tgoop.com/Quranwfarmuda/1832
Last Update:
#ئەو_ڕەوشتانەی_خۆشەویستمان_ﷺ_خەڵکی_لێ_وریاکردووەتەوە (٥)
................
[ ڕەوشتی جنێو فرۆشی و بێ ئابڕووی ].
لە ئەبوو دەردائەوە - خوای لێ ڕازی بێت - دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم : (ٳن الله يبغض الفاحش البذيء ) [ ٲخرجه الترمذي وصححه الٲلباني في صحيح الجامع ] واتا : خوای پەروەردگار ڕقی لە کەسی ڕەوشت ناشرینی جنێو فرۆشی ، بێ ئابڕووە .
لەسوودەکانی ئەم فەرموودەیە:
۱-[الفاحش] ڕەوشت ناشرینی جنێو فرۆشی وە هەروەها [البذيء] بێ ئابڕووی و شەرم نەکردن لەکاتی قسە کردندا لە ئیسلامدا کارێکی نادرووست و قەدەغە کراوە .
۲- خاوەنی ئەم کارانە ئیشەکەیان ئەوەندە ناشرینە کە پەروەردگار ڕقی لێیانە .
۳-هاوڕێیەتی و تێکەڵاوی بیانوو نیە بۆ بەزاندنی سنوورەکانی شەرم و حەیا و پشت گوێ خستنی ڕێنمایە شەرعیەکان بەڵکو پێویستە لەسەر مووسڵمان کەسێکی زمان پاکی بەشەرم حەیا بێت و قسەی ناشرین نەکات.
٤-لە فەرموودەی دیکەدا ئەم کارانە هەڕەشەی تووندیان بۆ هاتووە کە ئەم کارانە کاری باوەڕداران نیە .
BY قورئان و فەرموودە
Share with your friend now:
tgoop.com/Quranwfarmuda/1832