tgoop.com/Q72Qalam/55
Last Update:
🟢 فێرکاریی زمانی کوردی - بەشی سەرەتایی
🟢 وانەی ١٦
🟡 راهێنان لامی قەڵەو (ڵ)
پەڵەی بەفری سەر کوێستانی خاڵ خاڵ بە هەتاوی ئاسمانی ساماڵ دەتوێتەوە، تا گوڵاڵە سوورەکانی ناو سەوزەڵانی پاراو کەن. دیسانەوە بۆنی گوڵی زەرد و ئاڵ و گەڵای بەر شنەی شەماڵ، تێکەڵ بوونەوە. ئەو کاتەی وا کیژۆڵەکانی کۆڵوانە لە کۆڵ، دێن بۆ هەڵاڵان، دەستەی کەژاڵی دۆڵی چۆڵ و هۆڵ، بە شوێن یەکەوە هەڵدێن بۆ یاڵان. بەهارە و شادی، بەڵام لە ناکاو، سێبەری باڵی هەڵۆی دەرودۆڵ دەکەوێتە سەر باڵندەی کوڵۆڵ.
قژ کاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگا کاڵ
ئەی کچە جوانەکەی سەر گۆنا نەختێ ئاڵ (گۆران)
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە (هێمن)
📚 ئاڵ: قرمز کمرنگ
📚 باڵندە: پرنده
📚 پەڵە: لکه، تکهی ابر، تکهی زمین
📚 ساماڵ: آسمان صاف (آسمان بدون ابر)
📚 کەژاڵ: آهو
📚 هەڵۆ: عقاب
📚 و ...
#مامۆستا_شەریف #راهێنان #پەخشان
🌐 یووتوب YouTube
🌐 ئینستاگرام Instagram
🌐 تێلێگرام Telegram
🆔 @Q72Qalam
BY بزووتنەوەی حەفتا و دوو قەڵەم
Share with your friend now:
tgoop.com/Q72Qalam/55