Telegram Web
هیچکات ئینسانێکی ساغ،ئینسانێکی تر
ئەشکەنجە و ئازار نادا،ئێستا هەر چەشنە
ئازارێک بێ چ ڕووحی،چ جەستەیی مەگەر
ئەوەی کە بۆ خۆی زۆری ئازار دیتبێ...
کارل گوستاو یونگ دەڵێ:ئینسانێک کە بۆ خۆی ئەشکەنجە کرابێ دەبێتە
ئەشکەنجەگەر،بریندار بووەکان هۆگرییەکی سەیریان بە بریندار کردنی خەڵکانی‌تر هەیە
ئەوانەی کە ڕێز و حورمەتیان لە خوارێیە زۆریان حەز بە بێڕێزی کردن، وەرگرتنی مەتمانە بە خۆیی کەسانی تر دا هەیە
تۆ تا دەتوانی لەو ئازار دیتوانەی کە وا
ئێستا ئەشکەنجەگەر و ئازار دەرن
دوورکەوە،چوونکێ هیچکات لە لای
ئەوانە ڕێزدار نابی تەنیا بێڕێزیت پێ
دەکرێ،کەسێکی نەخۆش هەموو دەور
ودەورو و بەرەکەی خۆی نەخۆش دەکا..

وە ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
مەترسە لە ڕۆژێ کە هەتاو لەبەریەک هەڵتەکێ و هەموو لە سەرمان بمرین لەو ڕۆژە بترسێ کە ژنان بیانەوێ خۆ ببوێرن لە خۆشەویستییان بۆ پیاوان، ئەودەم تێکڕا لە سەرمان دەمرین.

👤
#چارلی ـــ چاپلین
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۶ی‌جۆزەردانی۲۷۲۵ی‌‌کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کچەکەی کافرۆش


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
ساڵانێکە
قشقەڕەی چیرۆک
لە نەگبەتی
ئەو هەموو غەمەدا
ڕۆیشت و نەگەڕاوە ...

#دلارام_ترابی
#دل_نوشت
#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شادی غوڵامی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍3
یاسای شەشانە

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە

لە دارستانێک کەر وەک پادشا و سوڵتان هەڵبژێردرا و ئەو هەر لە سەرتاوە یاسایەکی
دانا بە ناو یاسای شەشانە، ئەو یاسایە
بەو چەشنە مەرج و بەندی بۆ دانرا بە
پێی یاسای شەشانە،دەبوو هەموو گیان
لە بەرانی دارستان، بەیانیان کاتژمێر
شەش لە خەو هەستن .شەشی ئێوارە نوستنە و لە رۆژ دا هەر ئاژڵەی دەبێ شەش پارو بخوا  پێک هێنانی کۆر دەبێ شەش بێ تیمی یاری کردن دەبێ شەش بێ ئەگەر پینگپۆنگ یا هەڵاتن بێ و تەنانەت فتباڵ دەبێ هەر لایە
شەش بێ ومکۆگایەکی شەشی دیکەی ریز کرد و کردنی بە یاسای دارستان و هەر کەس بە رێوەی نەبا روبەروی سزای تووند و تیژ دەبێتەوە بۆ وێنە کەڵە شێرێک لە هەوایەکی فێنکی پاییزی کاژێر پێنج لە خەو هەستاو بانگی فەرموو کەر پێی زانی و ئاژڵەکانی بە تاڵوکە خڕ کردەوە و بەتاوانی شێواندنی ریک و پێکی کۆمەڵگا سزای لە دار دانی بەسەر دا سەپاند و لە پێش چاوی هەموان لە سێدارەی دا و بەو کارە هەموو جرو جانەوەرەکان ترسان لەوە بەولا بە وردی یاسای شەشانەی کەریان جێ بە جێ دەکرد...
دوای ماویەک کەر نەخۆش کەوت و هاتە سەرە مەرگ و شێر چوو بۆ سەردانی وپێی کوت لە راستی دا من و ئاژەڵەکان دوو سێ جار دەمان‌ویست شۆرشت لێ بکەین بەڵام بۆ ئەوەی دارستان نە شێوێ ئەو کارەمان نەکرد بەڵام پێم خۆشە بزانم هۆکاری یاسای شەشانە چیە کەر کوتی:من کە بوومە سوڵتان هیچم نەدەزانی و بۆ ئەوەی نەڵێن لە هیچ ناگا،
ئەو یاسایەم دانا،بەڵام ئەوش بڵێم من کە لە رووی کەرێتی و نەزان شتێکم گوت ئێوە بۆچی بەرێوەتان دەبرد...



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
3👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_پێنج‌شەممە

🌺 ۸ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۸ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۸ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۲۹ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی



   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
1🕊1
تفەنگەکانتان لە ژێر گڵ نێن
بەڵکوو ڕۆژگارێ بێ بێگانە نەمێنێ و
بۆ ئەو خەڵکە دارێک لەو تفەنگانە بڕوێ،
بێگانە، تەنیا ڕووس و ئینگلیس نین، هەر کەسێ گەر بۆ کەمێک پووڵ تفەنگی لە سەر من و ئێوە ڕاگرتووە،تا ئازادیمان لە بیر بچێتەوە بێگانەیە.

میرزا_کوچک_خان_جەنگەڵی

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
👍3
ژیان ئەستەم و تاڵ نیە
هەر وەکوو نۆتی مووسیقایە
جار جار سەرێ و خۆارێی تێدایە
چەلێک ئارام و دڵ لاوێن
چەلێک تووند و تیژ گوێ تەزێن
جارێک ئاهەنگی شادی و سەمایە
جارێک بەئازارەوە،غەمی تێدایە
ژیان شیرینە پڕ لە هەستی جوان
ئەر گەر جوان بین بن گشت چاوەکان
1🕊1
حەسەن زیرەک ماڵی بابم نەسرین
@goranikurdi19
مامۆستا حەسەن زیرەک
ماڵی بابم نەسرین

#حەسەن_زیرەک


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2
Audio
شێعری: مامۆستا هێمن

مەقام: ئاسۆی دوورەدەست

دەنگ: مامۆستا حەسەن کاکایی

👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1

من لە خەیاڵی خۆم دا دنیایەک دەبینم
کە لەو دا هیچ ئینسانێک سووکایەتی بە ئینسانێکی تر ناکا و زەوی لەوێ لێوڕێژی
ئەوین و خۆشەویستییە،ئاشتی و هێمنی
و خۆشی ڕێگاکانیان دەڕازێننەوە...

من لە خەیاڵی خۆم دنیایەک دەبینم
کە لەوێ هەمووان ڕێی پیرۆزی
ئازادی دەناسن، بەغیلی دڵ ئازار نادا
تەماح ڕۆژگاری خۆشمان لێ ڕەش ناکا.

من لە خەیاڵی خۆم‌دا دنیایەک دەبینم
کە لەوێ ڕەش و سپی یا لە هەر نیژاد و
نەتەوەیەک کە هەبێ،لە ڕسق و ڕۆزی و
نێعمەتەکانی سەر سفرەی ڕاخراوی زەوی
بێ جیاوازی بەش دەبا...

من لە خەیاڵی خۆم دنیایەک دەبینم
کە لەوێ چەوسانەوەی ئینسان مانایەکی
نامێنێ و هەموو ئینسانەکان ئازادن بە دڵی
خۆیان بژین، هەژاری و بەدبەختی سەری
شۆڕ بەردەدەنەوە،شادی و خۆشی وەکوو
مروارێکی بە نرخ، تەواوی پێداویستی
بەشەر بە جێ دێنن...
بەڵێ ئەوەیە دنیای خەیاڵی من!

#لنگستن_هیوز

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_هەینی

🌺 ۹ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۹ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۹ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۳۰ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی



   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
👍2
.
یەکەم ماچت
تام و چێژی
بارانی دەدا
وە بە غەمی ون بوون
لە شەقامی بێ کۆتایی

بەو ماچەوە
ساڵانێکە پیاسە دەکەم
لە ناو
ئەو کۆڵانانەی کە
ئیتر تۆیان لێ نەماوە

هەموو پێکەنینێک
ئێستاش دەمبەنەوە
یادی ئەو کاتەی وا
لێوم نا بە لێوتەوە
بزەت هاتێ
بێ دەنگ
بە پێکەنین
لێم دوور کەوتیتەوە

چێژی ئەو یەکەمین ماچەت
لە تاسەی گەڕانەوەیەکە
کە هیچکات
دووپاتە نەبۆوە...
ئەرێ ئێوەش
یەکەم ماچتان لە بیر ماوە
تام و چێژ و لەرزەی دڵتان
لە بیرتان ماوە
ئەو کاتەی کە دنیا
بۆ چەند سات تەنیا هەر ئەو بوو

#رویا_زینلی

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍32
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
ئینسانە باش و جێ‌مەتمانەکان بە خاتری
داپۆشینی حەیا و ئابڕوو هەمیشە وە دوا
دەکەون و بە جێ‌ دەمێنن!
لە شوێنی کار دەڵێن نەکامافی کەسێک بفەوتێ!!!
لە ناۆ پێوەندی خۆشەویستی دا دەڵێن
نەکا مزاحیم بین...!!!
لە سەودا و معامەلە دا دەڵێن نەکا بێ‌ئینسافی بکەین...!!!
بەکورتی دایم ئەو تەنافە نەبین و
نادیارەی حەیا و ئابڕوو، لە دەوری ملی هاڵاوە و ناهێڵێ بگا بەو شوێنەی کە شیاوێتی!!!
ئەوە لە کاتێ دایە کە ئینسانە باشەکان لە
گەڕ و خولی وڵات دەسڕدرێنەوە،لە
جێگایان ئینسانە خراپ و گەندەڵ و
هەرچی و پەرچییەکان پێ دەنێنە سەر رووی ئەوان و بە خێراییەکی بەر بڵاو بەرەو لوتکەکانی سەرکەوتن دەچنە پێش،ڕۆژ بە ڕۆژ دەیانگرن!
بەشی گاڵتە جاڕیشی ئەوەیە، کە هەمیشە
ئینسانە ساغەکان بۆ کارێکی دروست هەوڵ دەدەن و زەحمەت دەکێشن بەڵام لە
کۆتایی ئەوەی کە لە ناو دەم و دەزگا
و ناو خەڵک گەشە دەکا،هەر ئەو شەڕلاتانەیە کە هیچ
غەڵەتێکی نەکردۆ...!


#کاتسوموتو

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_شەممە

🌺 ۱۰ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱۰ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۰ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۳۱ی مەی ۲۰۲۵ی زایینی



   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
👍5
تەواوی بەندەکانی مافی مرۆڤم
خوێندەوە،جێگەی بەندێکم بەتاڵ دی
ئەو بەندەم پێوە زیاد کرد،

بەندی سی و یەکم:
عەزێزی من
هەر ئینسانێک مافی ئەوەی هەیە
هەر کەسێکی کە دڵی بیهەوێ
خۆشی بوێ.

#پابلو_نرودا
وە ــ نادرمستەفازادە
👍4
مەمکوژە تۆ گەردەنی خۆت ڕووت لە زولفان دەرخەوە
ئەی سبەی ساڵحان ئەتۆ بکەی ئەم شەوە ڕۆژ بێتەوە

تاقەتم چوو ئارەقی گەردنت بە زولفان ون مەکە
ئەی ستارەی سوبحدەم ئەوشۆکە زووتر دەرکەوە

سووتبووم خۆم دا پەنای زولفت دەمێک ئاسوودە بم
ڕووت نیشان دام باز لە سایەی تۆوە ئاورم گرتەوە

زولفت ئەفشان کرد و پەنهان بووی و دونیات کردە تەم
خۆت وەدەرنا عالەمت سووتاند و ئاورت کردەوە

با بە هەویای پایبووسیت عومری من کۆتا نەبێ
مەیخە پشت گوێ، مەرگی من، بێ زولفەکانت بەردەوە

ئولفەتی زولفت چییە قوربان لەگەڵ ڕوخساری تۆ؟
خۆ بە هیچ دینێکی نابێ کوفر و ئیمان پێکەوە

هاتە سەر خەندە کە من سوڵتانی حوسن و دڵبەرم
غایەتی سووڕەت نومای ڕۆژی جەماڵی من شەوە

بای سەبای بەرقەع گوشا بوو؟ یا ئەتۆ بووی خۆت نواند؟
یا نە ڕیزوان دەرکی گوڵزاری بەهەشتی کردەوە؟

من لەبەر عەکسی نیگاهت کەوتووم هۆشم نییە
چاوەکەی تۆ هەر نەخۆشە یا نە سەرخۆشی خەوە؟

خارق العاداتی زولف و خاڵ و خەندەی زاری تۆ
میشک و عەنبەر، شەهد و شەککەر، لەعل و گەوهەر پێکەوە

زولفی لادا تا دیار بێ جاعیلی لەیل و نەهار
ڕووی وەدەرنا تا بزانن خالق الأصباح ئەوە

نەوڕەسیدەی نەخلی باڵای شەرحی حەرفی وەحدەتە
نەور و نەکهەت، نوور و زوڵمەت، نار و جەننەت پێکەوە

وەک سەری زولفت دەبێ کێ بێ حیسابی تێک نەچێ
گەر بە ناز تۆ بێیە پەی مەحشەر بە چاوی مەستەوە؟

چم لە ئوممێدی بەهەشت و بیمی دۆزەخ داوە من؟
دۆزەخی من هەر فیراقە، جەننەتم وەسڵی ئەوە

لێوەکەت عومرم بوو شەرتت کرد بە دڵ جارێکی دیش
وەختە بوو بمرم وەرە عومری دوبارەم پێ بدەوە

خۆش بە ناز ڕامەبرە، قوربان، ئیلتیفاتێکت هەبێ
دادخواه زۆر کەوتوون نەختێ سەمەندت بگرەوە

تاقی ئەبرۆت دەرخە شادم کا هەتا قوربانی بم
عیدی قوربان چونکی شەرتی ڕوئیەتی ماهی نەوە

داخۆ چ بکا پاش خەت و خاڵان سەفی موژگان بە ناز؟
لەشکری تورکان ئەوا هات و فەڕەنگی پێشڕەوە!

ئاه و ناڵەی بێقەراریم عالەمی خستۆتە جۆش
گوڵ بەناز پەروەردەیە ئەی دڵ دەمێکی بسرەوە

من لە سەر خاکی دەری یاری سەفەرکەردە نەمام
نامرم ئەهلی بەهەشتم گەر ژیانم بێتەوە

تۆ هەڵستای بەو دەمە ڕۆحی وەفاییت زیندە کرد
با قیامەت کەس نەڵێ هەر یێکە توخودا هەستەوە

- وەفایی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
3
2025/07/14 10:57:21
Back to Top
HTML Embed Code: