tgoop.com/NNKurdistan/1544
Last Update:
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی لە ڕێوڕەسم و کۆڕێکی ئەدەبیدا لە شاری سلێمانی کە لەلایەن ناوەندی چوارباخ و "پڕۆژەی قەفتان"وە ڕێک خرابوو، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی فراوان لە ئەدیب و نووسەرانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، پەردە لەسەر چاپێکی نوێی کۆمەڵەشیعری "ملوانکەی شین" و سەرجەم شیعرەکانی دیکەی مامۆستا شەریف لادرا. لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی ناوەندی نووسەرانی کوردستان، لەلایەن کاک جەلیل عەباسی، نووسەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی نووسەرانەوە پێشکەش کرا. لەو ڕێوڕەسمەدا کۆمەڵێک پەیام و بابەتی پێوەندیدار بە ژیان و بەرهەمەکانی مامۆستا شەریف پێشکەش کران، هاوکات لە گرتە ڤیدیۆیەکدا مامۆستا شەریف چەند شیعری خۆی خوێندەوە و لە کۆتاییشدا گۆران حوسێنپەناهی کوڕی مامۆستا شەریف، پەیامی بنەماڵەکەی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
✍️: @NNKurdistan
BY ✍ ناوەندی نووسەرانی کوردستان
Share with your friend now:
tgoop.com/NNKurdistan/1544