NNKURDISTAN Telegram 1565
دوو وردە سەرنج لە سەر دیمانەکەی کاک ڕەنج سەنگاوی و مامۆستا ئازاد بەرزنجی

مامۆستا ئازاد بەرزنجیی خاوەنی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، یەکێکە لەو وەرگێڕە دیارانەی کە بە وەرگێڕانی باش و بە زمانێکی سادە و ڕەوان کتێبخانەی کوردیی دەوڵەمەند کردووە. هەر بۆیە هەر کەسێکی سەروکاری لەگەڵ خوێندنەوەی کتێبی کوردی هەبێ کاک ئازاد باش دەناسێ و لانیکەم چێژی لە وەرگێڕانی (چاوەکانی) وەرگرتووە. لەو ڕۆژانەدا دیمانەیەکی ڕاگەیەندکاری بەتوانا و سەرکەوتوو کاک ڕەنج سەنگاویم دیت لەگەڵ مامۆستا ئازاد کە بە ئاسمانی کوردستانەوە باسی ئەدەب و وەرگێڕانیان دەکرد. منیش کە زۆر تاسەباری ئەو باس و بابەتانەم بە کاوەخۆ بۆی دانیشتم و سەیرم کرد و ورد گوێم لێ گرت. خواهەڵناگرێ مامۆستا ئازاد زۆر خاڵی وردی خستە روو و پەنجەی لەسەر زۆر شتی گرینگ و هەستیار دانا هەتا گەیشتە ئەو شوێنەی وا پرسیاری وەرگێڕە گەورەکانی لێ کرا، کە مامۆستا ئازاد جیا لەوەی خۆی لە ناوی وەرگێڕ و نووسەری زۆر بەتوانای کوردستان بوارد، بەڵام لەوانەدا کە ناوی هێنان زۆر بە خشکە بەسەر خەرمانە دەوڵەمەندەکەی مامۆستا هەژار و عەبدوڵڵا حەسەنزادەدا تێ پەڕی.
هەڵبەت ئەو مافی خۆیەتی کە ناوی ئەوانیشی هەر نەهێنابا، بەڵام لەو بە خشکە تێپەڕینەدا من پەیامێک دەخوێنمەوە کە ڕەنگە بینەرانی دیکە لێی ئاگادار نەبن.

من کە بەشێک لە تەمەنی خۆمم بۆ وەرگێڕان تەرخان کرد و لەگەڵ هەموو دەزگاکانی چاپ و پەخش پەیوەندیم هەبووە، ڕوانگە و بۆچوونی زۆرینەی هەرەزۆری هەڵسووڕێنەرانی ئەو دەزگایانە دەناسم کە مامۆستا ئازادیش یەکێکە لەو ئازیزانە و دەزگایەکی گەورە و سەرکەوتوو و کارجوانیشی لەبەردەستدایە. ئەم بۆچوونەشم تەنیا مەزەندە و گومان نییە بەڵکوو بەرهەمی گێڕانەوەی هەموو ئەو کەسانەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەرهەمێکیان بردووەتە دەزگای سەردەم بۆ چاپکردن و پێیان گوتراوە ئەوە شێوەزاری موکریانییە و دەبێ بە زاراوەی سولەیمانی(سلێمانی) بنووسن.
دانانی بنزارە شیرینەکەی سولەیمانی وەکوو ستانداردێک بۆ نووسین و وەرگێڕان لەوانەیە لایەنێکی باشی هەبێ بەڵام ئەوەی ئێستا ئێمە لە هەندێ دەزگای چاپ و پەخش دەیبیستین قەتیسکردنی زمانە لەو شارە ئازیزەدا. دەبێ لەیادمان بێ کە زمانی کوردی هەر ئەوەندە وشە و دەستەواژەیە نییە کە لە شارێک یان ناوچەیەکی کوردستان قسەی پێ دەکرێت، بگرە وەرگێڕ و نووسەر مافی خۆیانە لە وشە و زاراوە و دەستەواژەی هەموو ناوچەیەکی کوردستان کەڵک وەرگرن، کەچی خەبیر و شارەزای ئەو دەزگایانە بەربینگیان دەگرن دەڵێن:
کاکە خوێنەر لەو شتانە تێ ناگا....

