tgoop.com/Quranwfarmuda/1835
Last Update:
#ئەو_ڕەوشتانەی_خۆشەویستمان_ﷺ_خەڵکی_لێ_وریاکردووەتەوە (۷)
.......
[ڕەوشتی گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]
......
لە ئەبو هوڕەیڕەوە - خوای لێ ڕازی بێت - کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : (ٳياكم والظن ، فٳن الظن ٲكذب الحديث) متفق عليه . واتا : ئامان وریای گومان بن ، چوونکە بەڕاستی گومان درۆترین ووتەیە .
سوودەکانی ئەم فەرموودەیە :
۱- گومانی خراپ بردن بە موسڵمانان کارێکی حەرام و قەدەغەکراوە چونکە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم قەدەغەی کردووە.
۲-گومانی خراپ بردن بە موسڵمانا ن درۆترین وتەیە ، چونکە گومانەکە بەڵگەی لەسەر نیە هەروەکو چۆن درۆش بەڵگەی لەسەر نیە .
۳-ئەو کەسانەی کە حەرامە گومانی خراپیان پێ ببرێت بریتین لەوانەی کە بەناوبانگ نین بەخراپە و سەرپێچی ، چونکە ئەو کەسەی ناسراو بێت بەخراپە و سەرپێچی ئەوا گومان پێ بردنی حەرام نیە .
۳- بەڕاستی گومانی خراپ دەبێتە مایەی تێک دانی نێوان چەندین دۆست و خۆشەویست ، بۆیە بۆ هێشتنەوەی کۆمەڵگا بەسەلامەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئەم کارەی قەدەغە کردووە .
BY قورئان و فەرموودە
Share with your friend now:
tgoop.com/Quranwfarmuda/1835