tgoop.com/Panhan11/8245
Last Update:
لەسەر ئەو پارچە نووسینە👆🏼 خاتونێک نامەی نارد وتی ماوەیەکی چاکە ئازار لەدوای ئازار بۆم دێتە پێش
دڵم بەهەرچیەک خۆش دەبوو وە ئومێدم پێی دەبوو رێک دوای ماوەیەک ئەو شتە دەبوویە برینێک لە دڵم و بەهیچ شتێک ساڕێژ نەدەبوو
بەڵام ئەو ماوەیە بێ حەد لە خوای گەورە نزیک ببومەوە لەکاتێک من کەسێکی وا نەبووم
ئەوەندە مولتەزیم و نزیک لەخوا نەبووم
ئینسانێکی ئەوەندە شاکیر و سوپاسگوزاریش نەبووم
کەچی دوای ئەو ئازارە یەک بەدوای یەکانە هەستم بە گۆڕانی دڵم دەکرد
هەستم دەکرد وەک جاران بۆڵەم نایە
هەستمەکرد هێواش هێواش دڵم ڕازی بوون و ئارامگری هەڵدەبژێرێ
لێتی ناشارمەوە دەزانی ئیستا هیچ هیچ شتێکی دونیایی بەقەد رازی بوونی خوای گەورە لێم دڵم ئاسوودە ناکا🥹
ئیستا بە رازی بوونی هەموو دڵمەوە هەموو شتێکم سپاردووە بە خوای گەورە!
ئیستا ناڵێم خوایە ئیلا ئەوەم لێت دەوێ
بەڵکوو دەڵێم خوایە گیان ئەتۆ خۆت بۆمی ئیختیار بکە و بمدەرێ
ئیستا ژیان و دڵم ئارامە
ئیستا خەمی دڵم رازی کردنی خوای الرحمانە
ئیستا هەست بەو بەهەشتە دەکەم کە لەسەر زەوی بۆ ئیماندار دانراوە
تا نەیەتە نێو ئەو بەهەشتە ناچێتە نێو بەهەشتی ئاخیرەتەوە
هەر یەکەمان ئیسماعیلێکمان لەژیانمان هەیە
هەتا سەری نەبڕین ئازارەکان بەرۆکمان بەر نادەن🔮
هەر شتێک لە ژیانت شوێنی خوای گەورە لەدڵت پڕ بکاتەوە
دڵت بەو شتە ئازار دەدرێتەوە…🔗
جا ئەو باسە بۆمن زۆر جوان بوو
گوتم با ئێوەش لەو جوانیە بێ بەش نەبن😍
BY پــــەنـھــان🖤✨
Share with your friend now:
tgoop.com/Panhan11/8245