tgoop.com/Quranwfarmuda/1833
Last Update:
#ئەو_ڕەوشتانەی_خۆشەویستمان_ﷺ_خەڵکی_لێ_وریاکردووەتەوە (٦)
.......
[ڕەوشتی خواچواندن پیاوان و ئافرەتان بەیەکتر ]
......
لە ئیبن عەباسەوە - خوایان لێ ڕازی بێت - دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت : (لعن رسول الله المتشبهین من الرجال بالنساء ، والمتشبهات من النساء بالرجال) ٲخرجه البخاري . واتا : نەفرەتی خوا لەو پیاوەی خۆی دەچوێنێت بە ئافرەت ، وە ئەو ئافرەتەشی کە خۆی دەچوێنێت بە پیاوان .
سوودەکانی ئەم فەرموودەیە :
۱-ترسناکی خۆچواندنی (لاسایی کردنەوە ) ئافرەتان و پیاوان بەیەکتر کە کارێکی حەرم و قەدەغە کراوە لەئیسلامدا .
۲- نەفرەتی خوا هەڕەشەیەکی زۆر تووندە و بەواتای دوورخسنەوە لە ڕەحمەتی دێت کە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر خراپی و ترسناکی ئەم تاوانە .
۳-لاسایی کردنەوە و خۆچواندنی ئافرەتان و پیاوان بەیەکتر هەموو بوارەکانی : [ جلو بەرگ و شێوازی قسەکردن و هەڵسووکەوت [ دەگرێتەوە وەکو لە فەرموودەکاندا هاتووە .
٤-پەروەدگارمان هەریەک لە پیاوان و ئافرەتانی تایبەتمەند کردووە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەمەش حیکمەت و کارلەجێی تیایە و ڕازی نابێت ئەو یاسایە بشکێنرێت بۆیە هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزای تووندی بۆ داناوە کە دورخستنەوەیە لە ڕەحمەتی خۆی.
BY قورئان و فەرموودە
Share with your friend now:
tgoop.com/Quranwfarmuda/1833