Telegram Web
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەپۆل ئەسری

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
6
عومەر عەبدی / گوڵی باغی خەیاڵم
@Sedayebokan
گوڵی باغی خەیاڵم...
من بەگریان و وەفای جاران بەتەنیا تۆم دەوێ.

عومەر عەبدی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3
دەڵێن مامۆستایەک مووچەی مانگانەی وەرگرت و بە شادی سواری ئوتووبووسێکی قەرەباڵغ بوو،دز گیرفانی لێدا و پووڵەکەی هەموو لێ دزی و شاگرد ئوتووبووس
خەریکی پووڵ خڕکردنەوە بوو و کاتێ
گەیشتە لای مامۆستا دەستی کرد بە
گیرفانی دا و دیتی پووڵی هیچ
پێ نەماوە و لە شەرمان سوور
هەڵدەگەڕێ و شاگرد بە تانەوە دەڵێ:
زووکە دەری بێنە ئێوە خۆتان زۆر لا
بەڕێزە و کەچی بۆ کرێ ماشینێک
ئاوا ئەدا دەردێنن، ئەویش لە ناو ئەو
خەڵکە دا تەواو زمانی بەسترابوو،
کابرا دزە لەو سەرەوەکوتی: کرێی
ئەو بەڕێزە من حیسابی دەکەم!!!
مامۆستاش کە لە دەست شاگرد
شۆفیر لە جاتی بوو بە شادی کوتی:
یاڕەبی خودا وێنەت لە ناو کۆمەڵ
دا هەر زۆرکا !!!
خەڵکەکەش تێکڕا کوتیان: یا خودا
وێنەی وەکوو تۆمان هەر زۆر بێ وهیچکات
لە ناومان‌دا تەواو نەبێ ئەوە بوو کە لەو
کاتەوە ڕۆژ بەڕۆژ دزەکان بەرە و زیادی
چوون وگەورەتر بوونەوە و وێنەیان
لە ناو کۆمەڵ زیاد و زیاتر و بەڕێز
و بەڕێزتر بوون....

ئامادەکردنی ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌7
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_یەکشەممە

🌺 ۱۱ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱۱ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۱ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۱ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی



   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سنە ـ ٧و٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤  هەتاوی

خەڵاتی قەڵەمی مامۆستا هەژار

بە هیممەتی دانشگا کوردستان و بەشداری مامۆستایان،قەڵەمەکان و چالاکانی ئەدەبی چوار پارچەی کوردستان

#ک_د_ئازاد
👌41
سنە.خەڵاتی قەڵەمی هەژارـ ٧ و٨ ی جۆزەردانی١٤٠٤ ی هەتاوی


لە خەڵاتی
قەڵەمە بێ وێنەکەی هەژار دا
هەموو هاتبوون:

ئاواتەکانی بارزانی و
قەڵەمەکانی ڕێبەندان و
برینەکانی کرماشان و
زامەکانی ڕۆژهەڵات و
دڵتەنگیەکانی باشوور و
بڵێسەکانی باکوور و
شەهیدەکانی سنوور و
دەریای ئیجە و
هاوارەکانی زیندان و
ده‌نگی بێ وێنەی کۆمار و
ئاواته‌کانی پێشه‌وا!

سنە
هەر خۆی میواندار بوو
بە ماڵی کورد و زانیاری مێژووی کۆن و
دیمەنی شەنگی ئاوییەر!

هه‌موو شاره‌کان هاتبوون
هه‌ر یه‌ک به‌ دیاری خۆیه‌وه‌:

مەهاباد
بە مێژووی کۆمار و
تیشکی پێشه‌وا و ڕێبه‌ندان!

شنۆ
گێلاسی ئەدەبیی
لە سەر کەشەفی شەڕەف دا پێشکه‌ش ده‌کرد!

سەردەشت هەر خۆی
شێعرێکی مه‌لائاواره‌ و
زام و ژانی کیمیا بارانی هێنابوو!

بانە
چەپکێ گوڵی زەرد و سووری
سڵێمان بەگ و
به‌رامه‌ی داوێنی ئاربەبا و
ئازایه‌تی حه‌مه‌تاڵی ناردبوو!

مەریوان
هێز و هەناوی
دوازدە سوارەی لە گەڵ دابوو!

