tgoop.com/Quranwfarmuda/1816
Create:
Last Update:
Last Update:
ڕێزی ئایەتەلکورسی (آیة الكرسی)
ئەم ئایەتەلکورسیە ڕێزێکی ئێجگار مەزنی هەیە فەرموودەی صحیح لەپێغەمبەری خوداوە(ﷺ) هاتووە کە ئایەتەلکورسی بەڕێزترین ئایەتە لەقوڕئانی پیرۆز.
ئیمامی ٲحمد لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە ڕیوایەتی کردووە: کە پێغەمبەری خودا ﷺ پرسیاری لێکردووە کە (چ ئایەتێک لەقوڕئان دا گەورەترە)
ووتی: خوداو پێغەمبەرەکەی باشتر دەزانن ، چەند جارێ دووبارەی کردەوە ، ئوبەی ووتی:(ئایەتەلکورسی)
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی (زانستت لێ پیرۆز بێت ئەی ئەبو مونزیر ، سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە ، زمانێک دوو لێوی هەیە باسی پاکی و بێ عەیبی خودا دەکات لەلای ((ساقی) عەڕش).
موسلیمیش ڕیوایەتی کردووە ئەم زیادەیەی لەگەڵ دانیە .( سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەسته ، هەتا دواییەکەی)
(ٲحمد ١٤١/٥ ، مسلم ٥٥٦/١ )
BY قورئان و فەرموودە
Share with your friend now:
tgoop.com/Quranwfarmuda/1816