tgoop.com/NISHTMANIJOAN/75510
Last Update:
📚کتێبی گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردی
#PDF
نەسلی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تکایە کتێب بخوێننەوە، ئێمە هەوڵ دەدەین کۆمەڵێک کتێبی پێوەندیدار بە پرسی کوردستان لە کاناڵ دابەزێنین بۆ ئەوەی بتوانن دەستتان بە سەرچاوەکان ڕابگا. نەتەوەیەکی داگیرکراو گەر خۆی نەناسێ و نەزانێ کێیە، ناتوانێ بە باشی دیاری بکا کە چۆن ڕزگاری دەبێ، بۆیە گەر دەتانهەوێ داهاتوویەکی ڕۆشن مسۆگەر بکەن هەوڵ بدەن بزانن کورد کێیە؟ کوردستان کوێیە؟ کوردستانی بوون چۆنە، جیاوازی کوردبوون و کوردستانیبوون چیە و هتد.
هەر وەها هەوڵ دەدەین چەند کتێبێکی گرینگ لە بواری پێوەندی نێودەوڵەتی، ژئۆپۆلتیک و سیاسەت و ستراتیژی لە نووسەرانی ناسراو کە سەرچاوەی زانکۆکانی کۆڵۆمبیا، ستەنفۆرد، ئاکسفۆرد و زانکۆ بەناو بانگەکانی جیهانن بە زمانی ئینگلیزی و فارسی و ئەگەر بوو بە کوردیش دابنێین چون دڵنیاین نە تەنیا زۆربەی چالاکان و چاودێران و شرۆڤەکاران، بەڵکوو بەشێکی بەرچاو لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و ڕیاسەتی پارتەکانی کوردستانیش ئەم کتێب و سەرچاوە سەرەکیانەیان نەخوێندۆتەوە. بۆیە حەول بدەن ڕۆژانە کەمێک کات دانێن و لانیکەم ۱۰ لاپەڕە بخوێننەوە تا ئاستی سیاسەت وەرزی گشتی و نیشتمانیمان بچێتە سەرتر.