خوێنەر کێیە؟ خەڵکی کوێ لەو شتانە ناگا؟ ئەو خوێنەرە ئاستی خوێنەوارییەکەی چەندە؟ چەندە حەزی لە خوێندنەوە و فێربوونە؟
جیا لەوەش، من ئەم باسەم بە خەستوخۆڵی لە پێشەکیی کۆبەرهەمەکەی چیخۆڤدا باس کردووە، کە ئەم شەڕفرۆشتنە بە زمانی کوردی تەنیا ئاکامێکی هەیەتی ئەوەیە زمانی کوردی هەژار و دەستەوستان و سادە دەکاتەوە. وامان لێ دەکا شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ و مەلا و گۆرانیبێژ و سیاسەتڤان هەموومان بە سێسەد چوارسەد وشە بدوێین، وەک ئەوەی گۆرانیبێژەکانی هەموو کوردستان ناچار بکەین وەکوو فڵانە گۆرانیبێژ گۆرانی بڵێن و دەنگیشیان وەک هیی ئەو لێ بکەن.

وەختێک مامۆستا ئازاد لەسەر خەرمانێکی دەوڵەمەندی مامۆستا هەژار تەنیا ئاماژە بە چێشتی مجێور و قورئانەکەی و شێعرەکانی دەکات و لەو نێوەشدا تەنیا قورئانەکە وەرگێڕانە و ئەیش بەڵگەی حاشاهەڵنەگر لەسەر دەسکاریکرانی زمانەکەی هەیە، دوای ئەوەش لە خەرمانێک بەرهەمی مامۆستا عەبدوڵلا حەسەنزادەدا تەنیا ئاماژە بە حەمەدۆک دەکات لە خۆوە نییە، ئەویش بەو ئەدەبیاتە (عەبدوڵلای حەسەنزادەش کاتی خۆی حەمەدۆکی کردووەتە کوردی) وەک بڵێی دوای ئەوە ئیدی تۆبەی لە وەرگێڕان کردبێ. نەخێر، مەسەلە ئەوەیە ئەو دووانە واتە هەژار و حەسەنزادە بە شێوەزاری موکریانی دەنووسن و وەردەگێڕن هەر بۆیە نابێ خوێنەری ئێستا لە زمانی مامۆستا ئازادەوە ناوی بەرهەمەکانی دیکەیان بە گرینگییەوە ببیستن ئەگینا تازەترین بەرهەمی چاپکراوە مامۆستا حەسەنزادە کتێبە بەناوبانگەکەی فەیلەسووفی هاوچەرخ نووح هەراری واتە "مرۆڤی ژیر"ە. لە وەرگێڕاندا مامۆستا هەژار شەڕەفنامە و مەستوورەی ئەردەڵان و هۆزی لەبیرکراوی گاوان و لەسەرووی هەمووشیانەوە شاکارەکەی خەییامی هەیە. بەڵام نابێ گەنجان ئەو شتانە لە زمانی مامۆستا ئازادەوە ببیستن. چونکە لەگەڵ ڕەوتی ڕووتکردنەوەی زمانی کوردی بەبیانووی سادەنووسین و سادەکردنەوەی زمان ناتەبایە و یەک ناگرێتەوە. ئاخر ئەو خوێنەرەی بەو بیانووانەوە تەمبەڵ کراوە و بە زمانێکی دەوڵەمەند و تۆزێک جیاواز لە زمانی ڕۆژنامەکان شتی بۆ بنووسیت دەسڵەمێتەوە، چ بگا بەوەی لە خەییامەکەی هەژار تێ بگا کە بەحرێکی پڕ واتا و وشە و ئیدیۆمە.

tgoop.com/NNKurdistan/1565
Create:
Last Update:

BY ✍ ناوەندی نووسەرانی کوردستان

Share with your friend now:
tgoop.com/NNKurdistan/1565

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Those being doxxed include outgoing Chief Executive Carrie Lam Cheng Yuet-ngor, Chung and police assistant commissioner Joe Chan Tung, who heads police's cyber security and technology crime bureau. With the administration mulling over limiting access to doxxing groups, a prominent Telegram doxxing group apparently went on a "revenge spree." As five out of seven counts were serious, Hui sentenced Ng to six years and six months in jail. How to build a private or public channel on Telegram? Write your hashtags in the language of your target audience.
from us

Telegram ✍ ناوەندی نووسەرانی کوردستان
FROM American