tgoop.com/Quranwfarmuda/1834
Last Update:
ئەو دوعایە بکە بەئومێدی چارەسەری نەخۆشیەکەت
ئەگەر نەخۆشی و بەدیار نەخۆشیەکەت ساڵانێکە دەناڵێنی کەمتەرخەمی مەکە لە ئەنجامدانی ئەو دوعایە ، چەندین دکتۆرت کردوە چارەسەری نەبوە بێ ئومێد مەبە، شیفا لای اللە یە ،
عَنْ عُثْمَانَ بنِ أَبِي العَاصِ الثَّقَفِيِّ، أنَّهُ شَكَا إلى رَسولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ وَجَعًا يَجِدُهُ في جَسَدِهِ مُنْذُ أَسْلَمَ فَقالَ له رَسولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ: ضَعْ يَدَكَ علَى الذي تَأَلَّمَ مِن جَسَدِكَ، وَقُلْ باسْمِ اللهِ ثَلَاثًا، وَقُلْ سَبْعَ مَرَّاتٍ أَعُوذُ باللَّهِ وَقُدْرَتِهِ مِن شَرِّ ما أَجِدُ وَأُحَاذِرُ.
الراوي : نافع بن جبير | المحدث : مسلم | المصدر : صحيح مسلم
فەرموو با بەیەکەوە ئەو فەرمودەیە بخوێنینەوە
عوسمانی کوڕی ئەبی عاصی ثەقەفی شەکوا لای رسول اللە دەکات بەدەست نەخۆشی و ژانی لاشەی لەو کاتەی موسلمان بوە ئەو ژانە لەگەلیدا بووە و بەردەوام بوە
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی پێدەکات دەستی لەسەر ئەو شوێنە دابنێ کە ژان دەکات لەلاشەی
( ٣ ) سێ جار بڵێ بسم اللە
( ٧ ) حەوت جاریش بڵێ ( أَعُوذُ باللَّهِ وَقُدْرَتِهِ مِن شَرِّ ما أَجِدُ وَأُحَاذِرُ )
لەریوایەتێکی تر هاتوە دەفەرموێ ئەو دوعایەم کرد خوای گەورە ئەو نەخۆشیەی لەسەرم بوو لای برد ، بەردەوامیش فەرمانم بە ئەهلەکەم و خەلک دەکرد ئەو دوعایە بکەن
تێبینی
۱ـ دەستی راست لەسەر شوێنی ژانەکە دابنێ
۲ـ دوعاکە بە یەقینەوە بکە
۳ـ یەقینت هەبی خوای گەورە وەڵامت دەداتەوە
٤ـ ئەو دوعایە قەولی رسول اللە یە ، ئەمری بەو هاوەڵە کردوە ئەویش ئەنجامی داوە و شیفای بۆ هاتوە ، زۆرکەسیش تەجرەبەی هەیە لەسەر ئەو دوعایە اللە تعالی شیفای دایە
٥ـ لە سونەنی ابوداود هاتوە ( أَعُوذُ بِعِزَّةِ اللَّهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ )
جا تۆش بەو شێوە بڵێ
( أَعُوذُ بِعِزَّةِ اللَّهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ واحاذر )
خوای گەورە شیفای نەخۆشی گشت لایەک بدات
BY قورئان و فەرموودە
Share with your friend now:
tgoop.com/Quranwfarmuda/1834