tgoop.com/Quranwfarmuda/1785
Last Update:
بۆ ئەوانەی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر علیه السلام دەکەنەوە:
بزانە ئەم ئیسلامە دینێکی تەواو کاملە هیچ کەم و کوڕییەک و نوقستانیەکی تێدانیە، پێویستە بەزیادەی هیچ کەسێك نیە دینێکە لەو پەڕی تەواوەتی دایە. بۆیە هەرشتێك لەم ئیسلام زیاد بکرێت بەناوی دین ڕەت دەکرێتەوە.
جا بابزانین یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر علیه السلام چیەو چۆنە، ئایە بیدعەیە یان بیدعە نیە؟
۱ـ پێغەمبەر علیه السلام دەفەرمووێ:(( هەر کەسێك شتێك لەوەی من هێناومە زیاد بکات و فەرمانی منی لەسەر نەبێت ڕەت دەکرێتەوە)) ئەم یادەش بەم شێوەیە فەرمانی لەسەر نیەو ڕەت دەکرێتەوە.
۲ـ پێغەمبەر علیه السلام دەفەرمووێ:(( هەموو زیاد کردنێك لەدین گومڕاییە وەهەموو گومڕاییەکیش لە ئاگردایە)) مەولودیش لەوانەیە کە زیاد کراوە لەدین و بۆیە ئەنجامدانی گومڕاییە.
۳ـ خودای گەورە دەفەرمووێ:(( ، ئهمڕۆ ئاین و بهرنامهکهتانم بهکۆتایی گهیاندو نازو نیعمهتی خۆمم بۆ تهواو کردن و)) کەواتە بەرنامەکەی خودای گەورە تەواو بوو مەولودیشی بەم جۆرە تێدا نەبوو، کەواتە گەر بڵێی مەولود خێرە دەبێت بڵێی بەرنامەی خودا تەواو نەبووە!
٤ـ پێغەمبەر علیه السلام دەفەرمووێ:(( ....... ئەوەی خێرە پێم ڕاگەیاندوون.....)) کەواتە خێرەکان لەلایان پێغەمبەر علیه السلام پێمان ڕاگەیاندراوەو مەولودیشی تێدا نەبووە بۆیە مەولود خێری پێوە نیە.
٥ـ هەروەها ئەنجامدانی مەولود بەم شێوەیەی ئێستا گۆڕینی بەرنامەی پێغەمبەرە علیه السلام چونکە پرسیار لەپێغەمبەر علیه السلام دەکەن کە ئایە بۆ دووشەم بەڕۆژو دەبێت دەفەرمووێ: لەبەر ئەوەی لەم ڕۆژە لەدایك بوم.... کەواتە یادی لەدایك بوونی خۆی بەبەڕۆژو کردنەوە کردووە نەك بەئاهەنگ گێڕان و پاقلاوەو شەربەت خواردن تێکەڵاوی ژن و پیاو.
٦ـ ئینجا ڕۆژی لەدایك بوونی پێغەمبەر علیه السلام دیارنیە زانایان دەیان وتەیان لەسەر هەیە هەندێک دەڵێن لەمانگی ڕەمەزان هەندێک دەڵێن یەکی ربیع الاول هەندێک دەڵێن هەشت هەندێک دەڵێن نۆ هەندێک دەڵێن دوازدەی ربیع الاول، وەهیچیش بەبەڵگە نیە چونکە ڕۆژەکە دیارنیە، بەڵام هەموو زانایان کۆکن کە لە دوازدەی ربیع الآول کۆچی دوای کردووە بۆیە چ وەڵامێک دەدەیتەوە لە قیامەت کاتێک خودای گەورە پێت دەفەرمووێ: پێغەمبەر علیه السلام لەم ڕۆژە مرد تۆش ئاهەنگت دەگێڕا؟!
۷ـ ئینجا مەولود بۆ ماوەی چوارسەدساڵ نەکراوە دواتر شیعەکانی مصر دایان هێنا، بۆیە چۆن کارێک دەکەیت هیچ لەصەحابەو تابعین و چوار مەذهەبەکان ئەنجامیان نەدابێت، چۆن شوێنی شیعە دەکەویت.
بۆیە گەر دەتەوێت مەولود ئەنجام بدەیت ئەوە دەبێت بڵێی پێغەمبەر علیه السلام نەیزانیوە مەولود خێرە بۆیە نەی کردووە وەیان دەبێت بڵێی پێغەمبەر علیه السلام زانیویەتی بەڵام شاردیتیەوە لەخەڵک وەیان دەبێت بڵێی من لەپێغەمبەر علیه السلام شارەزاترم خودا پەنامان بدات کەهەرسێکیان کوفرە
بۆیە واز لەکارێک بهێنە کە پێغەمبەر علیه السلام و ئەبو بکر و عمر و علی و عوسمان طلعە و ابو عبیدەو سعد بیلال و عمار و عائشە و فاتمەو حسن و حسێن و عباس و ابن مسعود رضی الله عنهم وە عروەو سعید و حەسەنی بەصری و ابن مبارەک و حەنەفی و مالک و شافعی و احمد و بخاری و مسلم هتد نەیان کردبێت چۆن تۆ دەیکەیت. ئایە تۆ لەوان شارەزاتری ئایە تۆ لەوان پێغەمبەرت علیه السلام زیاتر خۆشتر دەوێت؟!
بۆیە ئەنجامدانی مەلود بەم ڕێگەپێنەدراوە بیدعەو گومڕاییەو چونی جائز نیەو خواردنی مەولودیش ڕێگە پێنەدراوە.
BY قورئان و فەرموودە
Share with your friend now:
tgoop.com/Quranwfarmuda/1785