tgoop.com/Pshko_yasini60/4007
Last Update:
بە ناوی سوکناییدەری دڵان!
لەم کاتە هەستبزوێن و هەستیار و دڵهەژێنەدا، دڵمان لەگەڵ خەڵکی شاری بانەیە، شارێ کە بە هەرەوەزی و یەکبوون ناسراوە. ئەم ڕووداوە ناخۆشەی کە بەهۆی کلیلەوە ٦ هاونیشتمانی بەڕێز و ژینگەپارێز و کەژەوان لە شاخی کەڵەکەجاڕ گیانیان بەخت کرد، دڵی هەموومانی تێکداوە.
وێڕای هاودڵی خۆم بۆ خەڵکی سەربەرزی شاری بانە، ئێوە وەک نموونەیەکی ڕاستەقینەی پێکەوەژیان و یەکڕیزی ناسراون. لەم ساتە سەختەدا، پێویستە لەگەڵ یەکتر بەهێز بین و پشتیوانی یەکتر بکەین. بیر و یادەوەری ئەو کەسانە هەمیشە لە ناو دڵماندا دەمێنێتەوە و یاد و ناویان پیرۆز ڕادەگرین، پرسە و سەرخۆشی لە ماڵباتی ئازیزیان و هەموو خەڵکی کوردستان و بەڕێزانی کەژوانانی پاژین و شاری بانە دەکەم، ئیشەڵڵا ڕۆحیان بە بەهەشت شادبێ و خوا سوکنایی بەجێماوان و کەس و کاریان بدات.
بەهیوای ئەوەی کە هیچ کەسێک بەم جۆرە ڕووداوانە تووش نەبێت و هەروەها شاخەوانانی بەڕێز یاساکانی کەژەوانی بپارێزن و بۆ ئەوەی هێندە جەرگبڕی کارەساتی وا دڵتەزێن نەبین لە وڵاتەکەماندا، خوازیاری هێوری و ئارامی و سوکناییم بۆ هەموو لایەک.
✍ پشکۆ یاسینی
@pshko_yasini60
BY 🌼pişko yasînî🌼

Share with your friend now:
tgoop.com/Pshko_yasini60/4007