Telegram Web
بای دێ و دەبزێوێ کەزیه و بسکانی
بۆنی خۆشیانی بۆ لای من هانی

بە دەست خۆت نیە، مەگەر دەتوانی؟
لە ڕووی وەک مانگی چواردەی نەڕوانی!

وە: #لانەواز

ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

با لە بسک و کەزێکان هاڵاوە
بۆنی عەتری شەویان هەر ماوە
ناتوانی کە تەماشا نەکەی
مانگ دەرکەوێ لە هەموو لاوە


وە ــ نادرمستەفازادە

ــ❤️❤️❤️❤️❤️

بادها چنبره می زنند در موها
می پیچد عطر شب بوها
نمی توان نگاه نکرد
ماه می تابد هر سوها

#عادل_کریمزاده_تبریزی
#کلاسیکنو


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
👌31
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری
خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک

بەرگی یەکەم
بەشی (١)
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری

خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک

بەرگی یەکەم
بەشی (٢)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
😊 قنجەپا

عابید حسەینی

  🔸تازە خەتم دابوو، تۆپەڵە قژێکم لە بەر سەرمەوە لوول دابوو، تەزبێحێک دنک قەزوانی درێژم هەڵدەسووڕان و لە بەر تەلەبزوێنەکە قاچم لێ ڕادەکێشا، دەلقە تووم دانابوو دنکە دنکە دەمترووکاند. دایکم لە نزیک چێشتخانە لە سەر کوتە پەڕۆیەک سەوزی بژارە دەکرد و دەیکردە ناو سەوزی شۆرەکەوە.
لە پڕ دەنگی تەقەی پێلاوەکانی باوکم،ناو داڵانی دادەگرت، هەموو ئێواران دوای کار دەگەڕایەوە، هەر لە کەوشکەنەکەدا، لیباسە تەپ و تۆزاویەکانی دادەکەند و بە لیباسی ئیسراحەتەوە دەهات و دەچوە نێو حەمام، دایکم بە بزەوە لە بەری هەڵدەستا بە ماندوو نەبی! ماندوو نەبی حەمە گیان! خاولی و لیباسی تازەی ناو ماڵی لە سەر بەردی چێشتخانەکە بۆ دادەنا و بە پیاڵە چایی یان ئاوی سارد شەکەتی دەڕەوانەوە، منیش مێشێک میوانم نەبوو، هەر قرتەم دەهات و تەزبیحم بادەدا و بە لاخوزێکەوە تماشایەکی دایکم دەکرد.
باوکم دەستێکی هاوردە برۆ تەڕەکانیدا و دوو قومی قوڵی دا لە چایی ناو ژێرپیاڵەکە، گوێم لێ بوو دایکم وتی:" ئەرێ حەمە گیان، ئەوە گلەیی بێت بە سەرتەوە، خۆ ماندوو نەبینیت نەکرد لە ناسر گیان، بۆ نەچووی دەستی ماچ بکەیت، ها وەک گەورەی ماڵ توومان بۆ دەترووکێنی و تەزبێح خول دەدات، هەستە بچۆ! هەستە! دەبی بچییە خزمەت کوڕە قشقەکەمان، جا چۆن دڵت هات نەچوویە خزمەتی!" باوکم چاوێکی لێم کرد و دایکم کۆڵە شیڵەنگێک بە دەستیەوە لە سەرم حازر بوو، تا وتم دایکە! دامی پڵۆسی، چیت خواردە ترش و چۆنەر، تۆخڵە توو بڵاوەی کرد و وژەی کوڵە شیلنگ لە دەور پا و سمتم کەوتە داپاچین، قستە کوشت، خستمی دایکە گوم خوارد، بە پەلێ پڕووزێ و باڵە فرتێ خۆم خنییە باخەڵ باوکم. دایکم دەی گوڕاند، ئەیەرۆ، وەک پارگوێر پانۆ بوەتەوە، بە هیوایە باوکی دەستە و نەزەر بچێتە خزمەتی، بە لووشکە لووشک خۆم خستە نێو داڵانەکە و لە پاڵ کەوشە ماندووکانی باوکمدا بە گڵۆڵەی دانیشتم. ئیتر لەمەو دوا هەر ئێواران تەقەی داڵان دەهات وەک مەزرقم لێ هاتبوو، قنجەپا ڕاستەوە دەبووم و بە دەنگی بۆڕەوە دەمگوت: سڵام باوکە، ماندوو نەبیت!


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
زۆر پەشیمانیم لەوەیکە بە ساعەتان ڕستەسازیم کرد بۆ کەسانێک کە شایانی یەک وشەشیان نەبوون.

👤ئیلهان بیرک
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
2
مێروولەیەکی چکۆلە دیتی کە، پێنووسێ لەسەر لێنووسێ دەتراسکێ و نەخشگەلێکی جوان دەکێشێتەوە. بە مێروولەیەکی دیکەی کوت ئەم پێنووسە نەخشگەلێکی جوان و سەیر دەکێشێتەوە، نەخشگەلێک کە وەک گوڵی یاسەمەن و سوێسنەن. ئەویش لە وەڵامدا کوتی: ئەمە کاری پێنووس نیە، ئیشکەری سەرەکی و ئەسڵی قامکەکانن کە پێنووس وادار بە نووسین دەکەن. مێرووی سێیەم کوتی: نا بکەری سەرەکی قامک نیە؛ بەڵکوو باسکە، چونکە قامک لە هێزی باسک یارمەتی وەردەگرێ.
مێروولەکان هەروا مشتومڕ و وتووێژیان دەکرد و باسەکە درێژ بۆوە و بۆچوونی زانایانەتریان دەدا تا ئەوەیکە مەسەلەکە گەیشتە گەورەی مێروولەکان، ئەو کە زۆر زانا و وشیار بوو کوتی: رواڵەت و فۆڕمی ئەم هونەرە لە جیهانی ماددییەوە نێ، ئەمە کاری ئەقڵە.
لەشی ماددی مرۆڤ بە هاتنی خەو و مەرگ بێ هۆش و بێ خەبەر دەبێ، جەستە وەک جلوبەرگ وایە، ئەم نەخشانە ئەقڵی ئەو پیاوە دەکێشێتەوە

ئەو مێروولە ئاقڵەش ڕاستییەکەی نەدەزانی، ئەقڵ بێ ویستی خودا چەشنی بەردە.
ئەگەر خودا چرکەیەک ئاگای لە ئەقڵ نەبێ، هەر ئەو ئەقڵە زیرەکە گەورەیە، نەزانی زۆر و هەڵەی بەژان ئەنجام دەدا!

#مەولانا
📚 مەسنەوی مەعنەوی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱ی بەفرانباری۲۷۲۴ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌2👍1
🗓 ئەوڕۆ هەینی

💫 ۷ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۷ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۷ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۵ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Audio
@avindarpartok
#هاوارەبەرە_و_میرزا

"هەر بەرەیەک دەبێ ڕەوایەتی خۆی لە مێژوو هەبێ."
ئەگەر ئەم گوتەیەی بێنیامین ڕاگوێزینە بەستێنی ئەدەبیات، دەبێ بڵێین پێویستە هەر بەرەیەک خوێندنەوەی خۆی لە ئەدەبی ڕابردووی بخاتە ڕوو. خوێندنەوە و ڕەخنەش ناگونجێ مەگەر ئەوەی کە بەرهەمەکان وەک کتێب لە کتێبخانەدا هەبن. ڕۆمانی دوو بەرگیی هاوارەبەرە و میرزا لەو بەرهەمانەیە کە شوێن و پێگەی تایبەتی، لە ئەدەبی کوردی دا هەیە.

ناوی کتێب؛ هاوارەبەرە و میرزا
نووسەر؛ #فەتاح_ئەمیری

خوێندنەوەی بەرگی یێکەم "هاوارەبەرە"؛ خاتوو ڕووناک

بەرگی یەکەم
بەشی (۳)

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Audio
نه‌قڵی خۆشی مامۆستا ره‌سووڵی نادری
😄😄

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
وەرە
باکۆتەڵی
شاعیران بگەڕێین
دەست خەینە سەر دڵیان
من ئیمانم بەوەیە
لە ناویان دا
کەسانێک هەن
ئێستاش ماون
دەبینن
دەبیستن
دەتوانن بدوێن
بەڵام
بەرگری لێ کراون

وا دەزانن
ئەوکەسانەی
زمانی ئەوانیان بەستووە
هەر دەسەڵاتدارن
شاعیران لەو وڵاتە دا
نامرن
بەڵکوو دەبنە کۆتەڵ
وەک من

#احمددریس

#وە_نادرمستەفازادە

ـ🌹🌸🍀🌷🍀🌿🐦‍🔥🐦‍🔥🐦‍🔥🪴🍃

بیا
مجسمه های شاعران را بگردیم
نبض بگیریم
من ایمان دارم
میان آنها کسانی هستند
که هنوز زنده اند
می بینند
می شنوند
و می توانند حرف بزنند
اما منع شده اند
و آنها فکر می کنند
همه ی کسانی که آنها را منع کرده اند
هنوز حکومت می کنند...
شاعران در این سرزمین نمی میرند
بلکه مجسمه می شوند
مثل من

#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
حسێن پەناهی چەند جوانی کوتۆ:

کۆتاییەک بۆ چیرۆکەکان نییە
نە بەڕخەکان دەبنە گورگ،
نە گورگەکانیش تێر دەخۆن
ماندووم، ماندوو لە جنس و سروشتی
بەدەڵی ئینسانەکان...
لە داری دەدەم یاد و بیرەوەری
ئەو کەسەی دڵمی شکاندووە
حاڵم باشە
بەڵام ڕابردووم ژان دەکا...

#وە_نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ شەمبە

💫 ۸ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
💫 ۸ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
💫 ۲۸ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
💫 ۲۶ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی


📍#کۆبانی_ڕۆژاوای_کوردستان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3
خاکی دوژمن چ لێ دەکا؟؟!!!

ناصرالدین شاه،ڕایسپارد کە تۆپ هاوێژێک بکڕن،ناردیان لە ڕووسیە تۆپیان کڕی و هێنایان، لە بەر چاوی پادشا تاقی کەنەوە،
لولەی تۆ‌پ لە بەرانبەر گوللەکە دەوامی نەهێنا و تۆقی، ژێر تۆ‌پەکە وەکوو چاڵ قووڵ دەبێ.
ئەو کار بە دەستانەی لە دەوروو بەری بوون، کە بار و دۆخەکە وا خراپ دەبینن،بۆ داپۆشین و  شاردنەوەی کارەساتەکە کوتیان: قوربان جا ئەوە بەزەیی بە خاکی خۆمان دانایا، ئاوای لێکردۆ،قووڕ بە سەر دووژمن دەبێ چ بەڵایەک بەسەر خاکی ئەوان بێنێ؟؟!!!

وەرگێڕان: نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
👍1
#پەندی_پێشینیان

گوێ بگرە و مەڵێ، تۆ کەللەی کۆنی
خیگەی زۆر مەزن، ناخۆشە ڕۆنی

کاری وا بەجێ، کێ نایکا پەسەند!؟
بە شێتی داتێ، بە ژیری لێت سەند

کێ کەوتە داوی زاڵم، بێ‌شوێنە
دەستێ کە حاکم بڕی، بێ خوێنە

دەستم کە بڕا بە من چی تازە
خۆراکی سەگ یا ورچ و بەرازە؟

ئەگەرچی دەستی، زۆر بێنمەک بوو
چاو و ڕاوی وەک، تەپڵ و دمەک بوو

ئەشێ لە پێشا، دەست و چاو بشۆی
ئەگەر بە تەمای ئەوەی، من بخۆی

کاتێ، دوو دوژمن لە زیندان خران
ناچارن، لەگەڵ یەکتر وەک بران

منداڵ کە نەیخوێند، دوعای ئەوە بێ
یا بابی بمرێ، یاهەر ئەلف و بێ

بگەڕێی لە نێو تەواوی عالەم
دەستت ناکەوێ، دڵێکی بێ‌خەم

دڵێ تیا نەبێ عیشق و عەلاقە
ڕەنگە نە درگای هەبێ نە تاقە

تا مردن ئەڵێم، ئاخ ژنم بای تۆ
ئەگەر چی لە سەگ، کەم‌ترم لای تۆ!

#مەلا_غەفوور_دەبباغی

👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍4
نەحلەت لە عارەق
مامۆستا حەسەن زیرەک
نەحلەت لە مەی و مەیخانە...

مامۆستا حەسەن زیرەک

👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەپۆل ئەسری

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1👎1
Forwarded from ژیان جوانه (▂▃▅▆▇█ نادرمستەفازادە ▇▆▅▃▂ N.M)
فەڕشی سوور بە خوێنی هیندییەکان!

ساڵی ۱۹۱۷ مونتاگو، وەزیری هیند لە دەوڵەتی ئینگلیس بەڵێنی دابوو ئەگەر هیندییەکان لە شەڕی گشتی یەکەم‌دا،وەکو سەرباز بۆ وڵاتی ئینگلیس شەڕ بکەن،خودموختارییان پێ‌دەبەخشیێ.
شەڕی یەکەم کۆتایی هات،زۆربەی هیندییەکان کوژران،بەڵام ئینگلیس بەڵێنی خۆی نەبردە سەر.
سەرەڕای ئەوەش ئینگلیس ساڵی ۱۹۱۹ یاسای «راولات» پەسند کرد.
بە پێی ئەویاسایەپۆلیس ئیزنی هەبوو،هەرکەسێکی ئینگلیسییەکان گومانیان لێ کردبا بەبێ‌هۆ دەستبەسەری کەن،تا پێیان خۆش‌ بێ ل بەندیخانەدا ڕایگرن و کۆ بوونەوەی زیاتر لە چوار کەس لە شوێنە گشتییەکان قەدەغە بوو!
🔸۱۳ آوریل ۱۹۱۹، زیاتر لە شەش هەزار هیندی لە ناو باغی جالی پان والا کە لە شار آمریتسار بوو، بێ‌هیچ چەک و تەقەمەنێک کۆ ببوونەوە،هێشتا چەند خولەک لە کۆبوونەوەکە تێ‌نەپەڕیبووک
ژینڕاڵ رجینالد دایر، فرماندەی ئینگلیسی بێ‌ئاگاداری و مۆڵەت دان بۆ بەجێهێشتنی ئەو شوێنە،فەرمانی تەقە کردنی دا،کە لە ماوەی چەند خولەک‌ تەواوی ئەو شەش هەزار کەسە کوژران و کەوتنە سەر زەوی.
دوای ئەو کوشتارە به رجینالد دایر ناز ناوی «قەسابی آمریتسار»و پاداشی خانە نشینی‌یان پێ بەخشی و کاتێ گەڕاوە ئینگلیس فەڕشی سووریان لە ژێر پێی بۆ ڕاخست وەک پاڵەوانێکی سەرکەوتوو پێشوازییان لێ کرد و ڕێزیان لێ گرت.


وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ یەکشەمبە

❄️ ۹ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
❄️ ۹ی دەی ۱٤۰۳ی هەتاوی
❄️ ۲۹ی دێسامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
❄️ ۲۷ی جەمادیولسانی ۱۴۴۶ی مانگی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
2025/07/10 23:01:47
Back to Top
HTML Embed Code: