tgoop.com/Panhan11/8246
Last Update:
ئازیزان، شتێک هەیە پێویست دەکات بیری خۆمان بخەینەوە، پرسی خەم خواردن و دوعاکردن بۆ غەززە و ماندووبوون پێوەی زۆر بەبەرنامە داڕژراوی هەوڵ دەدرێ لەبیرت ببرێتەوە.
تکائەکەم لەسۆشیاڵ میدیاکانی تیکتکۆ و سناپ و فەیس بووک و ئینستاگرام دوورکەونەوە، هەمووی ئەوانەن وات لێ ئەکەن مێشکت تەواو سەرقاڵ بێت و ئاگات لەخۆت و دەوربەرت نەبێت.
بەگەورەیی خوا زۆر عەیبە من و تۆ خۆشبژین و ئەوانمان لەیاد نەبێت.
لەسایکۆڵۆژیادا مناڵ قەت بێهیوانابێت، قەت ڕەشبین نابێت، قەت کۆڵ نادات، کە ئەم قسانەیان ئەبینم دڵم بەردەبێتەوە.
ئێ ڕاستەکات دەڵێ: چیمان کردووە وامان لێدەکەن؟
گیانی خۆم: خۆزگە لات بوایەم، بەخوا وەک دایک و باوکت نازم ئەدایتێ.
ئااه، چی بکەین، وادیارە ئێمەی مرۆڤ ئەو سیفاتەشمان هەیە کە دەتوانین لامان ئاسایی بێت خوێن و پارچەپارچەبوون و مردن و برسیەتی کەسانێک لەخۆمان ببینین و هیچیش بەخەیاڵمان نەیەت.
دەک یاخوا خەجاڵەتبین، بەخوا نازانم لەبەردەم خوا چی بڵێم لەهەمبەر مەوقیفم بۆ حاڵی مسوڵمانان.
BY پــــەنـھــان🖤✨
Share with your friend now:
tgoop.com/Panhan11/8246