tgoop.com/Nigakant/1325
Last Update:
لێرەدام و
ئەوەندە تەنیاییم چنیوە بە
بەڵای ژیانمدا
هیچ بە قسمەت نەبووەکەی
ئەم بەروارە
لە شەوانی ڕازو نیازم دا کەمی هێنا...
یادگاری خێڵێکم
لە سەر سنگی ژیان
بە هەوای چاندنی گوڵ ...لە خاچ درام...
هەنارم ...ئەی گوڵاڵەی بەربەیانم
چاوگەشیم کزەو و
زویرم له هەرچێ ڕووناکیە
پەتی خەیاڵم...بێهودەیی دەنووسێ بۆت
گلەییت لێ ناکەم ...تۆ خۆش...
خۆم دەخۆمەوە ، بەسەرشێتی داوەتی
گوڵە پەمەییەکان ، مۆزیک ژەنەکانی حەماسە دەکەم و چەشنی هاوارێک
خۆم به بەردەرگای خودا دەکێشم...
سەری ئاوساوم بنەوێت لە عەرزی بێ کەماڵیدا تۆم لێ مەحف بوو
گلارەکەم
عەشق تاریکە
داهاتوو تاریکە
نیگاکان تاریکە ئاممان ..!
کۆترێ ئەنگوست نەدا له گرێی دڵت
نامورادانە بیڕفێنێ و
گرێی دڵت بپچڕێنێ...
تۆ ئەنووسم بۆ سەدەکانی برین و
قامووسی لەت لەت بووی ڕۆحم
چ ژیانێکە لە مەنتقیەتی جوانیدا ناگونجێ و لەتەکانی لا جوانەو
لە گۆی نامەحرەمیدا لالووتە ...
پەشۆکاوم و حەجمی ڕۆشتنت گەورەبوو عادەتی نەکردووە نە ئەحواڵم
نە گوڵەکانم ...نە ئێوارە کە مەغریبان ناناسم ئیتر ...منم و شەل بوونی حەدیسی عەشقم منم و ڕۆشتن بە ژێر باراندا ...کە شەقام و دەر و دیوار گەواهی لە ...
BY نیگاکانت
Share with your friend now:
tgoop.com/Nigakant/1325