NNKURDISTAN Telegram 1542
لەگەڵ سەرھەڵدانی ئایینی مەسیحی، ناکۆکی و ململانێ لە نێوان میتراییزم و مەسیحی سەری ھەڵدا، بەتایبەت لە سەدەی سێیەمی زاییندا، مەسیحییەکان لە کوردستان تووشی ململانێیەکی ئایدۆلۆژیی توند بوون لەگەڵ پێڕەوانی میتراییزمدا، سەرەنجام بەھۆی بوونی ھێز و دەسەڵاتی سیاسییەوە، بارودۆخەکە بە قازانجی ئایینی مەسیحی کۆتایی ھات، بەڵام مەسیحییەکان بۆ ڕاکێشانی بیری پێڕەوانی میترائیزم بەلای خۆیاندا، یادی لەدایکبوونی ئەو ڕۆژیان کردە یادی لەدایکبوونی عیسای مەسیح، دیارە بەتێپەڕبوونی کات و دوای چەندین جار دەستکاریکردن و ڕێکخستنی ڕۆژژمێر یادی لەدایکبوونی عیسایان لە نێوان 21ی مانگی 12 گۆڕی بۆ بۆ 25ی مانگی 12 و خۆیان لەگەڵ ئایینی میتراییدا گونجاند، زۆر لە مێژوونووسان لەو باوەڕەدان بەھۆی نزیکایەتیی ئایینی میترایی لە ئایینی مەسیحی، شەوی چلە (یەلدا) بە شەوی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەزانن.

ئەگەر لە کوردستان ئاوڕێکی کورت لە مێژووی شەوی چلە بدەینەوە و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئەم جەژنە لەبەرچاو بگرین، دەبێ بیگەڕینەوە بۆ سەر ڕەچەڵکی ئایین لە کوردستان و دابونەریتی کوردەواری لەسەردەمی کۆندا. وەک دەزانین بنەماکانی ئایین لە مێژووی کورددا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی زۆر کۆن، ھەر لە سەرەتای پەیدابوونی مرۆڤی کورد و تێکەڵاوبوونی بە دیاردەکانی سروشت و ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی مرۆڤی کورد، ئایینیش وەک سیستەمێکی کۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵکی ئەم ناوچەیە، دانیشتووانی کوردستان لە سەرەتاوە ھەوڵ و تەقەڵای خۆیان داوە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ژیان.

لە کوردەواریدا شەوی چلە وەکوو جەژنەکانی دیکەی کوردەواری وەک نەورۆز و چوارشەمەسووری و.... نەریتێکی کۆنە، لەم شەوەدا لە کوردەواری خێزان، خزم و کەسوکار لە دەوری یەکتر کۆ بوونەتەوە و بە دابەشکردنی شەوچەرەی نێو دیوەخان و بەسەربردنی چلەی زستان، شەویان گوزەراندووە. بە گێڕانەوەی حیکایەت و چیرۆکە کۆنەکان کە ئازایی و قارەمانی و لەخۆبووردوویی تێدا ڕەنگی داوەتەوە، یان شکست و تێکشکان و نائومێد و تێھەڵچوونەوە و بەرگریکردن شەرمەشقی کارەکان بووە. زۆربەی جار قارەمانانی ئەو چیرۆکانە کچانی شۆخ و شەنگ و لاوانی قارەمانی نەتەوەکەمان بوون کە لە شۆخ و شەنگی و ئازایی و جوامێریدا نموونەیان دەگمەنە، بەرھەمی ئەو جوانی و چەلەنگی و لە خۆبوردووییانە چەندان چیرۆکی وەک: خاتوون زین و کاکەمەم، شیرن و فەرھاد، قەڵای دمدم و دوانزە سوارەی مەریوان و چەندانی ترن.

شەوی چلە ھاوکاتە لەگەڵ کۆتایی ھاتنی گەڵاڕێزان و ماڵئاوایی دوایین ھەڵوەدابوونی سروشت، بەرەو بەفرانبار و باو بۆران و کڕێوە و باکوت و سەھۆڵبەندان، وەک سروشت لەناو مێژووی ئێمەدا لە خۆگرتن و دان بەخۆداگرتن بەئومێد و بڕوایەکی پتەوەوە چاوبڕینە لە داھاتوو. ئەمەش خەسڵەتێکە ھەمیشە مرۆڤی کوردی لە ھەڵخلیسکان و تەسلیمبوون و وابەستەیی بە شتێکەوە، بە گەورە پیشان داوە، ئیتر بەپشوودرێژییەوە لە داھاتوو ڕاماوە و بەو ھیوایەی بەھار ھەر دێ بە بڕوایەکی بەھێزەوە ھەنگاوی بەرەو گەلویستی و ژیاندۆستی ھەڵێناوە و بە چاوکراوەییەوە لە ئاسۆی ڕوانیوە و ھەوڵی داوە بە ھونەر و زانست و مرۆڤدۆستی، کوانوو و ئاگردانی زستانی نەتەوەکەمان بگەشێتەوە. نەتەوەی ئێمە کاروانێکی دوور و درێژی ناھەمواری تێپەڕاندووە و چەندان هەزار شەوی چلەی درێژی بە ھیوای خەونە خۆشەکانی، ڕۆژی کردووەتەوە، ئیتر بەئومێدی ئەوەی وزە و گەرمای بەھاری، بە ژیانی داھاتوومان شادی و خۆشەویستی ببەخشێ.

سەرچاوە: کتێبی میترا و بۆنە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نووسینی: ئەحمەد یاحەقی.
- مێژووی ئۆڵی و فەلسەفەی نەتەوەیی کورد، لە نووسینی: محەمەد حیجازی

tgoop.com/NNKurdistan/1542
Create:
Last Update:

BY ✍ ناوەندی نووسەرانی کوردستان

Share with your friend now:
tgoop.com/NNKurdistan/1542

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

As five out of seven counts were serious, Hui sentenced Ng to six years and six months in jail. The group’s featured image is of a Pepe frog yelling, often referred to as the “REEEEEEE” meme. Pepe the Frog was created back in 2005 by Matt Furie and has since become an internet symbol for meme culture and “degen” culture. The visual aspect of channels is very critical. In fact, design is the first thing that a potential subscriber pays attention to, even though unconsciously. It’s easy to create a Telegram channel via desktop app or mobile app (for Android and iOS): best-secure-messaging-apps-shutterstock-1892950018.jpg
from us

Telegram ✍ ناوەندی نووسەرانی کوردستان
FROM American