄️ ۲۹ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
✍🏻 کولێرەی پەنجەکێش یان کولێرە چەورە، جورە کولێرەیکە درێژ کە هێلکە و کاخڵی و ڕەشکەی بەسەردا هەڵدەسوون و دواتر بە ڕۆنەکەرە چەور دەکرێت.

❤1
لانکەی خەیاڵ
بۆ کۆرپەی دڵ
ڕادەژێنم
دەڵێ نانووم شەوچلەیە
پاییز بارگە و بنەی
کۆچی بە دەستەوە
زستان دێت و بەپەلەیە
نازانم لەگەڵ گەڵادا
سەر هەڵگرم ....
یا خۆم لە کولووە بەفرەکان مارە ببڕم ....
چەندەخۆشە
گەردوون لە گەڕ کەوێ و
یەڵدا نەبڕێتەوە ....؟
ئاشتی بێت و
ئاڵای سەرماوەز
لە دەستی بەفرانبارا
بشنێتەوە ....؟
✍#کەژاڵشێرزاد

گوڵبزە😂😂
مامە ڕەسووڵ تویتا لاملێکی شەقوشڕەی پێبوو ، بە ژیانی 80دانە پێی نەڕۆیشتبوو.
تازە دوربینی چاودێری توندڕۆیشتنیان دانابوو(دوربین کنترل سرعت).
ڕۆژێک خێزانی نەخۆش دەبێت ناچار کەمێک بەخێرایی لێدەخوڕێت بۆیە پۆلیس بەری دەگرێ و چاوی لە ناسنامە و موڵەتی شۆفیریەکەی دەکات و دەڵێ کاکە ڕەسووڵ تۆ توند ڕۆیشتووی و ئەبێ 100هەزار جەریمە بکرێی ، ئەویش هیچکات تەکانوشەکانێکی بە تویتا شینەوە نەدیبوو بۆیە دەچیتە پشت دوربینەکە بە تووڕەییەوە و دەڵێ مەگەر پلەی توند ڕۆیشتنم چەند بووە؟
ئەفسەرەکەیش دەڵێ :125
ئەویش بەسەرسووڕمانەوە چاوێکی لە تویتا شین کرد و پێکەنینێکی پێداهات و وتی وەی باوکم بەقوربانت .
یانی شەماڵ 125 دانە ڕۆیشتووە؟؟!!!!!
ئەفسەریش دەڵێ : بەڵێ
دەی وەڵا نۆشی گیانی بێت
تۆ شەرەف 300هەزارم بۆ بنووسە.😂😂😂😂
✍:خالیـــد ڕەحیـــمی سەقـــز

👌1
مانای هێندێک لە نێوی، جێا و مەڵبەندەکان
#ئەشکەوت = هەڵۆڵێک کە ڕێگای چوونە ژووری هەبێت بو نێو کێو
#ئاوهەڵدێر = تاڤگە، ئاوێکی زۆر، کە لە بڵیندییەکەوە هەڵدەڕژێتە خوارەوە
#ئاوایی = دێ، ئاوەدانی، جێگای نیشتەجێ بوون و جێگیر بوونی جەماوەر لە شوێنێک
#ئاوەڕۆ = جوگەلە و ڕێگایەک کە ئاوی باران یا چڵکاوی ماڵی پێدا دەچێتە دەر
#ئاش = جێگای هاڕین و ئارد کردنی دانەوێڵە وەک گەنم و جۆ
#ئەستێر = یا ئەستێراو گۆلێکە کەسازی دەکەن و دەوری دیوار دەچنن تائاوی تێدا کۆبێتەوە لە لایەکیش دەریچەیەکی تێ دەکەن کە پێی دەڵین گۆمگە کاتێک کەپێویست بوو بەری هەڵدەدەن بۆ ئاوداشتن
#بژوێن = بە جێگایەک دەکوترێ کە گیاو گژی زۆر بێت، لەوەڕگا
#بەندەن = کێو و کەژ و کۆ
#بنە = جێ حەشارگە بۆ ڕاوی کەو، واتای دیکەشی هەیە...
#بازی بێریان = ڕێگای چوون و هاتنەوەی بێری بۆ مەڕدۆشین
#بەربەڕۆچکە = شوێنێک لە کاتی سەرما دا کە تاو بیگرێتوە و با، لێی نەدات و مرۆڤ گەرم دابێ لێی
#بیشەڵێن = بیشە، بەستێنێک کە داری بی زۆر لێ ڕسکابێت
#بەستێن = دم چۆم، کەناری چۆم
#بناوان = بەرهەڵستێک کە بە دار و درەخت و پەرچ و پاڵ دروست دەکرێ بۆ هەستانی ئاو کە بتواندرێت لە سەرتر بە جۆگە بیبەی بۆ سەر هێگا و مەزرا
#بوار = ڕێگای هەڵاتن، ڕێگای پەرینەوە لە چۆم کە زۆر ڕێژەو و قووڵ نەبێت
#بەراو = زەوییەک کە ئاوی ڵی بدێردرێت
#بەرپاڵ = خوارەوەی قەدی شاخ
#پاوان = جێگای لەوەڕانی مەڕوماڵات کە قەدەغە کراوە
#پێوار = غەیب، نەدیو، ڕێگایەک کە لە ژێر دیتن دانەبێت، واتە لە ژێر تیرڕەس و دیتن نەبێت و نەدیوبێت، وەک سەنگەرێک لەسەرکێوێک بێت و تۆ بە خوارەوەی دا بڕۆی لەسەرێ ڕا نەت بینن
#قەد = تەنیشتی شاخ یا کێو
#بەڕۆژ = بەربەڕۆچکە، جێگایەک کە هەتاو لەلای باشوورەوە بۆ لای باکوور لێی بدات
#پردەباز = ڕێگایەک لەسەر چۆم یا دۆڵێک درووستکرابێت بۆ پەرینەوەی خەلک
#پاردە = دیوارێک کە زۆر بڵیند نەبیت و لەدەوری باخ و زەوی درووست دەکرێت یا بە ویشکەکەڵەک یا بەقوڕ دادەنرێت
#پرد = ڕێگایەک بۆ پەڕینەوە بەسەر ئاودا کە لە دار یا بەرد یا ئاسن ساز دەکرێت.
#تایەر = شتێک کە حازر و ئامادە بێت بو هەستانی کارێک یا شتێکی بازنەیی و گرد بۆ گلۆر کردنەوە لە جێگایەکی ڕژد و سەرەوژێر
#تەپک = بڵیندی و بەرزایەکی کەم
لەزەوی
#تەلان = لێژی و سەرەوژێری
#تیشەڵان = بەرد بەرداویەکی کە ڕۆیشتن پێیدا زۆر بەزەحمەت بێت
#تیرەگ = بڵێندایی سەری کێو
#تەپۆلکە = تەپکەی چکۆلە، بەرزاییەکی کەم
#تاتە یا #تاتە_بەرد = بەردێک کە
نوێژی لەسەر دەکەن
#جمگە = بەشێک لە زەوی کە لە ژێرەوە زۆر قایم نییە و ئاو خاوی دەکاتەوە و بەرەو خوارێ دەخزیت.
#جۆگە = جۆبار کە ئاوی پێدا دەچێت بۆ زەویەکانی چاندن و باغات
#جۆخین = خەرمان، خەرمانی کوتراو و کۆکراوە
#جێ_جۆخین = جێگای تایبەتی ورد کردنی کڵۆش و گیشەی گەنم
#جەنگەڵ = دارستانی چڕ و پڕ
#چۆم = چەمی ئاو، ڕووبار
#چەو = وردەبەرد و خیز و لم
#چیم = قوڕێکی هەڵکەنراو بە گیاوە لە کەنار جۆگەلە ئاو و جێگای تەڕازن
#چیمەن = گیاجاڕ و مێرغوزار
#چاڵاو = گۆل یا بیری ئاو کە ئاوی لێ دێننەدەر
#چاڵەبەفر = بەشێوەی سروشتی،
جێگایەکی قووڵە لەکێو کە پڕە لە بەفر یا چاڵێک کە دروستی دەکەن و پڕی دەکەن لە بەفر لە وەرزی زستانا کە دادەپۆشرێ بۆ بەهار و هاوین کەڵکی لێ وەردەگرن.
#چاڵەڕەژی= چاڵێک کە هەڵی ئەکەنن و پڕێ دەکەن لەدار و بار و ئاوری دەدەن بەشێوەیەک کە سەری دادەپۆشن و چەند کونی بۆ دێڵنەوە کە دووکەڵ و گازەکەی پێدا بێتە دەرێ دارەکانیش دەسووتێن و دەبنە خەڵووز و ڕەژی.
#چاڵەقوتە = قوڵکەیەکی چکۆڵەیە کە مێرمناڵەکان و لاوەکان لەکاتی مێشێندا کەللایەکی لێ دادەکەن
#چڕ = دارستان و جەنگەڵی پڕ
#حەوشە_مەندێ = بەشێک لە زەوی کوێستان کە مەندۆکی لێ
دەڕوێ، یا حەسارێک کە مەندۆکی لێ کۆ دەکەنەوە بۆ ویشککردن و کوتان و ورد کردنی بۆ ماڵات
#خڕ = دۆڵی باریک و تەنگ، مابەینی دوو کێو کە ئاو دایدڕیبێت،
#خێز = چەوی ورد، زیخ
#خیزەڵان = جێگایەک کە خیز و چەوی هەبێت
#دۆڵ = بەینی دوو کێو، خڕ، دۆپ
#دەشت = زەوی بەرین و ڕێک
#دێمەکار= زەویەک کە ئاودێری نەکرێت و تەنیا بە ئاوی باران ئاودێر بێت.
👇👇👇

👍1🙏1
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا
"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.
ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری
خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک
بەرگی یەکەم
بەشی (۵)

🗓 ئەوڕۆ چوارشەمبە
❄️ ۱۲ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۱۲ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۱ی ژانویه ۲۰۲۵ی زایینی
❄️ ۳۰ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی
📍کوێستانی شاهۆ