tgoop.com/Q72Qalam/87
Last Update:
ئەمڕۆ ناچار بووم تەقە لە سەربازێک بکەم... کاتێک درا بە عەرزا، ناوی ژنەکەی هات بە زاریا ماریا... ماریا....و لە بەر چاومەوە گیانی دەرچوو. ملوانکەیێک لە ملیا بوو کە وێنەی زەماوەندی خۆی و کیژۆڵەیێک بوو. پێموابێ ماریا بوو. یەکسەر تێکچووم. من زۆرتر بەرەو لاقی ئەو کەسانە نیشانە ئەگرم، نایانکوژم، برینداریان دەکەم بۆ ئەوەی نەیێن بە دووما بەڵام کاتێک هاتم بنێم بە لاقی ئەم سەربازەوە، دانەوی و گوللەکە سینگی پێکا. ئێستا ماریا دەبێ تا کەنگێ چاوەڕوانی ئەو بێت؟ چەندە شاڵ و جلوبەرگی گەرم بچنێت تا ڕۆژێک لە ڕۆژان مێردەکەی لە شەڕ بگەڕێتەوە...ماریا تەنانەت نازانێ مێردەکەی لە ژێر بارانا بۆ ئاخر جار بانگی لەو کرد. ناشیرینترین بڕیارێک مرۆڤ ئەیدات شەڕە! کە منداڵ بووم بیرم لەوە دەکردەوە مرۆڤەکان مەجبوورن لەگەڵ یەک بە شەڕ بێن؟ ئێستا ئەزانم بەڵێ جاروبار ناچارن. بۆ ئەوەی ئەوانەی کە فەرمانی شەڕ دەردەکەن نین لە ژێر ڕێژنە بارانا. نین لە ناو قوڕدا. بە خەیاڵی چاوە سەوزەکانی ماریاوە نامرن. ئەوان لە ژوورە گەرمەکانیان دانیشتوونە، جگەرە دەکێشن و فەرمان دەدەن.
خۆزگا چەکەکەم بەرەو ئەو سەرۆکانەی دەگرت کە لە ژوورە گەرمەکانیان دانیشتوونە، مناڵەکانیان لە ناو ئەستێردا مەلە دەکەن. ئەوان بە پێنووسێکی گران، فەرمانی مەرگی شووەکەی ماریا و هەزارانی وەک ئەو واژۆ دەکەن ساناتر لە نووسینی سڵاوێک.
بەدفەڕترینی مرۆڤەکان شەڕ دادەگیرسێنن و بەشەرەفترینیان بەڕێوەی دەبەن.
🔶 نووسەر: ئاندرێ مالرۆ
🔶 وەرگێڕ (لە فارسییەوە): بەدریە ساعێدی
📣 ویدیوهای آموزش خواندن و نوشتن به زبان کوردی در دو ساعت!
بزووتنەوەی حەفتا و دوو قەڵەم
🌐 یووتوب YouTube
🆔 @Q72Qalam
BY بزووتنەوەی حەفتا و دوو قەڵەم
Share with your friend now:
tgoop.com/Q72Qalam/87