tgoop.com/Q72Qalam/45
Last Update:
🟢 فێرکاریی زمانی کوردی - بەشی سەرەتایی
🟢 وانەی ١٣
🟡 راهێنان دەنگیلەی سادە (و) - رستەکانی راهێنان (وو، و، ۆ)
کاتێ عومری کورتی پاییز نامێنێت و تەمەنی روخساری زەردی بەسەردەچێ، کاتێ سوخمەی سەبزی خونچە زوقمی ساردیلێدەنیشێ، بولبول ئاخرین ئاهەنگی بە ناهومێدی سازدەکا و خەمبارانە دەچریکێنێ.
هەناسەی ساردی زستان و تەمومژی سەر دوندی بەرزی شاخەکان، پەژارەیە. بای توند و ساردی زریانیش هەر دەزانێ. ئاگادارە، خونچە دەبێتە قوربانی بەفری قورس و هەرگیز دەمی ناکاتەوە.
جا هەر لە بەر ئەمەیە کە ئاهەنگی دەسلێکبەردان و بەستەی جودایی دەبێتە سترانی پاییزی بولبول.
📖📖📖📖
رستەکانی راهێنان : (وو، و، ۆ)
حەوت و دوو دەبێتە نۆ : (٩ = ٢ + ٧)
ر) روخساری رۆژی رووناکە.
س) سۆرانی زەردی سوخمە سوور.
ز) زوقم زۆر زوو لە باخی دا.
ب) بۆ ئێمە لەخۆبوردوو بوو.
د) لە دۆست و دوژمنی دوورە.
ج) جووجەی جوانی لێوی جۆگە، ...
📚 بوختان: تهمت
📚 بەسەرچوون: پایان یافتن
📚 پۆل: گروه، دسته
📚 خوو: عادت
📚 شارەزا: وارد و آشنا، باتجریه
📚 قورس: سنگین
#مامۆستا_شەریف #راهێنان #پەخشان
🌐 یووتوب YouTube
🌐 ئینستاگرام Instagram
🌐 تێلێگرام Telegram
🆔 @Q72Qalam
BY بزووتنەوەی حەفتا و دوو قەڵەم
Share with your friend now:
tgoop.com/Q72Qalam/45