بۆکان
سۆزێکی تەرەغە و
قه‌سیده‌یه‌کی حه‌قیقی و
دەمکە ئاوی حەوزەگەورەی کردبۆ دیاری!

سه‌قز مێژووی
هه‌زار ساڵه‌ی شکۆ و
چه‌پکێ‌‌
شێعری ئاواتی هێنابوو!

دیواندەرە
ورە و عەشق و ئازایەتی
کردە خەڵاتی ئەو کۆڕە!

هەورامانیش
شکۆی تەتە و
سۆزێکی پیری شالیار و
خوێنی خەستی هەنارێکی لە گەڵ دابوو!

کرماشانیش
شیرینترین خۆشەویستی
فەرهاده‌که‌ی بێستوون و
نەغمەی تەموورەی یارسانی لە گەڵ دابوو!

ئیلام
بە سواری ئەسپێکی ڕه‌سه‌ن
به‌رامه‌ی کێو و کوێستانی
قه‌ڵاره‌نگ و
بانکۆل و
به‌رزی کڤر کووی بۆ هێبنابوو!

لە خوراسان
گۆرانییەکانی غوربەتی
کلیده‌ر و
شێعرەکانی جەعفەر قولی
بە سواری ئەسپی کازیوە
ڕکێفکوت هاتبوون بۆ سنە!

لە باشووری نیشتمانیش
ئاواتەکانی بارزانی و
قەڵەمەکانی ڕێبەندان
بە سەر باڵی شەماڵەوە
خۆیان گه‌یانده‌ شاره‌که‌ی
پڕ له‌ شێعر و
پڕ له‌ جوانی و
پڕ له‌ هونه‌ری کوردستان!


#ک_د_ئازاد
@azadbane
4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دینا دەرزی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌1
گا دەسووتێم گا دەگریێم غەرقی ئاو و ئاورم
ئاخ لەبەر بەختی سیا! نازانم ئەز بۆچ نامرم؟

هەر کە دەتبینم دەڵێی تۆ شەم و منیش پەروانەتم
تا سەراپا نەبمە کۆی زووخاڵ قەد ئارام ناگرم

هەر ڕەگم تارێکە ناڵەی دێ لە شەوقی ڕوویی تۆ
عەندەلیبم، موتریبم، خۆشخوانی گوڵ ڕامشگەرم

زولف و ڕوو، باڵا و ئەبرۆ و خەتت و خاڵ و چاوی کاڵ
لەو تەلیسمی حەوت خوان زۆر موشکیلە ڕۆح دەربەرم

عەکسی زولف و ڕووتە مایەی جۆششی گریانی من
چ بکەم ئاخر چاو پڕاوی دوودی عوودی مەجمەرم

حەقمە خوێن بگریم لە بێدادی خەت و جەوری نیگا
من کە گیرۆدەی فەڕەنگ، یەخسیری دەستی کافرم

پێکەنینت جەزبی کردم بۆ سەر و زولفی سیاهـ
تووتیی شیرین کەلام پابەندی داوی شەککەرم

گاهـ پەرێشانی ڕوخ و گا دڵشکستەی قامەتم
هەر وە زولفی تۆ دەچم سەرگەشتە و سەوداسەرم

گەر بە ناز هەر دەمکوژی با تێر ببینم چاوەکەت
لێم گەڕێ جارێ بە کووچەی مەیفرۆشان ڕابرم

دوور لە تۆ زۆر بێقەرار بووم تا بە لوتفی چاوەکان
زەحمەتت دا بەر تەبیبان هاتی ئەمڕۆ چاترم

حاسڵی سەیر و سلووکم بوو بە خەندەی زاری تۆ
گەهـ بەقا، گاهێ فەنا، گەهـ غائیب و گەهـ حازرم

زاهید ئینسافت هەبێ، تۆ چت لە ڕەندی بادەخوار؟
تۆ و بەهەشت، تۆ و حوور و غیلمان، ئەمن و چاوی دڵبەرم

وەک وەفایی دڵ بدە دین دانێ بۆ ساحیب دڵێک
دا بزانی بۆ چی من عاشق بە حوسنی مەزهەرم

دیوانی وەفایی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
6
‌‌‌⊰⃟𖠇✿ُِِ‌ِِّ࿐ྀུ🍃♥️🍃༅࿇༅═‎┅────

ﺩایکم هەمیشە دەیکوت:
لە هەر کەسێک بە ڕادەی خۆی چاوەڕۆانیت
بێ،لە دووپشک چاوڕۆانی ماچ و باوەش
وخۆشەویستیت نەبێ!

