tgoop.com/MrSecurityIT/4691
Last Update:
سەلام بخوینەوە ،🌻
باسی بابەتێک دەکەم کە بڕواناکەم کەستان بیر و فکری بۆ چووبێ ،،
کڕاک و هاکرا و مۆد کراو
ئایا دەزانی کە داڕێژەی بەرنامەیەک دەست بە درووست کردنی ئەپڵیکەشنێک دەکات دەکری چەندین مانگ و بگرە ساڵیش بخایەنێ تا بە تەواوی بەرنامەکە کامڵ بکات و تەواوی بکات ..
ئایا دەزانی پارەیەکی زۆر خەرج دەکات تا بڵاوی بکاتەوە نموونە Play Story و App Story دەبێ مانگانە پارە بدات یان ڕێژەیەکی دیاری کراو پارە بدات تا بەرنامەکەی لەوێ بڵاو بکریتەۆە بۆ بەکارهینەرانی سیستەمەکان کە درووستی کردووە بۆی ios و android بێجگە ئەوەی ڕیکلام لە google Ads دەکەن ئەمەش پارە خەرج دەکات تا بەرنامەکەی لە بزوینەرەکانی google بەرچاو کەویت و بگاتە زۆرترین کەس
سەرنج بدە
کەسەکە مافی خۆیەتی بەرنامەکە بکاتە پارە و تا سوودی وەرگری قانجازی بکات هیچ نا ئەو پارەی خەرجی کردوە بهیتەوە دەستی مەرنج نییە هەموو کۆد و تایبەت مەندیەکانی ناوی بەرنامەکە خۆی دووستی بکات هەندێ جار کۆد و پێداوستی دەکریت بە پارەیەکی زۆر ئەوانەی پڕۆگرامەرن لە مەبەستم تێدەگەن ،،
بۆیە دەڵێم هاک کردن و کراک و مۆد کردنی بەرنامەیەک حەرامە و دەچێتە قاڵبی گوناح ئەمەقسەی من نیە زۆریک داڕێژەرەکانی عەرەب وادەڵێن چونکە ئەوە دەبیتە دزی نازانم گەر مەلایەکیش هەبێت بتوانی لێ بپرسی لەلایەن خۆەوە و شتەکەی بۆ ڕوونکەیتەوە ئاوادڵنیادەبیتەوە خۆت
بۆچی؟
نموونە بەرنامەیەک لە ستۆرێ دانراوە بە 10$
تۆ دەچی هاک دەکەیت و وایلێدەکات و داوای پارە نەکات لە ناوبەرنامەکە بۆ ئەوشتەی دەتەوێت و دواتر بڵاوی دەکەیتەوە بۆ ئەو خەڵکە ئەمە هەم تۆ گوناح بارەبیت و هەم ئەوانەشی کاری پێدەکەن
دڵنیابەم هیچ داڕێژەی بەرنامەیەک پێ خۆش نییە بۆیە ئاگاداربە ،،
دەزانم هەندێکیتان گاڵتەتان بەقسەم دێت ،🌻
بەس ئەوەی بە ئەرکی خۆمم زانی بۆم ڕوونکردیتەوە ئیتر ئەوی تریش لەسەر بیرکردنەوەی خۆت کەوتوە و بیری لێبکەوە ،،،،
[لادانی ناوم لەسەر بابەت مانای بی شعوریتە ،🤖]
@MrSecurity0 ،🌻
#MrSecurity ✏️ تەنها فاروۆرد بکە
BY Mr.Security🛡
Share with your friend now:
tgoop.com/MrSecurityIT/4691