کەر کاری لەقە هاویشتنە و سەگ کاری
گاز گرتنە و جار جارێ کلکێک بۆ خۆ
شیرن کردن بادەدا...!!!

پشیلەش کە کار خۆی دیارە و لەو پەڕی
خۆشەویستی‌دا بە چنجڕووکێک خۆی
دەنوێنێ...!!
جا ئێستا تۆ هەر بڕۆ دەستتت تاکوو
ئانیشکان لە گۆزەی هەنگوین ڕاکە و
لە دەمی ئینسانی نانەجیمی نیە و
کە دەرت هێناوە تف دەکاتەوە
دەڵێ تاڵە...!!

ڕاست دەکەن:
چاوەڕۆانیت ئەگەر لە ئینسانەکان کەم
کەیەوە،غەم و پەژارەکانیشت کەم
دەبنەوە و ئاسوودەتریش دەژی...!!!

"سیمین بهبهانی"

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
6
🗓#ئەوڕۆ_دووشەممە

🌺 ۱۲ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱۲ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۲ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی


   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
👍1🕊1
💢ئێمە پەروەردە نەکراین !

◾️ پەروەردە کردنی ئێمە لەوە زیاتر نەبووە کە ڕێز لە گەورەکان بگرین، قسەی پیس نەکەین، لەلای خەڵکی لاقمان ڕانەکێشین، گوێڕادێر بین، بەیانیان سڵاو و مەرحەبایی لە هەموو کەسێک بکەین، دەست و دەموچاومان بە سابوون بشۆرین، جلوبەرگی خاوێن بپۆشین، دەست بۆ لووتمان نەبەین و ....

🔲 بەڵام ساکارترین و پێویست‌ترین بابەتگەلی ژیانیان فێر نەکردین. لە کوێ فێریان کردین کە چلۆن هەناسە بدەین، چۆن لە دڵەخورپە خۆمان بپارێزین، سەرکەوتوویی چیە، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بۆ چارەسەری چ کێشەیەکە، لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دژبەر چۆن هەڵسوکەوت بکەین...

▪️بە منداڵی فێریان کردین کە سەرکێش نەبین، بەڵام پرسکەری و بیربەرزی و شێوازگەلی ڕەخنەیان فێر نەکردین.

▪️داگلاس سیسێل نۆرس، ئابووری زانی ئەمریکی و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئابووری لە ساڵی ۱۹۹۳ی زایینی دەڵێ:
«ئەگەر دەتانەوێ بزانن وڵاتێک گەشە دەکا یان نا، مەچن بە شوێن کارخانه و سەنعەتی ئەو وڵاتەدا. دەتوانی بە ئاسانی ئەوانە بکڕی یان بیدزی یان کۆپی بکەی. دەتوانی نەوت بفرۆشی و تەواوی ئەوانە هاوردە بکەی. بۆ ئەوەیکە بتوانی داهاتووی وڵاتێک پێشبینی بکەی، بچنە قوتابخانەکان؛ بزانن لەوێ چۆن منداڵەکان بار دێنن. گرینگ نێ چ شتێکیان فێر دەکەن؛ بەس بزانن چۆنیان بار دێنن. ئەگەر منداڵەکانیان پرسکەر، داهێنەر، خۆڕاگر، مەترسی وەخۆگر، بە دیسیپلین، خوازیاری وتووێژ و ئاڵوگۆڕ و بەهرەمەند لە ڕۆحیەی هاوبەشی گشتی و هاوکاری گرووپی پەروەردە دەکەن، دڵنیا بن کە ئەو وڵاتە لە گەشە و پێشکەوتنی بەربڵاو و بەردەوام نزیک بۆتەوە.»

◾️لە «هەناسە دان» تا « گەشت و سەفەر کردن» تا « دڵداری و خۆشەویستی» نیازی بە فێر کردن و ڕاهێنان هەیە. بەشێک لە سڵامەتی ڕۆحی و جەستەیی ئێمە لە گرەوی «هەناسە کێشانی درووست»دایە. ئایا دەبێ لە گەنجی یان سەرەمێری یان تەنانەت پیری، بە لای یوگا دا تێپەڕ بین تاکوو تێبگەین هەناسە هەڵکێشان چەندین جۆری هەیە و فۆڕمی درووستی ئەو چۆنە و چەندە گرینگە؟!

◾️ تەنانەت چاو لێکردنیان فێر نەکردین. هیچ شتێک بەقەد «ڕوانین» پێویستی بە فێر کردن و پەروەردە کردن نیە.
کەسێک کە دەزانێ چۆن سەیر بکا، لە دنیایەکی‌تر دەژی؛ دنیایەک کە بینەر و سەیر کەرانی ناشی و تازەکار بۆ و بەرامەکەیان بۆن نەکردووە.

⚫️ هەزار کیلۆمیتر، لە شارێکەوە بۆ شارێکی‌تر دەڕۆین و کاتێ دەگەڕێینەوە بۆ ماڵێ، ناتوانین چەند خەت بنووسین لەمەڕ ئەوەیکە بینیومانە.
بۆچی؟ چونکە لە ڕاستیدا «نەمان دیوە». هەموو شتێک بە بەرچاوی ئێمە دا تێپەڕ بووە هەر وەکوو هەڵکردنی شنەبایەک کە بەلای ئاسن دا تێپەڕ بووە.

⚪️جۆن ڕەسکین، مامۆستای گەورەی ڕوانین، لە سەدەی نۆزدەهەمدا دەیگوت: «ئەگەر بە دەست من بوایە، وانەی داڕشتن و پلان‌ڕێژیم بەزۆری بەسەر تەواوی قوتابخانەکانی جیهانا دادەسەپاند تا منداڵان بەر لە خووگرتن بە نیگا و ڕوانینی سەرسەری و سەرەڕۆیی، فێری ڕوانین و سەیرکردنی درووست  بووبان.»

◾️دەیکوت:«کەسێک کە دەچێتە پۆل و کلاسەکانی گەڵاڵەڕێژی و پلان‌ڕێژی تاکوو ناچار بێ باشتر و وردتر لە سروشت و دەورووبەری خۆی بڕوانێ، هونەرمەندترە لەو کەسەی کە دەچێتە سروشت و تەبیعەت بۆ ئەوەیکە لە گەڵاڵەڕێژی و پلان‌ڕێژی دا پێشکەوێ.»

◾️ ئەگەر لە ماڵێ یان لە قوتابخانە فێر بووباین کە چلۆن بڕوانین، چۆن ببیستین و چۆن بیر بکەینەوە، مرۆڤێکی‌تر دەبووین.
مرۆڤێک کە نەتوانێ لە چاو و گوێ و زمانی بە دروستی کەڵک وەرگرێ، لە دەورانی ئەشکەوت نشینی نەهاتۆتە دەرێ؛ ئەگەرچی ڕەنگ‌کاری و نیگارەکانی ئەشکەوت نشینان وا نیشان دەدات کە ئەوان لەگەڵ «ڕوانین و سەیرکردن» نامۆ نەبوون.

🔲زۆرن ئەو باوکانەی کە تێناگەن ئەگەر تەواوی دنیا لەبۆ کچەکانیان دابین بکەن، بەقەد جارێک لە باوەش گرتن و ماچ کردنی نێوچاوانیان، ئاسوودەیی و بڕوابەخۆییان پێ نابەخشێ.

⚫️لە ئاسمان بۆ عەجایب و سەیروسەمەرەکان دەگەڕێین، بەڵام جارێک چاو لە لقی ئەو دارە ناکەین کە بەبێ‌تاوان لەپێش ماڵی ئێمە هەڵی داوە و باڵای کردووە.

⚪️چاو لێکردن ، بیستن، کوتن، خەوتن، سەفەر کردن، کایە، سەیران، خۆشەویستی، ئەوینداری، هاوسەری و ناڕەزایەتی، زیاتر لە ئیملا و ئینشا پێویستیان بە مامۆستا و ڕاهێنان هەیە.

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3👌1
مەڕێک کە تەواوی بەربڵاوی و هەتەری چاوی بە مەڕی پێش خۆی کۆتایی پێدێ چۆن دەتوانێ تێبگا کە ئەمڕۆ بۆ لەوەڕگەی دەبەن یان بۆ کوشتارگە

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊21
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر ڕۆژێ کچێکم بێ ...

ئەگەر ڕۆژێ کچێکم بێ،پێش ئەوەی ئیزن
بدەم کۆمەڵگا و خەڵک لە بابەت نێرمایی
‌باری بێنن فێری دەکەم ئینسان بێ.
نە کچ، نەکوڕ! هیچ بەربەست و سنوورێکی
نیە،ئازا بوون و چاو نەترسی هەڵبژاردنێکە
کە ئەو دەتوانێ لە خۆی دا بەدی بێنێ،فێری
دەکەم لە کەم و کوڕییەکان نەترسێ و بێ
ترس بەرەو پێش بڕوا،فێری دەکەم کار بکا
تاقی کاتەوە، تەنانەت ئەگەر وا بیر دەکاتەوە بەس نیە و لە گومان دایە.
پێی دەڵێم لە بابەت پێوەندییەکانێوە بیری
ئەفسانەای و خەیاڵی نەکاتەوە و چاوەڕوانی
هیچ ڕزگاریدەرێک نەبێ،پێی دەڵم بۆ خۆی بێ
پاڵ بە خۆیەوە بدا و لە هیچ جیاوازییەک
نەترسێ و هەڵنەیە.
پێی دەڵێم پێویست ناکا بێ عەیب بێ،تەنیا
هەر ئەوە بەسە کە لە ناتەواو بوونی نەترسێ
و ئینسانەکان وەکوو ئینسان چاو لێکا نەک
وەک ژن و پیاو!
پێی دەڵێم،جیا لە نێر و مێ بوون،
ئینسانەکانی خۆش بوێ،بەڵام لە هیچ
کەس و هیچ شتێک بوت ساز نەکا،
پێی نیشان دەدەم کە کارەکانی بە بیر و مێشکی خۆی بکا،مێشک و بیری خۆی
هەموو شتێکی ئەوە...


وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2👍2
جیاوازی بەینی دووجیهان!

✍️عەلی مرادی مەراغەیی
وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە

لە ئاوایی شوانێکی لێ بوو بە ناوی جیهان
کە حەفتا ساڵ شوانی کرد،کاتی پیری کە
لەکار کەوتبوو هیچی نەبوو،بە یارمەتی
کومیتەی ئیمداد و خەڵک دەژیا.
نەخۆش کەوت چونکێ پووڵی دەوا و دوکتوری نەبوو،خەڵکی ئاوایی بردیانە
نەخۆشخانە سێ‌مانگ خەواندیان
حەوتوویەک لەوە پێش مرد و هێنایانەوە
ئاوایی و ناشتیان.
هاوینان کە مانگێک دەچمەوە ئاوایی سەر
لە دەشت و مەزرا دەدەم،چەند ساڵ لەو
پێش لە مەزرا دیتم وێنەیەکم لە دەستە
قەڵەشیوەکانی گرت،هەر کەس دیتبای
باوەڕی نەدەکرد دەستن،دەستێک بە
حەفتا ساڵ بەدبەختی و شوانی!
کاتێ حەوتووی پێش لە ئینستاگەڕام
هەواڵێکی دەست بە دەست کراوم لە
لیستەی شامی بنەماڵەیەکی تاران دیت
کە ۱۷ میلیون و ۸۰۰ هزار تمەن بوو
کەوتمە یادی جیهانی شوانی ئاوایی
خۆمان!
خودایا چەندە جیهانی ئێمە لە گەڵ جیهانی
ئەوان جیاوازە!
من هیچکات باوەڕ ناکەم کە جیهانی ئاوایی
ئێمە لە گەڵ جیهانی ئەوان برا و تەنانەت
هاونیشتمانی و ئێرانی بن!
هەر کەسیش بڵێ ئێرانی و هاونیشتمانن
بێ‌گومان بۆ فریو دانە و بەس سەعدیش
بە هەڵەی کوتۆ بەنی ئادەم هیچکات
یەک ئەندام نین.


@Mostafazadeh2
3💔1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_سێشەممە

🌺 ۱۳ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱۳ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۳ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۳ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی


   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
👍1👎1
هەر دوو دەستی نا ژێر چەنەی و زەق تەماشای ئیستیکانەکەی ڕووبەڕووی دەکرد
بێ‌ئەوەی چاوی لێ بترووکێنێ کوتی:
دەزانی چیە؟
هیچ کەس و هیچ شتێک لەو دنیایەدا
لە سەرەتاوە خۆی نیشان نادا
قەت ئەو شتە نیە کە ئێمە لە ئەووەڵەوە
چاوەڕۆانی بووین، هەر ئەو ئیستیکانە چایە
دوو خولەک لەوە پێش گەرم بوو و دەکرا بیخۆێوە،بەڵام ئێستا سارد بۆتەوە و هێند
تاڵە بە دە قەندیش ناخورێتەوە.
پاڵم بە کورسییەکەمەوە دا و کوتم:
باشە ئازیزەکەم،ناوەرۆک و ناسنامەی چا
ئاوایە!!
وەکوو ئینسان،کاتێ لە بیری بەرێوە و
گرینگی پێ نەدەی و بێ‌ڕێزی پێ بکەی
ئەویش وردە وردە سارد دەبێتەوە.
چاوی لە سەر ئیستیکانەکە هەڵدەگرێ و ڕوو
دەکاتەلای من و دەڵێ:بەهاروو دڵێی چی؟؟!!
کاتێ بانەمەڕ دێ،تازە وردە وردە دەردەکەوێ
بەهارە!!
لە هەوەڵەوە کە بەهار نیە
خاکەلێوە، هەر ڕەنگ دەگۆڕێ
ڕۆژێک ساردە و ڕۆژێک گەرمە
هەر ناکرێ مەتمانە بە هەواکەی
بکەی...
پاشان دەستەکانی لە ژێر چەنەی لادەبا و بە
هەردووک دەستی دەستم کە لە سەر
کورسییەکە بوو دەگرێ و دەڵێ:خاکەلێوە؟؟
موویەکانی لە سەر چاوی لادەدەم و دڵێم:
خاکەلێوەی چی!!؟؟
لیباسەکانی هەلدەخا و دەڵێ:
لە ناو ئەو هەموو خاکەلێوەیەدا
تۆ بانەمەڕم بە، با مەتمانە بە هەواکەت بکەم...


#امیر_حسین_سرمنگانی

#وە_نادرمستەفازادە

‌‌🎙️#ج_موسوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1👍1
Audio
Yadgar Music O939 515 1596
قەلبی من گەر چەشنی لالە بێتۆ نەوتی تێبکەن
 
ئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەن! 

شەقشەقی کەن گۆشت و ئێسقان یەک بە یەک خوێی تێبکەن

بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێ، 

گەر نەسووتێم و نەخنکێم چۆن هەژارم سەرکەوێ؟ 

نەچمە ناو جەرگەی هەژار و شان بەشانی وەک برا 

روح و لاشەم ئیش نەکا بۆ میللەتێکی حەق خورا 

بۆ شەوی پڕ ترس و تاریک من نەسووتێم وەک چرا 

کۆمەڵی دامای هەژاران چۆن دەبینن بچنە پێش؟ 

لێم گەڕێن من با بسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێش! 

ببمە خاک و خۆڵەمێش تاکو هەژارم پێ بگا 

با بسووتێم بەڵکو گەنج و لاوەکانم تێ بگا

بێتە مەیدان خوێن بریژێ تا حەقی پێ بگا 

با بزانێ غەرقی خوێنە کێ هەقی وی خواردووە؟ 

با لە بۆ هەق خوێن بڕێژێ، دەرچێ دوژمن تازووە!

"سامی" قوربانی گەلت بە قەت مەژی بەو زیللەتە

هەر کەسێ بمرێ لە رێگای نیشتمان و میللەتە

نامری هەردەم دەمینێ چونکە خاوەن غیرەتە

خۆت بە قوربانی گەلت کە، فەرزە قوربانی لەبۆ

نیشتمانی حوڕ و سەربەت ئوممەتێکی سەربەخۆ! 


سامی عەوداڵ
🎤میکا
یل

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
2025/07/14 15:29:07
Back to Top
HTML Embed Code: